shabeytikurdi | Unsorted

Telegram-канал shabeytikurdi - شابەیتی کوردی

895

ماڵێک بۆ شێعر و ئەدەبیاتی کوردی رەخنە،شێعر و پێشنیارەکانتان بنێرن بۆ: @kamilkasnazani @mehdi_bayzidi لاپەڕەی ئینستاگرام: Instagram.com/diwexani_edeb

Subscribe to a channel

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🪻
ــــــــــــــــــــــــــ
بە بڕوای من، مامۆستا هەژار زۆر لەژێر کارتێکەری و کاریگەری سەیفولقوزات دابووە، ئەم هەستە نیشتیمانییە، ئەم پتەویە، ئەم زمانزانییە، بە بڕوای من بەشی زۆری، سەیفولقوزات تەئسیری لەسەر داناوە، لە ژێر کارتێکەری سەیفولقووزات‌دا بووە و سەیفولقوزاتیش لەژێر کارتێکەری و کاریگەری حاجی قادر کۆیی‌دا بووە، حاجی قادر کۆیە ڕوحێکی زیندووی ئەحمەدی خانی بووە؛ چونکە یەکەم ڕەش‌نووس کە ساغ کراوەته‌وە و درا بە بنەماڵەی بەدرخانییەکان، نووسخەی حاجی قادر کۆیی بووە، ئەم نوسخەیە ساغ دەکاتەوە دەیدا بە بنەماڵەی بەدرخانییەکان کە چاپی بکەن، لەئاکام‌دا مامۆستا هەژار ڕوحێکی ناڕاستەوخۆی ئەحمەدی خانی بووە، هەر لە وەرگێڕانەکەی ئەحمەدی خانی‌دا ئەمە تەواو تەواو دەردەکەوێ.
ــــــــــــــــــــ
مامۆستا موحەمەدئەمین واژی
ـــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🌹
ــــــــــــــــــ
ئەم کاتەتان باش
من ناوم 'ناڕەزاییە'، لەدایکبووی شاری یاخیبوون و
گەڕەکی برسێتی و کۆڵانی کوێرەوەرییم
لێرە بەدواوە.. . من سەر بە هۆزی بێدەنگیی نیم
من ڕێبواری سەر ڕێ و بانی
هەتا هەتایی چاوەڕوانیی و
دروشمی بێ دەست و قاچ نیم....
ــــــــــــــــ
#شێرکۆ_بێکەس
ـــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌹

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🌺
ــــــــــــــــــــــــــــــ
نەخۆشی خۆشترە لای من
لە ساغی و سێححەت ئەی جانا!

ئەگەر یەک هەفتە جارێ بێی
بپرسی چـۆنە ئەحواڵت...
ــــــــــــــــــــــــــــــ
#ئەحمەد_موختار_جاف
ـــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌺

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🌺
ـــــــــــــــ
بۆچی نەگریم
سەد کەڕەتم دڵ دەشکێنی!

بۆ مەی نەڕژێ
شیشە لە سەد لاوە شکاوە!
ـــــــــــــــــــــ
#نالی
ـــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌺

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🌺
ـــــــــــــــ
باغی ئیرەم روویەتی
موشکی خەتا موویەتی

دیدەیی جادوویەتی
رەهزەنی یار و غەریب
ـــــــــــــــــــــ
#ناری
ـــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌺

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🌺
ـــــــــــــــ
یاڕەب! غەمی عیشقت
چ بەڵایێ بوو بەجارێ

ئەرکانی قەراری منی
وا خستە تەزەلزول!
ـــــــــــــــــــــ
#ئەدەب
ـــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌺

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🌺
ـــــــــــــــ
خۆی چووە
شێوەی لە گۆمی مەندی چاوم ماوەتۆ

نایێ ئەو!
ئەم ناچێ ساتێ
جێگە تانەی دوژمنم
ـــــــــــــــــــــ
#ژاکاو
ـــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌺

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🌺
ـــــــــــــــــــــ
مولتەجیء نابێ به کەس "کوردی"
له دونیا و ئاخیرەت

ڕۆژی دیوانی خودا
دەستی من و دامانی عەشق
ـــــــــــــــــــــ
#کوردی
ــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌺

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi
ــــــــــــــــــــ
تەماشاکردنێکی
ڕۆحبەخشی عالەمی مردوو

نیگاهێکی بە توندی
ڕەستخێزی عالەمی جانە
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
#مەحوی
ــــــــــــــــ
اَللّهُم‌َّصَل‌ِّعَلَی‌سَیِّدِنا‌مُحَمَّدِِوَعَلَی‌آلِه‌ِو‌َصَح٘بِه‌ِوَسَلِّم
#سڵاواتی_هەینی_لەبیر_مەکە 🤍
@shabeytikurdi

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🌺
ـــــــــــــــــــــ
وتم ماڵم ئەشێوێ من،
کە با زوڵفت ئەشێوێنێ

وتی شێواوی زوڵفی من،
ئەبێ ماڵی بە با دابێ!
ـــــــــــــــــــــ
#ئەدەب
ـــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌺

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🌺
ـــــــــــــــــــــ
بەس عومری من بە بادە
رووت بێنە، زوڵفت لادە

دڵ بۆیە نامرادە،
بەو شەوە رۆژ گیراوە
ـــــــــــــــــــــ
#وەفایی
ـــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌺

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🌺
ـــــــــــــــــــــ
چلۆن لادەم
لە ڕێگای عەشقبازی؟

بە فەتوای من
"صراط المستقيم"ـه
ـــــــــــــــــــــ
#زێوەر
ـــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌺

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــــــــ
هەڵبژادن و خوێندنەوەی چەندین غەزەلی حەزرەتی #مەحوی


خوێندنەوە: #ناسر_عەلیکەرەمی
ــــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🌺
ـــــــــــــــــــــ
ڕۆژی تەرەب و فەسڵی گوڵ و
وەختی بەهارە

یاران گوڵەکەم کوا
کە دەمی بۆس و کەنارە
ـــــــــــــــــــــ
#تاهیر_بەگی_جاف
٭ ۱۸۷۸-۱۹۱۸
ــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌺
#بەهار

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🌺
ـــــــــــــــــــــ
ئاماوە وەهار
وەهاری شادی

بۆی عەتری نەسیم
غونچەی ئازادی
ـــــــــــــــــــــ
#مەولەوی
٭ ۱۸۰٦-۱۸۸۲
ــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌺
#بەهار

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

مەنشەئی
ئیزھاری جیلوەی
فەیزی سبحەینانە شەو
ــــــــــــــــــــــــــــــ
#مەحوی
#شەو🌙

@shabeytikurdi 🪻

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

ــــــــــــــ
سەلامی خوا لە دیداری موحەممەد ﷺ
لە ئال و بەیت و یارانی موحەممەد ﷺ
ـــــــــــــــ
#سڵاواتی_هەینی_لەبیر_مەکە
@shabeytikurdi 🤍

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🌺
ـــــــــــــــ
بێزارە تەن لە هیجران
چاویش پڕە لە گریان

چ بکەم؟ عیلاجێ قوربان
دڵ عاجز و زەبوونە
ـــــــــــــــــــــ
#تاهیری_بەگی_جاف
ـــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌺

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــــــــ
#ئەدەبیاتی_بەراوردکاری
ـــــــــــــــــــ
ای دوست دست حافظ، تعویذ چشم زخم است
یا رب ببینم آن را بر گردنت حمایل
ــــــــــــــ
#حافز
ــــــــــــــ
****

دەستی من تەعویزه بۆ رەددی بەڵا
با حەمائیل بێ لە ملتا بێڵە سا
ــــــــــــــــ
#سالم
ـــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🌺
ـــــــــــــــ
تا عیشق نەبێ
مەسجید و مەیخانە بەتاڵە!
ـــــــــــــــــــــ
#ئەدیب
ـــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌺

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🌺
ـــــــــــــــ
دەستی خەم بەردە
جلی شادی لەبەر کەین ئێستا

پێش ئەوەی ژێر گڵی سارد
بێتە مەکۆ و مەنزڵمان!
ـــــــــــــــــــــ
#کوردەوان_فەرەجی
ـــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌺

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🌺
ـــــــــــــــ
دووریت عەزابی ئەڵیم
وەسڵت جەنناتی نەعیم

عالەم هەموو ئەزانێ
ئەتۆی بەهەشت و نارم
ـــــــــــــــــــــ
#زاری
ـــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌺

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🌺
ـــــــــــــــ
تۆ فیراقیشت لە لای من
حوكمی نەزدیکی هەیە

ڕاستە خۆم لێرەم،
بە مەرگت ڕۆح و دڵ هەروا لەوێ
ـــــــــــــــــــــ
#سالم
ـــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌺

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

قسەکردن لەگەڵ تۆ
خۆشتره (بەلەزەت‌ترە) له بیست‌وچوار تیکە پیتزا


#نووسراوەی_سەر_دیوارەکان
@shabeytikurdi 🪻

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🪻
ــــــــــــــــــــــ
وەهارەن، تەشریف خاڵخاسان پەی هەرد
کەمکەم جوانیش ئاوەرد، پیریش بەرد

جەمجەم سۆسەنان جە تاق تەوق وەردان
سەردان نە هەردان پەرێ هامفەردان

وە ڕووی زاخاندا چنوور لوول وەردەن
پەی پای گیان تۆڕدام ئامادە کەردەن

بەڕەزا بەو چین توغرای تاتاوە
شەماڵ مشانۆش، یانی: وەی لاوە

نەرگس وە مەسمەس مدیۆ کێن ئەوکەس
گۆشەی چاکی دڵ وەرنەدۆ جە دەس

مەعدوومی، غەفڵەت تا چەند و پەی چی
گۆشدەر وە ناڵەی سەحەری نەیچی
ــــــــــــــــــ
شاعیر: #مەولەوی
نەخشاندن: کامۆ هەورامی
ـــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🌺
ـــــــــــــــــــــ
بەڵاگەردانی باڵات بم،
ئەگەر چووم

فیدای هیندوویی خاڵت بم،
ئەگەر مام
ـــــــــــــــــــــ
#نالی
ـــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌺

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi🌺


پیرۆز بێ جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان له ئێوەی خۆشەویست و هێژا و هیوادارین هەڵهاتنی هیلالی مانگی تازه هۆکاری تازە بوونەوەی دڵەکان و دۆستاییەکان و خۆشەویستیەکان و ئاواتەکان و ئاوازەکانی ژیان و نەمانی هەڵامەت و نەهامەتی و گەڕانەوەی هێمنایەتی و هێوەر بوونی بار و دۆخ بۆ گلایێ بێت.


خوایە وەتەن ئاوا کەی!

💐بەڕێوەبەرایەتی کاناڵی شابەیتی کوردی💐

@shabeytikurdi🌺

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

نەورۆزتان پیرۆز

خوێندنەوە: عەسەل ساڵحی، شاری سنە

شێعر: #ڕەحیم_لوقمانی
@shabeytikurdi 🪻

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

‍ 🌺@shabeytikurdi🌺
ـــــــــــــــــــــــــ
بەهارە دێ
نیگارە دێ
زاری مەڵێ بەهارە دێ
حەیاتی گیا و دارە و دێ
قودرەتی کردگارە دێ
ئەشعاری ئابداری تۆ
بە یادی چاوی یارە دێ
ــــــــــــــــــــــ
#زاری
#زاری_خۆشەویست_ترین_شاعیری_من
ـــــــــــــــــــــــــــ

‍ 🌺@shabeytikurdi🌺
#بەهار

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🌺
ـــــــــــــــــــــ
هەر دار ژ فەیزێ نەوبەهاری

تێک شوعلە ددا ژ نوورێ باری
ـــــــــــــــــــــ
#خانی
٭ ۱٦٥۰-۱۷۰۷
ــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌺
#بەهار

Читать полностью…
Subscribe to a channel