shabeytikurdi | Unsorted

Telegram-канал shabeytikurdi - شابەیتی کوردی

895

ماڵێک بۆ شێعر و ئەدەبیاتی کوردی رەخنە،شێعر و پێشنیارەکانتان بنێرن بۆ: @kamilkasnazani @mehdi_bayzidi لاپەڕەی ئینستاگرام: Instagram.com/diwexani_edeb

Subscribe to a channel

شابەیتی کوردی

کورتەی پەیامەکانی جزمی یەکەمی قورئانی پیرۆز.

دەرهێنەر و نووسەر و وەرگێڕ:
#ئەمجەد_ئیمام

شرۆڤەی وتار:
ئەم وتارە و نووسراوە، وەرگێڕانی دەقی ئایەتەکان نییە، بەڵکوو هەڵگرتن و دەرهێنانێکی کورتە لە وانەکان و پەیامەکانی جزمی یەکەمی قورئانی پیرۆز.

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــ
بە ڕۆژ ڕۆژوو ، بە شەو هەر چاوەڕوانی
ژیان چۆن تێ پەڕێ، ئازیزی گیانی؟؟

ئەگەر تاوێ لە گەڵ من ببیە هاودەم
دەکەین ئاودێر گوڵاڵەی مێهرەبانی

ــــــــــــــ
#ژاکاو_کەسنەزانی
ــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

سەڵا- مەلا محەممەد ڕەبیعی - موناجاتنامه‌ی مەلا محەممەد ڕەبیعی

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــ
ئەی میوانداری بەڕەحم و ڕەحمەت
میوانی سفرەی، ڕەمەزانی تۆم

عومرێ هەر تەنیا بۆ سفرەی تەن بوو
وا پەشیمانی عومری بەفیڕۆم
ـــــــــــــــــ
شاعیر: #کاک_ئەحمەد_موفتی‌زادە
وێنە: #توانا
ــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

ئەمن جار جار لە بەر زۆریی خوویایی۱ بینایی چاوان لە نێو چاوی زارۆکانا گەشکە۲ دەبم و دڵم دەکەوێتە خورپە و بە سەرسووڕمانەوە و بە لەز دەڕۆم هەتا لە نێو تلیگەلی۳ زاڕۆڵانا دەستی خودا بگرم.
ـــــــــــــــــــــ

مانگەشەوی دیمی خودایە ڕامووسە

نووسەر:موستەفا مەستوور
وەرگێڕ: هادی مورادی
ــــــــــــــــــــــــــــــ
۱-خوویایی:ئاشکرایی.
۲-گەشکەبوون:لە خۆچوون لە خۆشیان.
۳-تلی:قامک،ئەنگوست.
٤-ڕامووسان:ماچکردن.


    ‌                  ****

ـــــــــــــــــــ
من گاهی از شدت وضوح خداوند در کودکان پر از هراس می شوم و دلم شروع میکند به تپیدن.دلم آنقدر بلند بلند می تپد که بهت زده می دوم تا از لای انگشتان کودکان خداوند را بگیرم .
ـــــــــــــــــ
روی ماه خداوند را ببوس
مصطفی مستور
ــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــــ
سەرگەشتە مەبن هەروەکوو پەروین و ستارە
بۆ ئەهلی خیرەد خۆ نییە لازم بە ئیشارە
هەرکەس ئەیەوێ عەفووی خودا، عومری دووبارە

ئەمڕۆ بە یەقین کەعبەیی حاجاتە بیارە
مەعلوومە کەوا تووری موناجاتە بیارە
ـــــــــــــــــــــــــ
#شێخ_موحەممەدعوسمانی_نەقشبەندی
🕌 #خانەقای_بیارە
کۆڕی ئیجازەنامەی ۵۴ فەقێی بیارەی شەریفە
ـــــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

ــــــــــــــ
سەلامی خوا لە دیداری موحەممەد ﷺ
لە ئال و بەیت و یارانی موحەممەد ﷺ
ـــــــــــــــ
#سڵاواتی_هەینی_لەبیر_مەکە
@shabeytikurdi 🤍

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🤍
ــــــــــــــــــــــ
جەماڵت حەیفە دەرخەی بۆ کەس و ناکەس، وتم،
فەرمووی:

جەلالی حوسنە، ئێمەی کردە شاھەنشاھی { لایُسْأَلْ }
ـــــــــــــــــــــ
#مەحوی
ــــــــــــــــــــــــــــــ

♦️واتە : بە یارم وت: حەیفە جوانی خۆت پیشانی هەموو جۆرە کەسێک دەدەی!
ئەویش لە وەڵامدا فەرمووی:
شان و شکۆی جوانییە منی کردووە بە کەسێک کە { لایُسْأَلُ عَمّا یَفْعَلُ...}
واتە👈:(لێی ناپرسرێتەوە بۆچی وادەکا..)
ئەم ڕستەیە بەشێکە لە ئایەتێک.
ــــــــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🤍

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🪻
ــــــــــــــــــــ
داغی کردم بە جەفا
لالەڕوخێ،
زیبایێ

پیری کردم به ستەم
لامەزەبێ،
تەرسایێ
ـــــــــــــــــــــــ
#سالم
ـــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi
ـــــــــــــــــــ
بەقەد زەڕڕاتی بەفرێ دێتە خوارێ
بەقەد بارانی پڕخێری بەهارێ

سەڵاتی خوا و سڵاوی پاکی کوردێ
لەسەر ڕۆحی موحەممەددا ببارێ
ـــــــــــــــــ
#کامیل_کەسنەزانی
ـــــــــــــ
اَللّهُم‌َّصَل‌ِّعَلَی‌سَیِّدِنا‌مُحَمَّدِِوَعَلَی‌آلِه‌ِو‌َصَح٘بِه‌ِوَسَلِّم
#سڵاواتی_هەینی_لەبیر_مەکە 🤍
@shabeytikurdi

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi
ــــــــــــــــ
ئەی تەبیبی دەردی بێ‌دەرمان،
مەکە دەرمان لە دەر

هاتووین دەرمان بکەین،
ئەم دەردە دەرمان ناکرێ
ـــــــــــ
#شەمسی_قوڕەیشی
ــــــــــــــــ
اَللّهُم‌َّصَل‌ِّعَلَی‌سَیِّدِنا‌مُحَمَّدِِوَعَلَی‌آلِه‌ِو‌َصَح٘بِه‌ِوَسَلِّم
#سڵاواتی_هەینی_لەبیر_مەکە 🤍
@shabeytikurdi

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🪻
ــــــــــــــــــ
ئەمانە چەن پێشکەشی مامۆستا هەژارە  لەسەر کتێبەکانی کە بۆ کاکە ماجیدی مەردوخ ڕۆحانی نووسیوە.

ئەمانە وچەندین بەڵگەی زۆری تر هەن کە نیشانەی ماندووبوون و هەوڵ و خزمەتی کاکە ماجید بە مامۆستا هەژارن.
هیوامانە لە داهاتووا هەموو بەڵگە و بابەتەکان بخرێنە بەرچاوی ئازیزان و ئەم دەنگۆیە بڕەوێتەوە.

ـــــــــــــــــــــ
تێبینی: چەندێ لەوە و پێش و پێشتریش، کوڕەزای مامۆستا هەژار لە گرتە فیلمێکا، گلەیی و گازەندە لە کاکە ماجید کردووە
@shabeytikurdi 🪻

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi
ــــــــــــــــــــ
گەر بادی سەبای خۆشڕەو،
بۆنێ لە مەدینەی ئەو

بێنێ کە لە بۆم ئەمشەو
سەر بێ کە بڵێ، ئەیدەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
#موخلیس
ــــــــــــــــ
اَللّهُم‌َّصَل‌ِّعَلَی‌سَیِّدِنا‌مُحَمَّدِِوَعَلَی‌آلِه‌ِو‌َصَح٘بِه‌ِوَسَلِّم
#سڵاواتی_هەینی_لەبیر_مەکە 🤍
@shabeytikurdi

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi
ــــــــــــــــــــ
بڵێن ئینس و مەلەک،
پڕ بەم زەمین و ئاسمانانە
(و صلی الله علی)ئەو
بەحری نووری عیلم و عیرفانە

کە دەرکی غەوری ناکا
(غیر علم الله سبحانە)
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
شاعیر: #مەحوی
خوێندنەوە: #ناسر_عەلیکەرەمی
ــــــــــــــــ
اَللّهُم‌َّصَل‌ِّعَلَی‌سَیِّدِنا‌مُحَمَّدِِوَعَلَی‌آلِه‌ِو‌َصَح٘بِه‌ِوَسَلِّم
#سڵاواتی_هەینی_لەبیر_مەکە 🤍
@shabeytikurdi

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi
ـــــــــــــــــــ
ڕێگەی هودا،
تەریقەتی عیشقە
ده مەحویا

وەرن و
پیا بڕۆن و
(صَلّوا عَلَی الرَّسُول)
ـــــــــــــــــــ
#مەحوی
ــــــــــــــــ
@Shabeytikurdi
#سڵاواتی_هەینی_لەبیر_مەکە 🤍

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــــــ
زەمانێکە بە ڕۆژووم بەو ئومێدەی
هەر دەڵێم بیکەم

لە قورسی ڕوومەت و عەننابی لێوت
بەڵکە بەربانگێ!
ـــــــــــــــــــــ
#حەمدی
ــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
#ڕەمەزانی_پیرۆز

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🪻
ــــــــــــــــــــ
وریا وتی بە دایە
دایە، تۆ ئەو خودایە

ئەمجار دڵم مەشکێنە
پارشێو منیش هەستێنە

با لە ئێستاوە فێر بم
هۆگری کاری خێر بم

ڕۆژوو حوکمی خودایە
زۆر قازانجی تێدایە

تۆخوا دڵم مەشکێنە
پارشێو منیش هەستێنە
ــــــــــــــــــــ
#عەبدوڕەحمان_فەهیمی (دەروێش)
ــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🌙
ــــــــــــــــــــ
وەرزی لێزمەی هەوری ئێحسان
مەرحەبا

ئەی بەهاری نووری قورئان
مەرحەبا
ـــــــــــــــ
#ماتەم
مامۆستا مەلا جەماڵی ڕەسووڵی
ــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌙

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــــ
ئەو وڵاتەم وا لەسەر
نەخشەی جیهان ناوم نییه

کەی لەسەر شانم بڵێی
ئاڵای قژت بشنێتەوە!؟
ــــــــــــــــــــــ
#کوردەوان_فەرەجی
ــــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi
ــــــــــــــــــ
قوربانی کەسێ بم
کە بە قوربانی نەبی بێ
ـــــــــــــــ
#بیخود
ـــــــــــــ
اَللّهُم‌َّصَل‌ِّعَلَی‌سَیِّدِنا‌مُحَمَّدِِوَعَلَی‌آلِه‌ِو‌َصَح٘بِه‌ِوَسَلِّم
#سڵاواتی_هەینی_لەبیر_مەکە 🤍
@shabeytikurdi

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــــــ
تۆ بی و سەری خۆت مەمخەرە زیندانی جودایی
خوێنم نییە ها بمکوژه بەم خەنجەری ئەبرۆ

بولبول سیفەت هەر لەحزە لە دەوری گوڵی زارت
ناڵینمە هەی ڕۆ، گوڵەکەم رۆ، دڵەکەم ڕۆ!
ــــــــــــــــ
شاعیر: #وەفایی
ــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🪻
ــــــــــــــــــــــ
بەقوربانی بزەی تێکەڵ‌نەبووی
تەزویری دونیات بم

کە بۆ قەلبی لە گۆڕی سینەمردووم،
عەینی عیسایە
ـــــــــــــــــــــــ
#کەیوان_کەریم بۆ #کاک_ئەحمەد_موفتیزادە
ــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi
ــــــــــــــــــــ
تۆ سیدرەنشین بازی،
ساحێبی سەد ئیعجازی

پێغەمبەری مومتازی،
دەستی من و دامانت
ــــــــــــــــــــ
#بێخود
ــــــــــــــــ
اَللّهُم‌َّصَل‌ِّعَلَی‌سَیِّدِنا‌مُحَمَّدِِوَعَلَی‌آلِه‌ِو‌َصَح٘بِه‌ِوَسَلِّم
#سڵاواتی_هەینی_لەبیر_مەکە 🤍
@shabeytikurdi

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــــــ
میهرت لە دڵم زەحمەتە
ئەی شۆخی پەری ڕوو

دەرچێ مەگەر ئەو ڕۆژە
کە وا ئەمخەنە تابووت
ــــــــــــــــ
شاعیر: #کەماڵی
ــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

شەو تاکوو سەحەر
مەستم و مائیل بە فوغانم

ئەی نووری چەمان!
پێم بڵێ بێداری هەتا کەی
ـــــــــــــــــــ
#ویسالی
#شەو 🌙
@shabeytikurdi

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــــ
بـــــــرا!
مەردم دەوێ عەقڵی نەلەنگێ

بە لەنجەی ناز و
عیشوەی نەونەمامان
ـــــــــــــ
#مەحوی
ــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🪻
ــــــــــــــــــ
هاتوویتەوە کە چی بکەی؟
گەڕاویتەوە چی بڵێی؟
ئەو گۆڕە تۆ های بەسەریەو
مردووی تێدا بەدی ناکەی....
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
#حەمید_شەریفی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
‍ @shabeytikurdi 🪻

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🪻
ــــــــــــــــــــ

چەند نهێنیەک لەبارەی ژیانی هەژار موکریانی

بە تایبەت لەسەر وەرگێڕانی قورئانی پیرۆز

ـــــــــــــــــــ
#هەژار
ناسر حیسامی
ماجید مەردوخ ڕوحانی
خانی شەرەفکەندی
جەبار جەماڵ غەریب

@shabeytikurdi 🪻

#RÛDAW

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــ
وا بکە هەر کەس تۆ ببینێ
بێژێ:ئافەرەم بۆ کەسێ ڕایهێناوی!


ــــــــــــ
#نووسراوەی_سەر_دیوارەکان
@shabeytikurdi 🪻

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

✨ڕوخسارێ، وەختێ مەسقەڵ مدا وێش
وە شنۆی پارێز خەیاڵ مەبی ڕێش

✨ئەسرین جەرگش دان وە سەر نێشەدا
چەنیش دڵ ئامان، ئامان پێشەدا

🔷 کانون ``شعر و ادب `` ،با همکاری کانون ``اهورا``و معاونت فرهنگی و اجتماعی دانشگاه کردستان برگزار می کند :

🍂نشست مولوی شناسی (مامۆستا مەولەوی کورد)

🍂دانیشتن و کۆڕی مەولەوی شناسی (مامۆستا مەولەوی تاوەگۆزی)

🍂ئەرەنیشتەی و کۆڕەو مەولەوی‌شناسی(مامۆسا مەولەوی تاوەگۆزی)
🔹باحضور سخنرانان برجسته :

✨دکتر جمال احمدی
✨دکتر سید نوید نقشبندی
✨مامۆستا هادی احمدی
✨خاتوو کلثوم عثمان پور

⚡️همراه با مداحی و شعرخوانی

⏳زمان : دوشنبه ۳دی ماه ۱۴۰۳ ، ساعت ۱۵
📍مکان : دانشگاه کردستان ،دانشکده علوم انسانی ،تالار مولوی

📌📌جهت حضور افراد خارج از دانشگاه ،تا روز دوشنبه ۲۶آذر ،نام و نام خانوادگی و کدملی خود را به آیدی تلگرامی زیر ارسال فرمایید:
@Chiaadmin

کانال کانون های فرهنگی ،هنری و اجتماعی دانشگاه کردستان :
@kanounuok

Читать полностью…
Subscribe to a channel