shabeytikurdi | Unsorted

Telegram-канал shabeytikurdi - شابەیتی کوردی

895

ماڵێک بۆ شێعر و ئەدەبیاتی کوردی رەخنە،شێعر و پێشنیارەکانتان بنێرن بۆ: @kamilkasnazani @mehdi_bayzidi لاپەڕەی ئینستاگرام: Instagram.com/diwexani_edeb

Subscribe to a channel

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🪻
ــــــــــــــــــــ
ئێمە گەلێکین نە گێژ و کاسین
ئەگەر ئەحمەدی خانی بناسین

چوار سەدە پێشتر بانگی هەڵداوە
بۆ کەساسی کورد شینی گێڕاوە

ئەو دەمە فەرمووی کوانێ ئاڵامان
بۆ نییە کاڵا، بەقەی باڵامان

تاکەی بەربەڵا و سینە سپەر بین
ژێردەستەی فارس و تورک و تەتەر بین
ــــــــــــــــــــ
شاعیر: #پەژارە
مامۆستا سابیر خودامورادی

وێنەکان : پەیکەری ئەحمەدی خانی و وێنەی پەژارە
ـــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

/channel/kurdish_poetry_24

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🌹
ــــــــــــــــ
شەرحی دووری نییە ئیمکانی
بە تەحریری قەڵەم
ـــــــــــــــ
#ناری
ـــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌹

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🤍
ــــــــــــــ
ئە‌چمە‌ گوڵزار و
لە‌گە‌ڵ بولبول كە‌ گفـتوگۆ ئە‌كە‌م

ئە‌و ئە‌كا مە‌دحی گوڵ و
من وە‌سفی گۆنای تۆ ئە‌كە‌م
ـــــــــــــ
#حەمدی
ـــــــــــــ
@shabeytikurdi 🤍

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🌺
ــــــــــــــــــــــــــــــ
بازاڕەن،
وادەی مامەڵەن،
ساقی

هەی بگرە فانی،
وەی بدەر باقی!!
ــــــــــــــــــــــــــــــ
#مەولەوی
ـــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌺

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🪻
ــــــــــــــــ
ئەگەر ئەم هیجرەتە نەبوایە،
دین ئەم شەوکەتەی کەی بوو

کە هەر کەس تێ بگا بەم دینە
نەسخی جوملە ئەدیانە
ــــــــــــ
#مەحوی
ــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
ساڵی 1447ی کۆچی پیرۆز بێ

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi
ــــــــــــــ
تا پێکەنێ گوڵێ بە فووی شنەی بەیانان
لە کاوی کۆساڵان و عەواڵان و شاهۆ
سەڵواتێ دڵسێن‌تر لە قاسپەی حەفتەوانان
لە بۆی هەناسەی وەرکەمەر بۆ پێشکەشی تۆ
ئەی گیانی ئینسان، بەندی دڵی گیان
ـــــــــــــ
#کاک_ئەحمەد_موفتی‌زادە
ـــــــــــــ
اَللّهُم‌َّصَل‌ِّعَلَی‌سَیِّدِنا‌مُحَمَّدِِوَعَلَی‌آلِه‌ِو‌َصَح٘بِه‌ِوَسَلِّم
#سڵاواتی_هەینی_لەبیر_مەکە 🤍
@shabeytikurdi

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

بە ڕێژەی ئەو فیشەکانەی وا له بەرەکانی شەڕ تەقێندراون
خــ🤍ـــۆشم ئەوێی


#نووسراوەی_سەر_دیوارەکان
@shabeytikurdi 🌹

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

پەنجەمۆر
بەشی دووهەم
ــــــــــــ
نهێنییەکانی ژیانی مامۆستا عەبدولکەریم مودەڕیس لە زمانی کچەکەیەوە
ـــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🌺
ــــــــــــــــــــــــــــــ
بەژنی تۆ گەر سەروە
سایەی خۆت لەسەر من کەم مەکە

ڕووت ئەگەر ڕۆژە عەزیزم
مەیگرە، با دەرکەوێ
ــــــــــــــــــــــــــــــ
#هێدی
ـــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌺

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🪻
ــــــــــــــــ
دەزانی ئاسمان چەند دوورە!
هێندەی دووری حەوتەمین تەبەقەی ئاسمان، خۆشم ئەوێی
ـــــــــــــــــــــ
#حەمە_سەعید_حەسەن
ــــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🌺
ــــــــــــــــــــــــــــــ
بەرامبەر شەمعی ڕووی دڵداری من
با پێت بڵێم چۆنە

کەسێ عاشق دەبێ
پیاوانە وەک پەروانە سووتابێ!
ــــــــــــــــــــــــــــــ
#سەید_کامیل_ئیمامی
ـــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌺

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🌺
ــــــــــــــــــــــــــــــ
نەونەمام! فەسڵی بەهار و
جەژنی قوربان هاتەوە

مەوسیمی سەیر و تەوافە
بۆچی نەتبینم ئەمن!؟
ــــــــــــــــــــــــــــــ
#موخلیس
ـــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌺

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🌺
ــــــــــــــــــــــــــــــ
جەژنی قوربانە بەقوربان
نۆبەتی قوربانییە

بۆ تۆ قوربانی بەقوربان
گیانی من قوربانتە
ــــــــــــــــــــــــــــــ
#عارف_عورفی
ـــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌺

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🌺
ــــــــــــــــــــــــــــــ
سبەینێ جەژنی قوربانە
بە قوربانت ئەکەم قوربان

سەر و ماڵ و دڵ و گیانم
بە چاوی تۆ قەسەم هەر دوو
ــــــــــــــــــــــــــــــ
#مینە_جاف
ـــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌺

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🌹
ــــــــــــــــــــ
ڕۆژگارێ، ڕۆژی جارێ
سووکە نازێکت ئەکرد

ئیستە بۆچی تاقەجارێ
ئاوڕێ نادەیتەوە
ــــــــــــــــــــ
شێعر: #کامیل_کەسنەزانی
وێنەگر: #ئیدریس_حەزرەتی
ـــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌹

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🌺
ــــــــــــــــــــــــــــــ
سەرخۆشی شەرابی دەمی
تۆ بووم و ئەمێستاش

قوربان، سەری تۆ خۆش
کە نەماوە سەری خۆشم!
ــــــــــــــــــــــــــــــ
#نالی
ـــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌺

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🌹
ــــــــــــــــــ
شیرینەکەم ...
من فەرهاد نیم
نەخشت لەسەر بەرد هەڵکەنم
شەتڵی عەشقی تۆم لە دەروونما چاندووە
وەرە جارێ ،
سەرت بنە بە سینگمەوە
ترپەکانی دڵم هەموو
هەر ناوی تۆن
بە جێگەی بەرد
تۆم لە تاقەوسانی دڵما نەخشاندووە ...
ـــــــــــــ
#جەلال_مەلەکشا
ـــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌹

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

🌺@shabeytikurdi 🌺
ــــــــــــــــــــــ
عەشق ئەگەر خەیمه بدا
مەشرق و مەغرب کەمە بۆی

له دڵی تەنگی من ئەو خەیمەیه
بەرپایه هەموو!
ـــــــــــــــــــــ
#سالم
ــــــــــــــــــــــ
‍ 🌺@shabeytikurdi 🌺

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🤍
ــــــــــــــــ
کەی له قەبرا تا به مەحشەر
دەردەچێ یادت لە دڵ

زەحمەتە بۆ عاشقی دڵدادە
تەرکی سوحبەتت
ــــــــــــــ
شاعیر: #سالم
نەخشاندن: #شابەیتی_کوردی
ــــــــــــ
@shabeytikurdi 🤍

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

دەنگ: کاکە حەبیبوڵڵا حسەینی

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi
ـــــــــــــــــــ
موحه‌ممد، ڕه‌هبه‌ری ڕێبازی چاکی
موحه‌ممه‌د پێشه‌وای ڕۆژی ڕوناکی
موحه‌ممه‌د، " رحمة للعالمین" ــی
موحه‌ممه‌د  خەیروو خەلقـی سه‌ر زه‌مینی

سه‌لاتی خودا له سه‌ر ڕۆح و ڕه‌وانت
سه‌لامی خودا له سه‌ر ناوی جوانت
ـــــــــــ
#هاوار سەیدجەمیل حسەینی
ــــــــــــــــــــ
اَللّهُم‌َّصَل‌ِّعَلَی‌سَیِّدِنا‌مُحَمَّدِِوَعَلَی‌آلِه‌ِو‌َصَح٘بِه‌ِوَسَلِّم
#سڵاواتی_هەینی_لەبیر_مەکە 🤍
@shabeytikurdi

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🌺
ــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەی نیگارا
بەسیە با دەرگەی وەفا بکرێتەوە!
ــــــــــــــــــــــــــــــ
#سافی_هیرانی
ـــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌺

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

‍ 🌺@shabeytikurdi🌺
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🎧#گۆرانی
🎼 خۆشم دەوێی
🖋هۆنراوەی :#حه‌مه‌_سه‌عید_حه‌سه‌ن
🗣گۆرانیبێژ: #خالید_ڕەشید
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi
ده‌زانی زه‌ریا چه‌ند قووڵه‌!
هێنده‌ی قووڵایی زه‌ریاکان
خۆشم ده‌وێی،
ده‌زانی ئاسمان چه‌ند دووره‌!
هێنده‌ی دووری حه‌وته‌مین
تەبەقەی ئاسمان، خۆشم ده‌وێی.
@shabeytikurdi
هێنده‌ی به‌رینی بیابان
خۆشم ده‌وێی،
هێنده‌ی به‌رزایی چیاکان
خۆشم ده‌وێی.
@shabeytikurdi
خۆشم ده‌وێیت و ئه‌وینم
ئه‌وه‌نده‌ پاکژه‌ ده‌ڵێی
به‌فره‌ به‌ ترۆپکی کۆوه‌
خۆشم ده‌وێیت و ده‌زانم
چاره‌نووسم،
به‌نده‌ به‌ ئه‌وینی تۆوه‌.
@shabeytikurdi
خۆشم ده‌وێیت و دڵنیام
هه‌رچی بکه‌ین،
مه‌حاڵه‌ به‌ یه‌کدی بگه‌ین،
دڵداریمان په‌یامێکه،‌ ناگاته‌ جێ
چیرۆکێکه‌،
به ‌کاره‌سات کۆتایی دێ.
@shabeytikurdi
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#شابەیتی_کوردی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌺 @shabeytikurdi🌺

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

ــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
ــــــــــ
لە ڕاستەوە:

مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕڕیس
مامۆستا مەلا عەبدولڕەحمانی موحەددیس
مامۆستا مەلا موحەممەد گەڵاڵی
مامۆستا مەلا سەیید عارفی چۆڕی
ــــــــــــــــــ
ئەم وێنەیە لە بەغدا گیراوە؛
ـــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

پەنجەمۆر
بەشی یەک
ــــــــــــ
نهێنییەکانی ژیانی مامۆستا عەبدولکەریم مودەڕیس لە زمانی کچەکەیەوە
ـــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🌺
ــــــــــــــــــــــــــــــ
جەژنی قوربانن
دڵم شاد کەرۆ

بنێ وەی گەردەن
شمشێری ئەبرۆ
ــــــــــــــــــــــــــــــ
#خادیم
ـــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌺

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــــــــــ
پیرۆزبایی جێژنی قوربان
ـــــــــــــــــــــــــــــ
ڕۆح سەراپا عەیب و نەقسە کوا بە قوربانی دەشێ؟
ڕۆژی قوربانە بە قوربان بۆ منی عیسیان بەشێ

داد و هاواری بە بێ‌جێم چۆن دەگاتە جێی مەبەست؟
وشکە مەزرای تاعەتی ڕووت ناگرێ شێوو  کەشێ

هێندە تاوانی لە کۆڵە لەش لە ژێر زەختی چەمی
هێزی پێی نین بۆ گەڕان و هاتوو چۆ، یا گەردشێ

بۆ سەفا و مەروایی دنیا، چووست و چالاک دێم دەچم
ڕێی عەرەفات گیرە ناگات دەس بە سەر بەردا خشێ

بۆ تەوافی ماڵی بەیت و شوێنی کڕنووشی خەلیل
ڕەجمی شەیتانی دەروونی پێ دەوێ و غەلل و غەشێ

دوورە مەئوا و دڵشکستەی موزدەلیفەی شەو شکێن
خۆشبەحاڵی خێڵی حەججاج لادەدەن پەردەی ڕەشێ
ـــــــــــــــــــــــــ
#ژاکاو_کەسنەزانی
ـــــــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🌺
ــــــــــــــــــــــــــــــ
لە شامی مەغریبی زۆڵفت
هیلالی حاجیبی تۆم دی

ئیشارەی کرمێ یەعنی کە
سبەینێ جەژنی قوربانە
ــــــــــــــــــــــــــــــ
#ویساڵی
ـــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌺

Читать полностью…
Subscribe to a channel