ماڵێک بۆ شێعر و ئەدەبیاتی کوردی رەخنە،شێعر و پێشنیارەکانتان بنێرن بۆ: @kamilkasnazani @mehdi_bayzidi لاپەڕەی ئینستاگرام: Instagram.com/diwexani_edeb
@shabeytikurdi 🌺
ـــــــــــــــــــــ
ئەییامی عید و عەهدی گوڵە و
مەوسیمی بەهار
(ساقی به روی یار ببین ماه و
می بیار)
ـــــــــــــــــــــ
#سالم
٭ ۱۸۰٦-۱۸٦٦
ــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌺
#بەهار
@shabeytikurdi 🌺
ـــــــــــــــــــ
سپا سپا هەور کە دێتە پێش
کۆگا کۆگا خەفەت ئاگر دەگرێ
وەکوو زووخاڵ
تنۆک تنۆک باران کە دێتە خوار
فەرسەخ فەرسەخ رێگەی ئومێد رۆشن دەبێ
وەک چراخان
بەرماڵ بەرماڵ بەهار کە ڕادەخرێت
دنیا دنیا شادی دێتە بەرماڵ
ــــــــــــــــــــــ
#ئیسماعیل_کەسنەزانی
ــــــــــــــــــــــ
#بەهار
@shabeytikurdi 🌺
@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــــ
هەر خەم و تەم بوو جیهان
گەر نەدەبوو دڵداری
چ دەبوو لەم هەموو
ئازار و خەمە حاسڵمان!؟
ــــــــــــــــــــــ
#کوردەوان_فەرەجی
ــــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــــ
فەرمووتە کە بانگم کە
شەوێ دێمە کەنارت
قوربان!
وەرە شەو رۆیی
ئەوا وەعدەیی بانگە
ـــــــــــــــــــــــــــ
#نالی
ــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
⑥ کورتەی پەیامەکانی جزمی شەشەمی قورئانی پیرۆز.
دەرهێنەر نووسەر و وەرگێڕ:
#ئەمجەد_ئیمام
شرۆڤەی وتار:
ئەم وتارە و نووسراوە، وەرگێڕانی دەقی ئایەتەکان نییە، بەڵکوو هەڵگرتن و دەرهێنانێکی کورتە لە وانەکان و پەیامەکانی جزمی شەشەمی قورئانی پیرۆز.
@shabeytikurdi 🤍
ــــــــــــــــــ
من بە کوردی خۆشم ئەوێی
هەر بە کوردیش بۆت دەمرم
ــــــــــــــــــــــ
خەت: #موستەفا_ئاسوور
ـــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🤍
@shabeytikurdi 🪻
ــــــــــــــــــــ
شەو
هەموو دەرکەی هومێدێ داخرا و
دەرکی ئەوە
ئاوەڵا ماوە لە ڕوومدا،
واتە ئاشق ناخەوێ
ـــــــــــــــــــــ
#ژاکاو_کەسنەزانی
#شەو🌙
ـــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
④ کورتەی پەیامەکانی جزمی چوارەمی قورئانی پیرۆز.
دەرهێنەر نووسەر و وەرگێڕ:
#ئەمجەد_ئیمام
شرۆڤەی وتار:
ئەم وتارە و نووسراوە، وەرگێڕانی دەقی ئایەتەکان نییە، بەڵکوو هەڵگرتن و دەرهێنانێکی کورتە لە وانەکان و پەیامەکانی جزمی چوارەمی قورئانی پیرۆز.
③کورتەی پەیامەکانی جزمی سێهەمی قورئانی پیرۆز.
دەرهێنەر نووسەر و وەرگێڕ:
#ئەمجەد_ئیمام
شرۆڤەی وتار:
ئەم وتارە و نووسراوە، وەرگێڕانی دەقی ئایەتەکان نییە، بەڵکوو هەڵگرتن و دەرهێنانێکی کورتە لە وانەکان و پەیامەکانی جزمی دووهەمی قورئانی پیرۆز.
@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــ
لە شک دەرچوو
شکا ڕۆژووم
بە ئاوی ژێرچەنەی دڵبەر
ـــــــــــــــــ
#ژاکاو_کەسنەزانی
ــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
① کورتەی پەیامەکانی جزمی یەکەمی قورئانی پیرۆز.
دەرهێنەر و نووسەر و وەرگێڕ:
#ئەمجەد_ئیمام
شرۆڤەی وتار:
ئەم وتارە و نووسراوە، وەرگێڕانی دەقی ئایەتەکان نییە، بەڵکوو هەڵگرتن و دەرهێنانێکی کورتە لە وانەکان و پەیامەکانی جزمی یەکەمی قورئانی پیرۆز.
@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــ
بە ڕۆژ ڕۆژوو ، بە شەو هەر چاوەڕوانی
ژیان چۆن تێ پەڕێ، ئازیزی گیانی؟؟
ئەگەر تاوێ لە گەڵ من ببیە هاودەم
دەکەین ئاودێر گوڵاڵەی مێهرەبانی
ــــــــــــــ
#ژاکاو_کەسنەزانی
ــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
سەڵا- مەلا محەممەد ڕەبیعی - موناجاتنامهی مەلا محەممەد ڕەبیعی
Читать полностью…@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــ
ئەی میوانداری بەڕەحم و ڕەحمەت
میوانی سفرەی، ڕەمەزانی تۆم
عومرێ هەر تەنیا بۆ سفرەی تەن بوو
وا پەشیمانی عومری بەفیڕۆم
ـــــــــــــــــ
شاعیر: #کاک_ئەحمەد_موفتیزادە
وێنە: #توانا
ــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
ئەمن جار جار لە بەر زۆریی خوویایی۱ بینایی چاوان لە نێو چاوی زارۆکانا گەشکە۲ دەبم و دڵم دەکەوێتە خورپە و بە سەرسووڕمانەوە و بە لەز دەڕۆم هەتا لە نێو تلیگەلی۳ زاڕۆڵانا دەستی خودا بگرم.
ـــــــــــــــــــــ
مانگەشەوی دیمی خودایە ڕامووسە.٤
نووسەر:موستەفا مەستوور
وەرگێڕ: هادی مورادی
ــــــــــــــــــــــــــــــ
۱-خوویایی:ئاشکرایی.
۲-گەشکەبوون:لە خۆچوون لە خۆشیان.
۳-تلی:قامک،ئەنگوست.
٤-ڕامووسان:ماچکردن.
****
ـــــــــــــــــــ
من گاهی از شدت وضوح خداوند در کودکان پر از هراس می شوم و دلم شروع میکند به تپیدن.دلم آنقدر بلند بلند می تپد که بهت زده می دوم تا از لای انگشتان کودکان خداوند را بگیرم .
ـــــــــــــــــ
روی ماه خداوند را ببوس
مصطفی مستور
ــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
@shabeytikurdi 🌺
ـــــــــــــــــــــ
بنواڕە نەوبەهار و فوتووحاتی گوڵشەنی
گوڵ زاری کردەوە، لە دەمی، غونچە پێکەنی
ـــــــــــــــــــــ
#نالی
٭ ۱۸۰۰-۱۸۷۷
ــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌺
#بەهار
@shabeytikurdi🌺
لە بێ رەنگ و بۆنترین
سەری ساڵی ئەم ساڵانەدا
بە دڵتەنگترین هەست و
بە خەمۆکترین روخسارەوە
لە خەفەتی ئەم هەموو بەڵا و ئازارە
کە باریوە بەسەر ئەم
پارچە پیرۆزە چوار پارچە کراوەدا
هاوڕێ لەگەڵ خەمی لە دایکبوو
لە فیشەک و بۆمبا و دڕۆن و ساروخی زلهێزەکان
لە شوێنە جیاوازەکانی جیهان
بە تایبەت بۆ مناڵانی غەززە
پیرۆزبایی سەری ساڵی ۲۷۲۵ی کوردی ئەکەین
لە ئێوەی خۆشەویست و
بە دڵێکی پڕ لە ئومێدی بێ هێزەوە!!
ئاواتەخوازی ئایندەیەکی گەشتر و خۆشترین
بۆ هەموو لایێ.
خوایە وەتەن ئاوا کەی!
💐بەڕێوەبەرایەتی کاناڵی شابەیتی کوردی💐
@shabeytikurdi🌺
⑦کورتەی پەیامەکانی جزمی حەوتەمی قورئانی پیرۆز.
دەرهێنەر نووسەر و وەرگێڕ:
#ئەمجەد_ئیمام
شرۆڤەی وتار:
ئەم وتارە و نووسراوە، وەرگێڕانی دەقی ئایەتەکان نییە، بەڵکوو هەڵگرتن و دەرهێنانێکی کورتە لە وانەکان و پەیامەکانی جزمی حەوتەمی قورئانی پیرۆز.
@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــــــ
دڵبرینداری نیگاهی
دیدەیی غەممازی تۆم
کوشتەیی بێ نازی جەمعی
کوشتەگانی نازی تۆم
ـــــــــــــــــــــ
#حەمدی
ــــــــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
②
@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــــــــــــ
کەسێک پێی گوت:
"مووچیاریم کە"
گوتی:"نەفسی خۆت بمرێنە هەتا زیندووی بکەنەوە"
ــــــــــــــــــــــــ
ئەحمەد خەزروویه
سەرچاوە:تەزکیرەتولئەولیا
وەرگێڕ: #موحەمەدهادی_مورادی
ـــــــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
①
@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــــــــــــ
..گوتیشی:
"نوێژ و ڕۆژوو زۆر گرنگن
بەڵام سڕینەەی دڵ لە دەماربەرزی و لە ئێرەیی۱ گرنگ ترە
چون دڵ بەرژەوەندی بینایی چاوانە "
شێخ ئەبولحەەسەنی خەرەقانی.
سەر چاوە:تەزکیرەتولئەولیا.
وەرگێڕ : #موحەمەدهادی_مورادی
ــــــــــــــــــــــــ
۱-ئێرەیی:حەسەد.
@shabeytikurdi 🪻
⑤کورتەی پەیامەکانی جزمی پێنجەمی قورئانی پیرۆز.
دەرهێنەر نووسەر و وەرگێڕ:
#ئەمجەد_ئیمام
شرۆڤەی وتار:
ئەم وتارە و نووسراوە، وەرگێڕانی دەقی ئایەتەکان نییە، بەڵکوو هەڵگرتن و دەرهێنانێکی کورتە لە وانەکان و پەیامەکانی جزمی پەنجەمی قورئانی پیرۆز.
@shabeytikurdi ﷺ
ــــــــــــــــــــ
چون بنام مصطفی خوانم درود
از خجالت آب میگردد وجود
عشق میگوید که ای محکوم غیر
سینهٔ تو از بتان مانند دیر
تا نداری از #محمد رنگ و بو
از درود خود میالا نام او
#اقبال_لاهوری
ـــــــــــــــــــــــــ
وەرگێڕان به کوردی
ـــــــــــــــــــــــــــ
تا لە ئازیزێ سەلامێکی دەکەم
ئارەقەی شەرمێ بە سەردی دەردەدەم
عیشق ئەڵێ ئەی ملکەچی سەد کۆنە دێو
سینە بوتخانەی گەلێ خێوی دزێو!
تۆ لەوی نەگری ئەگەر ڕەنگ و بەرام
ناوی پاکی لێمەئاڵێنە سەلام
دوکتور #هادی_ڕزوان
ـــــــــــــــــــ
اَللّهُمَّصَلِّعَلَیسَیِّدِنامُحَمَّدِِوَعَلَیآلِهِوَصَح٘بِهِوَسَلِّم
#سڵاواتی_هەینی_لەبیر_مەکە 🤍
@shabeytikurdi ﷺ
@shabeytikurdi 🪻
ــــــــــــــــ
چ خۆشە لەززەتی عەفوت لە تەنگانەی پلەی ئاخر
بە ڕەحمی واسعت ڕەحمێ، لەگەڵ مەرگێ بە ئاسانی
ــــــــــــــ
شێعر: مامۆستا عەبدوڵڵا کاتب #فەنایی
خوێندنەوە: کامیل بەهرامی
ـــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
②کورتەی پەیامەکانی جزمی دووهەمی قورئانی پیرۆز.
دەرهێنەر نووسەر و وەرگێڕ:
#ئەمجەد_ئیمام
شرۆڤەی وتار:
ئەم وتارە و نووسراوە، وەرگێڕانی دەقی ئایەتەکان نییە، بەڵکوو هەڵگرتن و دەرهێنانێکی کورتە لە وانەکان و پەیامەکانی جزمی دووهەمی قورئانی پیرۆز.
@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــــــ
زەمانێکە بە ڕۆژووم بەو ئومێدەی
هەر دەڵێم بیکەم
لە قورسی ڕوومەت و عەننابی لێوت
بەڵکە بەربانگێ!
ـــــــــــــــــــــ
#حەمدی
ــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
#ڕەمەزانی_پیرۆز
@shabeytikurdi 🪻
ــــــــــــــــــــ
وریا وتی بە دایە
دایە، تۆ ئەو خودایە
ئەمجار دڵم مەشکێنە
پارشێو منیش هەستێنە
با لە ئێستاوە فێر بم
هۆگری کاری خێر بم
ڕۆژوو حوکمی خودایە
زۆر قازانجی تێدایە
تۆخوا دڵم مەشکێنە
پارشێو منیش هەستێنە
ــــــــــــــــــــ
#عەبدوڕەحمان_فەهیمی (دەروێش)
ــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
@shabeytikurdi 🌙
ــــــــــــــــــــ
وەرزی لێزمەی هەوری ئێحسان
مەرحەبا
ئەی بەهاری نووری قورئان
مەرحەبا
ـــــــــــــــ
#ماتەم
مامۆستا مەلا جەماڵی ڕەسووڵی
ــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌙
@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــــ
ئەو وڵاتەم وا لەسەر
نەخشەی جیهان ناوم نییه
کەی لەسەر شانم بڵێی
ئاڵای قژت بشنێتەوە!؟
ــــــــــــــــــــــ
#کوردەوان_فەرەجی
ــــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
@shabeytikurdi ﷺ
ــــــــــــــــــ
قوربانی کەسێ بم
کە بە قوربانی نەبی بێ
ـــــــــــــــ
#بیخود
ـــــــــــــ
اَللّهُمَّصَلِّعَلَیسَیِّدِنامُحَمَّدِِوَعَلَیآلِهِوَصَح٘بِهِوَسَلِّم
#سڵاواتی_هەینی_لەبیر_مەکە 🤍
@shabeytikurdi ﷺ