shabeytikurdi | Unsorted

Telegram-канал shabeytikurdi - شابەیتی کوردی

895

ماڵێک بۆ شێعر و ئەدەبیاتی کوردی رەخنە،شێعر و پێشنیارەکانتان بنێرن بۆ: @kamilkasnazani @mehdi_bayzidi لاپەڕەی ئینستاگرام: Instagram.com/diwexani_edeb

Subscribe to a channel

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🌹
ـــــــــــــــــــــــــــ
ڕۆژ و شه‌و چرکه‌یه ده‌رناچێ له دڵ
یادی ئه‌و

خۆزگه ده‌مزانی منیش
وا له دڵی ده‌رناچــم ؟
ــــــــــــــــــــــــــــ
#ئه‌مین_گه‌ردیگلانی
ـــــــــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌹
#خۆزگە

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

‍ 🌺@shabeytikurdi🌺
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
ددانی عەقڵم کێشاوە
ئاگات لە خۆت بێ
لەوە بەدوا
شێتانە
#خۆشم_ئەوێی
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
#قاسم_تاباک
ــــــــــــــــــــــــــــــــ

‍ 🌺@shabeytikurdi🌺

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

هێند دڵم تەنگە ئەڵێم
بەم شەوە لەم شارە بڕۆم
ــــــــــــــــــــــ
شێعر: #هێمن
نەخشاندنی تابلۆ: #نەسرین_ڕۆستەمی
شەو🌙
@shabeytikurdi

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🌹
ــــــــــــــــــــــــ
پێش ئەوەی تاریک دابێ
هەواڵێ کەوتە نێو دێ

مامۆستای قوتابخانە
کەوتووەتە بەندیخانە

......ا
لەبان تەختەی سەر دیوار
خەتێ مابوو یادگار

دڵی نەدەهات کەسێ
شتی لەسەر بنووسێ ....
ــــــــــــــــــــــــ
شێعر: #شەریف_حسەینپەناهی
#شوێن: پۆلی وانەی زانکۆی کوردستان
#مەبەست: دانیشتن لە پۆلێ کە مامۆستاکەی بەند کراوه
#مامۆستای_پۆل: دوکتور #بێهرووز_چەمەنئارا
ــــــــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌹

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

‍ 🌺@shabeytikurdi
ـــــــــــــــــــ
من ئێستا پڕ بووم لە باران
ئەڵێی گۆمی بەر سایەقەم
ـــــــــــــــــــــــ
#شێرکۆ_بێکەس
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ

‍ 🌺@shabeytikurdi

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🌹
ــــــــــــــــــــ
یک جمع نکوشیده رسیدند به مقصد
یک قوم دویدند و به جایی نرسیدند

#فروغ_بسطامی
ـــــــــــــــــــــــــ
وەرگێڕان به کوردی
ـــــــــــــــــــــــــــ

تۆقێکی نەیانکرد و چ زوو چوونە سەرەنجام
خێڵێ بە هەڵاتن ئەوە عومرێکە لەسەر جێن!

دوکتور #هادی_ڕزوان
ـــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌹

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi
ــــــــــــــــــ
فریشتە و ئادەمی ئەڵێن،
هەتا ئەبەد له خوار و ژوور

سەڵاتی حەق له سەر شەهێ،
که شەق ئەکا قەمەر له دوور

سەلامی حەق له سەر مەهێ،
که ئەسپی خۆر له غار ئەکا...
ـــــــــــــــ
#بیخود
ـــــــــــــ
اَللّهُم‌َّصَل‌ِّعَلَی‌سَیِّدِنا‌مُحَمَّدِِوَعَلَی‌آلِه‌ِو‌َصَح٘بِه‌ِوَسَلِّم
#سڵاواتی_هەینی_لەبیر_مەکە 🤍
@shabeytikurdi

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🌹
ـــــــــــــــــــــ
خۆزگە رۆژێ بە چاو دەمدی

لوولەی تفەنگ گرێ دەدرێ
ــــــــــــــــ
#ئەوین_ڕەحمانی
ـــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌹
#خۆزگە

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

یان #مەلا بووم ڕێبەری،
شۆڕش و عیلم و دین بووم


ـــــــــــــــــــ
پشتگیری مامۆستایانی ئایینی له ناڕەزاییەتییەکانی کوردستان و ئێران
ــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌹

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🌹
ـــــــــــــــــــــــــــ
خۆم و هەست و نووکی خامەم
خاکی ژێر پێی میللەتین

تا نەڵێن ئەو خوێنە سوورەی سەر شەقام
بێ خاوەنن
ــــــــــــــــ
#ژاکاو_کەسنەزانی
ـــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌹

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

جوانی،
وەکوو وڵاتێ ڕزگارکراو
هیلاکم
چەشنی وڵاتێ داگیرکراو


#نووسراوەی_سەر_دیوارەکان
@shabeytikurdi 🌹

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🌹
ــــــــــــــــــــ
خۆزگە سەربەستیت ببینم
بەر لە مەرگی عومرەکەم

هەر کەسێ هات و کوتی "#کورد_نامرێ"
هاوژانمە
ــــــــــــــــــــ
#هاوژان_شاروێران
ـــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌹
#خۆزگە

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

#Shabeytikurdi 🌹
ـــــــــــــــــــــــ
شاد ئەبینەوە
ئەمڕۆ یا سبەی

ئاوات، خۆزگە، خەو
ئەبن بە ئۆخەی
ــــــــــــــــ
#کاکەی_فەلاح
ـــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌹
#خۆزگە

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

پشتگیری مامۆستایانی ئایینی سەقز، سەبارەت بە حوکمی ناڕەوای موحارەبەی ئەندازیار پەرهام پەروەری

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🌹
ــــــــــــــــــــ
سەد خۆزگە بێ بەو ڕۆژە
کە نەمبیستبوو ناوت

نەمچـشتبوو تاڵی مـەی و
مەیخانەی چاوت
ــــــــــــــــــ
#شێخ_نووری
ـــــــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌹
#خۆزگە

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🌹
ــــــــــــــــــــ
زۆر کەڕەت هانم ئەدا داخی دەروونی پڕگڕم
بۆتی هەڵڕێژم سکاڵای ناسکی گەرم و گوڕم

داخەکەم کاتێ کە دێمە بەردەمت، واقی وڕم
وام ئەشێوێنێ بە جۆرێ نایەڵێ هیچ دەربڕم

بووکی ڕازاوەی خەیاڵم، گیانەکەم ست فاتمە
گوێیێ بۆ ئەم ڕازە شل کەی، ئەوپەڕی ئاواتمە
ــــــــــــــــ
#ئەحمەد_هەردی
ـــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌹

گوێ شل کە 🗣

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

#ناساندنی_کتێب
ـــــــــــــــــــــ
#وتار
کۆمەڵە وتاری هەینی حاجی‌مامۆستا #سابیر_خودامورادی #پەژارە
ــــــــــــــــــــ
ئامادەکردن و پێداچوونەوە:
فەرزاد موحەمەدی‌ئارا، داود خودامورادی
بڵاوکەرەوەی: #ئاڵای_ڕووناکی
ـــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi
هەندێ لە تایبەتمەندیەکانی ئەم کتێبە:
۱ بەزوانی کوردیێکی زۆر تایبەت نووسراوە
۲ـ سەرچاوەی حەدیسەکان دانراوە
۳ـ فەرهەنگۆکی لەگەڵە
٤ـ لە هەموو بوارەکانی ئایینی نیشتمانی و کۆمەڵایەتی لێدوان کراوە
۵ـ دارژاندنی ڕسکێکی تایبەت بە وتاردان
و...
بۆ دەسخستن، پێوەندی بگرن بە
@Daood1373

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🌹
ــــــــــــــــــ
خۆزگە بەودەم
کە سەری کووچەیی تۆم
مەنزڵ بوو

کلی چاوم له گڵی دەرکی دەرت
حاسڵ بوو
ــــــــــــــــــــــــــ
شاعیر: #حافزی_شیرازی
وەرگێڕ: #عەبباس_حەقیقی
شوێن: بۆکان، ماڵی مامۆستا حەقیقی
ـــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌹
#خۆزگە

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🌹
ــــــــــــــــــــــــ
خۆزگه ئاڵام دەشەکی لەم خاکه
ڕۆژی ئازادی دەدی ئەم خاکه

خۆزگە دەمبینی گەلم سەربەست بێ
پیر و لاوی وەکوو من #سەرمەست بێ
ــــــــــــــــــ
#سەرمەس مێهدی_فەللاحی
ـــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌹
#خۆزگە

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

ویستم لە دەورت گەڕێم
بەڵام دەورت قەرەباڵغ بوو
ــــــــــــــــــــ
#نووسراوەی_سەر_دیوارەکان
#Dîwarnûs
@shabeytikurdi 🌹

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

بە دوعای شەریف
شەو سوب بێداران

یا تاقەت،
یا مەرگ،
یا وەسڵی یاران
ــــــــــــــــــــــ
#بێسارانی
#شەو🌙
@shabeytikurdi 🌹

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🌺
ـــــــــــــــــــ
کاتێ مردم
بە ئاوی بەفراوی وڵاتەکەم بمشۆن
با تەرمەکەم نەڕزێ
قەبرەکەشم با زۆر قووڵ نەبێ
با کاتێک وتیان کوردستان
ڕێم هەبێ هەستم
ـــــــــــــــــــ
شێعر: #شێرکۆ_بێکەس
خەت: #موستەفا_ئاسوور
ــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌺

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🌺
ـــــــــــــــــــــ
خۆزگە ئەمزانی
کە ئەو شۆخی جەفاکردارە بۆچ

وا لەگەڵ من
دائیمە جەور و جەفا و قینی هەیە؟
ـــــــــــــــــــــ
#کەماڵی
ـــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌺
#خۆزگە

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

‍ 🌺@shabeytikurdi
ــــــــــــــــــــــــ
خۆزگە توانیبام لەنێو
جیھانی بێسنووری چاوانی تۆدا بژیم.
ــــــــــــــــــــــــــــــ
#مارف_ئاغایی
ــــــــــــــــــــــــــــــ
‍ 🌺@shabeytikurdi
#خۆزگە

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🌹
ــــــــــــــــــــــ
وڵات کاولە و لاوان گیرۆدەن
پشتی چەماندین ئەم بارە لارە

نە سەر بۆ سەودای دڵداری سازە
نە ڕۆح مایلی ژوانی دڵدارە
ـــــــــــــــــــــ
#ژاکاو_کەسنەزانی
ــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌹

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🌹
ــــــــــــــــ
من دەبینم
ئەو پشکووتنی شادییە
هەڵفڕینی ئادەمیزاد هەتاکوو تەشق۱
ئەو جێژنە گەورە و گرینگەی ئازادییە.
ـــــــــــــــ
هۆنەر:هێ.ئەلف.سایە.
وەرگێر: کاکە #موحەمەدهادی_مورادی
ــــــــــــــــــــــــــــــ
۱-تەشق:بڵندایی هەوا.
@shabeytikurdi 🌹

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

‍ 🌺@shabeytikurdi
ـــــــــــــــــــ
من ئێستا پڕ بووم لە باران
ئەڵێی گۆمی بەر سایەقەم
ـــــــــــــــــــــــ
#شێرکۆ_بێکەس
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ

‍ 🌺@shabeytikurdi

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

#ناساندنی_کتێب
ــــــــــــــــ
جوانیناسیی گێڕانەوە لە ئەدەبی کوردیدا
ـــــــــــ
نووسەر: دوکتور #بوشڕا_کەسنەزانی
بڵاوکەرەوە: دەزگای سەردەم
ـــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌹
ئەم بەرهەمە تێزی دۆکتۆرای نووسەرە

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

ئەمڕۆ 25 رەزبەر، پاڵپشتی مامۆستایانی ئایینی شاری سەقز لە موهەندس پەرهام پەروەری، کە نادادوەرانە لە شاری تاران حوکمیان بۆ دەربڕیوە
موهەندس پەروەری گەنجێکی خەڵکی شاری سەقزە لە 45ڕۆژ پێش ئێستا لە شاری تاران هێزە ئەمنیەکان کوتایانەتە سەری خۆی و ئۆتۆمۆبیلەکەی بەندیان کردوە، لەو کاتەوە لە بەندیخانەی ئەوین لە شاری تارانە.

خودا گەنجەکانمان بگێڕێتەوە ئامێزی بنەماڵەیان. ئامین


#ئیسلام_و_کوردستان
@islam_m

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🌹
ــــــــــــــــــــ
لە ئەشقت
خۆزگە شێعرم پێگەییبا

گەییبا پێت و
جێگەی ئێرەیی با
ــــــــــــــــ
#سۆران حسەینی
ــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌹
#خۆزگە

Читать полностью…
Subscribe to a channel