895
ماڵێک بۆ شێعر و ئەدەبیاتی کوردی رەخنە،شێعر و پێشنیارەکانتان بنێرن بۆ: @kamilkasnazani @mehdi_bayzidi لاپەڕەی ئینستاگرام: Instagram.com/diwexani_edeb
@shabeytikurdi 🌺
ــــــــــــــــــــــــــــــ
ئیشارەت کە لەبۆ کوشتن
بە پەنجەی شێوە زێوینت
بڵێ هات مەوسیمی مەرگت
سبەینێ جەژنی قوربانە
ــــــــــــــــــــــــــــــ
#عاسی
ـــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌺
@shabeytikurdi 🌺
ــــــــــــــــــــــــــــــ
جەژنی قوربانە
سبەی ئەی نازەنین
ئەمن و دڵ پێکۆ
بە قوربانت ئەبین
ــــــــــــــــــــــــــــــ
#زاری
ـــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌺
@shabeytikurdi 🌺
ــــــــــــــــــــــــــــــ
شەو تا به سەحەر،
موزدەلیفەی حوجرەیە جێگام
ئەمما عەرەفەی کۆیی ئەتۆ
جێگەمە ئەمڕۆ
ــــــــــــــــــــــــــــــ
#زێوەر
ـــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌺
کە دووری لێم،
بەیادی تۆ
بە شەودا ڕێی خەیاڵ دەبڕم!
بە ناڵەی دڵ
خەوی مردن
لە چاوی مانگە شەو دەزڕم
ــــــــــــــــــ
#ئەمین_گەردیگلانی
#شەو 🌙
ـــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــــــــ
ئەلا ئەی نەفسی بوومئاسا
شاعیر: #نالی
خوێندنەوە: #ناسر_عەلیکەرەمی
ــــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
@shabeytikurdi 🪻
ــــــــــــــــــــــــــ
بە بڕوای من، مامۆستا هەژار زۆر لەژێر کارتێکەری و کاریگەری سەیفولقوزات دابووە، ئەم هەستە نیشتیمانییە، ئەم پتەویە، ئەم زمانزانییە، بە بڕوای من بەشی زۆری، سەیفولقوزات تەئسیری لەسەر داناوە، لە ژێر کارتێکەری سەیفولقووزاتدا بووە و سەیفولقوزاتیش لەژێر کارتێکەری و کاریگەری حاجی قادر کۆییدا بووە، حاجی قادر کۆیە ڕوحێکی زیندووی ئەحمەدی خانی بووە؛ چونکە یەکەم ڕەشنووس کە ساغ کراوەتهوە و درا بە بنەماڵەی بەدرخانییەکان، نووسخەی حاجی قادر کۆیی بووە، ئەم نوسخەیە ساغ دەکاتەوە دەیدا بە بنەماڵەی بەدرخانییەکان کە چاپی بکەن، لەئاکامدا مامۆستا هەژار ڕوحێکی ناڕاستەوخۆی ئەحمەدی خانی بووە، هەر لە وەرگێڕانەکەی ئەحمەدی خانیدا ئەمە تەواو تەواو دەردەکەوێ.
ــــــــــــــــــــ
مامۆستا موحەمەدئەمین واژی
ـــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
@shabeytikurdi 🌹
ــــــــــــــــــ
ئەم کاتەتان باش
من ناوم 'ناڕەزاییە'، لەدایکبووی شاری یاخیبوون و
گەڕەکی برسێتی و کۆڵانی کوێرەوەرییم
لێرە بەدواوە.. . من سەر بە هۆزی بێدەنگیی نیم
من ڕێبواری سەر ڕێ و بانی
هەتا هەتایی چاوەڕوانیی و
دروشمی بێ دەست و قاچ نیم....
ــــــــــــــــ
#شێرکۆ_بێکەس
ـــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌹
@shabeytikurdi 🌺
ــــــــــــــــــــــــــــــ
نەخۆشی خۆشترە لای من
لە ساغی و سێححەت ئەی جانا!
ئەگەر یەک هەفتە جارێ بێی
بپرسی چـۆنە ئەحواڵت...
ــــــــــــــــــــــــــــــ
#ئەحمەد_موختار_جاف
ـــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌺
@shabeytikurdi 🌺
ـــــــــــــــ
بۆچی نەگریم
سەد کەڕەتم دڵ دەشکێنی!
بۆ مەی نەڕژێ
شیشە لە سەد لاوە شکاوە!
ـــــــــــــــــــــ
#نالی
ـــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌺
@shabeytikurdi 🌺
ـــــــــــــــ
باغی ئیرەم روویەتی
موشکی خەتا موویەتی
دیدەیی جادوویەتی
رەهزەنی یار و غەریب
ـــــــــــــــــــــ
#ناری
ـــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌺
@shabeytikurdi 🌺
ـــــــــــــــ
یاڕەب! غەمی عیشقت
چ بەڵایێ بوو بەجارێ
ئەرکانی قەراری منی
وا خستە تەزەلزول!
ـــــــــــــــــــــ
#ئەدەب
ـــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌺
@shabeytikurdi 🌺
ـــــــــــــــ
خۆی چووە
شێوەی لە گۆمی مەندی چاوم ماوەتۆ
نایێ ئەو!
ئەم ناچێ ساتێ
جێگە تانەی دوژمنم
ـــــــــــــــــــــ
#ژاکاو
ـــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌺
@shabeytikurdi 🌺
ـــــــــــــــــــــ
مولتەجیء نابێ به کەس "کوردی"
له دونیا و ئاخیرەت
ڕۆژی دیوانی خودا
دەستی من و دامانی عەشق
ـــــــــــــــــــــ
#کوردی
ــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌺
@shabeytikurdi ﷺ
ــــــــــــــــــــ
تەماشاکردنێکی
ڕۆحبەخشی عالەمی مردوو
نیگاهێکی بە توندی
ڕەستخێزی عالەمی جانە
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
#مەحوی
ــــــــــــــــ
اَللّهُمَّصَلِّعَلَیسَیِّدِنامُحَمَّدِِوَعَلَیآلِهِوَصَح٘بِهِوَسَلِّم
#سڵاواتی_هەینی_لەبیر_مەکە 🤍
@shabeytikurdi ﷺ
@shabeytikurdi 🌺
ـــــــــــــــــــــ
وتم ماڵم ئەشێوێ من،
کە با زوڵفت ئەشێوێنێ
وتی شێواوی زوڵفی من،
ئەبێ ماڵی بە با دابێ!
ـــــــــــــــــــــ
#ئەدەب
ـــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌺
@shabeytikurdi 🌺
ــــــــــــــــــــــــــــــ
دەزانی بۆچی مەسروورم
ئیشارەی کردمێ دولبەر
وتی حازر بە بۆ کوشتن
بەیانی جەژنی قوربانە
ــــــــــــــــــــــــــــــ
#تاهیر_بەگی_جاف
ـــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌺
@shabeytikurdi 🌺
ــــــــــــــــــ
چراغ قوربانەن چراغ قوربانەن
ئینە عیدی نۆ جەژنی قوربانەن
ـــــــــــــــــــــ
#بێسارانی
ــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌺
@shabeytikurdi 🌺
ــــــــــــــــــــــــــــــ
ژ دەردێ عشقێ بەدحالم
عەجەب بەربوویە من نارەک
وەرە جانا ببین حالم
نە من دل ما نە دلدارەک
ــــــــــــــــــــــــــــــ
#ئەحمەدی_خانی
ـــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌺
@shabeytikurdi 🌺
ــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەوی تۆ هەتبوو، من نەمبوو
قەرار و سەبر و عیززەت بوو
ئەوی من هەمبوو، تۆ نەتبوو
وەفا و میهرەبانی بوو
ــــــــــــــــــــــــــــــ
#حاجی_قادر_کۆیی
ـــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌺
@shabeytikurdi 🌺
ــــــــــــــــــــــــــــــ
یۆسفی میسری ویلایەت!
ئەی خەلیلی باغی قودس!
ناری نەمروودە دەروون بێ تۆ
دووچاوم بۆتە چۆم
ــــــــــــــــــــــــــــــ
#سەیفولقوزات
ـــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌺
مەنشەئی
ئیزھاری جیلوەی
فەیزی سبحەینانە شەو
ــــــــــــــــــــــــــــــ
#مەحوی
#شەو🌙
@shabeytikurdi 🪻
ــــــــــــــ
سەلامی خوا لە دیداری موحەممەد ﷺ
لە ئال و بەیت و یارانی موحەممەد ﷺ
ـــــــــــــــ
#سڵاواتی_هەینی_لەبیر_مەکە
@shabeytikurdi 🤍
@shabeytikurdi 🌺
ـــــــــــــــ
بێزارە تەن لە هیجران
چاویش پڕە لە گریان
چ بکەم؟ عیلاجێ قوربان
دڵ عاجز و زەبوونە
ـــــــــــــــــــــ
#تاهیری_بەگی_جاف
ـــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌺
@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــــــــ
#ئەدەبیاتی_بەراوردکاری
ـــــــــــــــــــ
ای دوست دست حافظ، تعویذ چشم زخم است
یا رب ببینم آن را بر گردنت حمایل
ــــــــــــــ
#حافز
ــــــــــــــ
****
دەستی من تەعویزه بۆ رەددی بەڵا
با حەمائیل بێ لە ملتا بێڵە سا
ــــــــــــــــ
#سالم
ـــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
@shabeytikurdi 🌺
ـــــــــــــــ
تا عیشق نەبێ
مەسجید و مەیخانە بەتاڵە!
ـــــــــــــــــــــ
#ئەدیب
ـــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌺
@shabeytikurdi 🌺
ـــــــــــــــ
دەستی خەم بەردە
جلی شادی لەبەر کەین ئێستا
پێش ئەوەی ژێر گڵی سارد
بێتە مەکۆ و مەنزڵمان!
ـــــــــــــــــــــ
#کوردەوان_فەرەجی
ـــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌺
@shabeytikurdi 🌺
ـــــــــــــــ
دووریت عەزابی ئەڵیم
وەسڵت جەنناتی نەعیم
عالەم هەموو ئەزانێ
ئەتۆی بەهەشت و نارم
ـــــــــــــــــــــ
#زاری
ـــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌺
@shabeytikurdi 🌺
ـــــــــــــــ
تۆ فیراقیشت لە لای من
حوكمی نەزدیکی هەیە
ڕاستە خۆم لێرەم،
بە مەرگت ڕۆح و دڵ هەروا لەوێ
ـــــــــــــــــــــ
#سالم
ـــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌺
قسەکردن لەگەڵ تۆ
خۆشتره (بەلەزەتترە) له بیستوچوار تیکە پیتزا
#نووسراوەی_سەر_دیوارەکان
@shabeytikurdi 🪻
@shabeytikurdi 🪻
ــــــــــــــــــــــ
وەهارەن، تەشریف خاڵخاسان پەی هەرد
کەمکەم جوانیش ئاوەرد، پیریش بەرد
جەمجەم سۆسەنان جە تاق تەوق وەردان
سەردان نە هەردان پەرێ هامفەردان
وە ڕووی زاخاندا چنوور لوول وەردەن
پەی پای گیان تۆڕدام ئامادە کەردەن
بەڕەزا بەو چین توغرای تاتاوە
شەماڵ مشانۆش، یانی: وەی لاوە
نەرگس وە مەسمەس مدیۆ کێن ئەوکەس
گۆشەی چاکی دڵ وەرنەدۆ جە دەس
مەعدوومی، غەفڵەت تا چەند و پەی چی
گۆشدەر وە ناڵەی سەحەری نەیچی
ــــــــــــــــــ
شاعیر: #مەولەوی
نەخشاندن: کامۆ هەورامی
ـــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻