كاناڵێك بۆ ناساندنی بیر و ئەندێشەی بەختیار عەلی. لەگەڵ جوانترین شێعر و وتارەكانی بەڕێوەبەر: @peshawa1946
لە تەنیایی شەوی ژینا، ئەنێم هەنگاوی كوێرانە!
نییە دەستێ دەرم‌بێنێ لە ناو ئەم گۆڕە وێرانە!
نییە جوانێ، سەری كاسم بنێمە سەر دڵی نەرمی
كە هیلاكی لەشم دەركا خەوی سەر باوەشی گەرمی
ئەگێڕم چاوی بێ‌تینم بە تاریكی شەوا، سەرسام
نییە پڕشنگی دوو چاوێ، كە ڕووناكی بكا ڕێگام!
بە غەیەری باڵی خەمناكی
شەوی پڕ ترس و سامناكی!
نییە یەك تۆزە ڕووناكی!
#ئەحمەد_هەردی
باوەڕدەکەم میکانیزمەکانی لەیەکدی تێگەیشتن لە هەموو سەردەمێکدا وەکو یەکە. بە گشتیش لەسەر دوو پرەنسیپی سەرەکی رادەوەستێت یەکەم: تۆ هەست نەکەیت کە ئازادی من مەترسییە بۆسەر ئازادی و ژیانی تۆ. دووەم: من ئازادی خۆم تائەوجێگایە رانەکێشم کە مەترسی بێت لەسەر ئازادی و ژیانی تۆ. بەڵام وەک دەڵێن ئەمە وتنی ئاسانە و کردنی گرانە. چونکە چەسپاندنی ئەم دوو میکانیزمە پێویستی بە مێژوویەکی درێژ لە متمانەی سیاسی هەیە.
بەبڕوای من مرۆڤایەتی لە مێژووی درێژی خۆیدا و تا ئەمڕۆ کولتوورێکی دوور و درێژی دروستکردنی دوژمنی داڕشتوە. مرۆڤ تاکە بوونەوەرێکە کە دوژمنی خۆی تەنیا لەسەر ڕۆشنای پێویستییە سروشتییەکاندا دروست ناکات، لەسروشتدا ململانێ و رکەبەریی سروشتی زاڵە. لە دونیای ئاژەڵدا بەگشتی دوژمنی شەخسی بوونی نییە، گەر بڕوانیت پشیلەیەک بە شەخسی نابێت بە دوژمنی مشکێک، ئەوی لێرەدا هەیە ململانێ سروشتی و غەریزی نێوان دوو توخمی گیاندارە، کە خودی ململانێکە ملکەچی جۆرێک لە رکەبەریی غەریزییە. ئەوەی سیستمی غەریزیی وەک دوژمن نەیناسێنێت، نابێتە دوژمن. بەڵام مرۆڤ تەنیا بوونەوەرە هوشیارانە «دوژمن» دروستدەکات... بە مانایەکی تر مرۆڤ تاکە بوونەوەرێکە کە «دوژمنی سیاسی» هەیە، نەوەک تەنیا «دوژمنی سروشتی». دیارە گواستنەوە لە دوژمنی سروشتییەوە بۆ دوژمنی سیاسی لە ڕەوتی گشتی گەشەی ژیاندا، بەرەو پێشچوونێکی گرنگە. چونکە دوژمنی سیاسی، دەکرێت دوژمنێکی ئەبەدی نەبێت... کێشەکە لەو کاتەدا دروستدەبێت و زۆر ڕەهەندی ترسناک وەردەگرێت کە مرۆڤ دوژمنایەتییە سیاسییەکانی خۆی وەک دوژمنایەتی سروشتی وەردەگرێت، واتە دوژمنەکەی وەک دوژمنێکی ئەبەدی و نەگۆڕ دەبینێت.
خۆت دەزانیت کە نازییەکان زاراوەی «دوا چارەسەر» یان داهێنا، مەبەستیان لەوە بوو کە بڵێن جگە لە قڕانکردن و لە ڕیشەکێشکردنی جووەکان، هیچ چارەسەرێکی تر بۆ جووەکان بوونی نییە، چونکە ئەوان هەر بەفیترەت و لەسروشتەوەڕا، توخمێکی نزم و نەویین. بە مانایەک لە ماناکان فاشییەت و نازییەت بریتی بوون لە گێڕانەوەی ململانێی سیاسی بوو بۆ لۆژیکی ململانێی سروشتی.
ئەوەی «ئەگەری دۆست» لە دوژمنەکەتدا نەبینیت، یەکێکە لە ترسناکترین ڕەهەندەکانی ناو مۆراڵی سیاسی. لە ململانێی سروشتی‌دا ئەگەرێک نییە «گورگ» و «مەڕ» ببن بە دۆست، پشیلە و مشک ببن بە هاوڕێ، بەڵام لە دنیای سیاسەتدا هەمیشە ئەگەری بوون بە دۆست کراوەیە. هیچ هێزێک بە غەریزە دوژمنی هێزێکی تر نییە. بەڵام مرۆڤ لەو ساتەدا کە ململانێی سیاسی بەڕۆحی ململانێی سروشتی ئەنجامدا، دەبێتە جانەوەرێکی دڕتر لە هەر جانەوەرێکی تر.
ڕاسیستەکان بۆیە ترسناکن، چونکە دەیانەوێت شەڕی نێوان نەتەوە و ڕەگەزەکان بەپێی یاساکانی ململانێی سروشتی تەفسیربکەن، شەڕی سیاسی نێوان دوو ڕەگەز و دوو نەتەوە بە یاساکانی شەڕی نێوان دوو توخمی حەیوانی ڕاڤەبکەن. لێرەوە «داروینییە کۆمەڵایتییەکان» لە ناو سۆسۆلۆگەکاندا ترسناکترین ڕێبازن کە شەرعییەت دەبەخشن بە گێڕانەوەی ململانێی سیاسی بۆ ململانێی سروشتی.
مرۆڤ لە مێژووی خۆیدا زۆر فۆرم لە ململانێی سیاسی گەورەی دروستکردوە، بۆ نمونە «دوژمنایەتی دینی» یان «دوژمنایەتی نەتەوەیی» یان «دوژمنایەتی چینایەتی». هەر کاتێک مرۆڤ دوژمنەکەی وەک هێزێک بینی کە دەبێت ڕیشەکێشی بکات، واتە لە دونیای دوژمنایەتی سیاسی دەرچووین و گەڕاوینەتەوە بۆ دۆخە جانەوەرئاساکە. کێشەکە لەوەدایە کە بەرامبەر یان «ئەویدی» بە هەموو وێنەکانی دوژمن باربکەین. بۆ نمونە تورکەکان ئەرمەنیان هەم بە دوژمنێکی دینی و هەم بە دوژمنێکی نەتەوەیی دەبینی ، لێرەوە وەک دوژمنێکی ستراتیژی لێیانڕوانین کە دەبێت ڕیشەکێش بکرێن.
جینۆساید بەرهەمی نەمانی هەر جۆرە ڕێزێکی ئینسانییە بۆ دوژمن... دەرەنجامی بارکردنی بەرامبەرەکەتە، بە هەموو فۆرمەکانی دوژمنایەتی. گەر جارێکی دیش نمونە لە نازییەکان بگرینەوە، ئەوان جووەکانیان وەک دوژمنی دینی و نەتەوەیی و چینایەتیش سەیردەکرد، جووەکان هەم بکوژی مەسیح بوون، هەم دوژمنی ڕەگەزی ئاری و نەتەوەی پاکی ئەڵەمان بوون، هەم کۆمەڵێک بازرگان و سەرمایەداری مشەخۆربوون کە خوێنی خەڵکی هەژاری ئەڵمانیان دەمژی... ئەمجۆرە وێناکردنانە، دواجار لەوەدا کۆتایی دێن کە سیاسەتی قڕانکردن و ڕیشەکێشکردن بگیرێتەبەر.
"بەختیار عەلی"
بەشێك لە چاوپێكەوتن لەگەڵ "سیروان رەحیم"
کوردم و لە ڕێی کورد و کوردستان
سەر لە پێناوم گیان لەسەر دەستان
بە کوردی دەژیم بە کوردی دەمرم
بە کوردی دەدەم وەرامی قەبرم
بە کوردی دیسان زیندوو دەبمەوە
لەو دونیاش بۆ کورد تێ ھەڵدەچمەوە
#مامۆستا_هەژار
پێڕستێک لە کاناڵە فەرهەنگی و ئەدەبییەکانیی کوردستان فەرموون لەگەڵمان بن.
"پیاوکوژ و دەستەیەک لە ئازادیخوازان"
من بەبێ وتارەكانی ئێوە لەسەر ئازادی ... ئازادم
ئەگەر زنجیرێك هەبێت، لە دەست و پێی ئێوەدایە
ئەی ئەوانەی هەمیشە باسی پاشەڕۆژ دەكەن و دەستتان ناگاتە نزمرتین هەرمێی حەوشەكانتان.
ئەی ئەوانەی باسی سەدە خۆشەكانی سبەینێ دەكەن و نا‌وێرن سەیری پیاڵەی پڕ لە ژەهری ئەم بەیانییە بكەن
ئێوە لە مێژە، قسە لە داد و یەكسانی دەكەن، بەڵام دادپەروەری ئێوە، ناگاتە دادپەروەری گوڵێك كە ئەمڕۆ دەگەشێتەوە
من بەبێ هاوارەكانی ئێوە بۆ یەكسانی لەگەڵ ئەستێرە و زەوی و زیندەوەرەكاندا یەكسانم.
ئێوە هەمووتان بەئەندازەی جامێ هەنگوین، تام نادەنە ژیان
مەشخەڵەكانی ئێوە، كوا بەقەد چزووی دووپشكێكی شەرمنی ژێر توتڕكەكان، تاریكی ئازار دەدات
پەلامارەكانی ئێوە، كوا بەقەد دەنوكی زەرنەقووتەیەك گوڵ وریادەكاتەوە.
من لەبری مارشی ئێوە، لەگەڵ پۆڕ و پشیلەكاندا مارشدەكەم
دەزانم، ئەو ڕۆژەی ئێوە بانگی بۆ هەڵدەدەن بەقەد دەنكێك زەیتوون سەوز نییە
ئەو ڕۆژگارانەش كە جەنگتان بۆ بەرپاكرد وەك ئەو ڕۆژگارانە وان كە ڕوخانتان
من بەبێ شۆڕشەكانی ئێوە، كۆت و زنجیری خۆم پساندوە
هاوار لە من، كە بەبێ هیچ دروشمێك. ئازادی گوڵ، مانگ و ڕوبار دەژیم
هاوار لە من، كە بەبێ هیچ جەنگێك، ڕۆژ بە ڕۆژ وەرزی ئازادی خۆم دەژیم.
.
"به‌ختیار عه‌لی"
پارچه‌یه‌ك له قه‌سیده‌ی " كتێبی پیاوكوژان "
لە دیوانی " تا ماتەمی گوڵ، تا خوێنی فریشتە "
به‌درێژایی كات، كه ڕه‌خنه له كایه‌ی سیاسی ده‌گرم، له‌به‌رئه‌وه‌یه ئه‌م كایه‌یه بووه به‌و كایه‌یه‌ی ناهێڵێت سیاسه‌ت له‌دایكبێت، سیاسه‌تی له شه‌ڕی دوو هێزی هاوشێوه‌دا گیركردوه و ئینسانه‌كانیشی به‌جۆرێكی ترسناك ده‌رگیری ئه‌و شه‌ڕه كردوه، سیاسه‌ت گه‌ر كایه‌یه‌كی ڕادیكال و شۆڕشگێڕ بێت، بریتییه له شوێنی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان ئینسان و سیستم، واته بریتییه له شوێنی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاره‌زوو و كاپیتالیزم، ڕزگاركردنی ویسته ئینسانییه‌كانمان له ده‌ست ویسته ئایدۆلۆژی و ئابوورییه‌كانی سیستم. واته له‌دایكبوونی چاوێك له ژێره‌وه جوڵاندنه‌وه و میكانیزمه گرنگه‌كانی ناو كۆی ستراكتوره‌كه ببینێت. له‌مڕوه‌وه سیاسه‌ت بووه به‌و كایه‌یه‌ی جگه له وه‌هم هیچی تێدا به‌رهه‌م نایه‌ت، كایه‌یه‌ك توانای خوێندنه‌وه‌ی نه‌ماوه، خه‌ڵك ده‌چنه سیاسه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ی شه‌ڕانگێزی خۆیان به‌تاڵبكه‌نه‌وه، ببنه قاره‌مان، باوه‌ش به شتێك‌دا بكه‌ن، شتێك بشكێنن، دوای قازانجه بچوكه‌كانیان بكه‌ون، ئه‌وه‌ی نیانه به‌ده‌ستی بهێنن، ئه‌وه‌ی هه‌یانه بیپارێزن... بۆ هه‌موو شتێك ده‌چنه ناو سیاسه‌ته‌وه، بۆ بیركردنه‌وه و گۆڕینی ڕاسته‌قینه‌ی دونیا نه‌بێت... بۆ تێگه‌یشتن له واقع نه‌بێت، بۆ دژایه‌تی سیستم نه‌بێت. كێشه‌كه له‌و جێگایه‌شدا ده‌ست پێده‌كات كه ڕۆشنبیران به ژماره‌ی گه‌وره ده‌بن به «عه‌راب»ـی ئه‌م دۆخه، به «شۆمان»ـی سیستم. واته ده‌بن به‌و هێزه‌ی كه شه‌رعییه‌تی فیكری و ئه‌خلاقی ده‌به‌خشن به‌و زۆرینه فاشیستییه ئه‌خلاقییه‌ی كه باڵاده‌سته. ڕۆمانێكی زۆر جوانی مارگرێت ئێتود هه‌یه، به‌ناوی ڕاپۆرتی كه‌نیزه‌كه‌وه، باس له سه‌رهه‌ڵدانی «زۆرینه‌یه‌كی ئه‌خلاقی» ده‌كات كه واده‌كات گروهێك له ده‌ستی هه‌ڵبێن و دونیایه‌كی تر دروستبكه‌ن. ئه‌مڕۆ ئه‌و زۆرینه ئه‌خلاقییه ترسناكه له كوردستان به‌جۆرێكی ترسناك پڕ بووه له ڕۆحی توندوتیژی.
.
"به‌ختیار عه‌لی"
له كتێبی " ڕه‌خنه له عه‌قڵی فاشیستی "
«یادگارەكانی پیرەمێردێك»
من هێند پیرم، شەوی لە دایكبوونی زەریام لە بیرە، لە بیرمە بەیانیان لە كوێوە ئەستێرە دەگەڕایەوە بۆ ماڵ. دەزانم مانگ لە چ كوچەیەكدا گەورەبوو. تۆزی ئەو كۆڵانەم لە یادە كە یەكەم باڵندەی تیا نیشتەوە.
من پیرم، یەكەم مەرەكەبم لە بیرە كە لەسەر یەكەم كتێب ڕژا. میللەتانم لە بیرە، دڵیان سەرتاپا ستایشی یەكدی بوو. مر‌ۆڤم لە یادە دەیگووت: من قەرزاری تۆم ئەی كۆتر … من كوڕی تۆم ئەی شیری سپی بەیانیان. من شەوم بینیوە، لە تۆزی ڕوخانی گوڵدا خنكاوە … من پەنیری ڕەش، پرتەقاڵی سپی، مۆزی ئەستێرەییم بینیوە. لە شەربەتی بە جێماوی شەڕ، لەشەرابی ڕژاوی پێغەمبەرانم خواردۆتەوە. من بتەكانم پەرستووە، لە سوڕی مردن و هەستانەوەی خوداكاندا بەشداربووم. وەرزگەلێك لە ڕیزی سەربازەكانی شەیتان و وەرزگەلێك جەنگاوەری فریشتەكان بووم.
من بام لەگەڵ كۆیلەكاندا سوار كەشتی كردووە. هەورم كردووە بە كفنی كوژراوەكان، عەدەنم نیشانی ئاشووبەكان داوە، حۆریم بە دیلی ناردووە بۆ ئەستانە. دەنگی تۆپەكانم ئێستاش لە گوێی زەریادا دەزرینگێتەوە. فووی جەنگاوەرانم ئێستاش لە گەشانەوەی هەموو ئاگرێكدا هەیە. من پیرم … تانزیك ڕۆما برای هانیپال بووم، تا نزیك بابل دۆستی ئەسكەندەر و تا نزیك بەغداد سەرلەشكرێكی بچوكی گوردانە خوینخۆرەكانی هۆلاكۆ بووم. تلیاكم بە كەشتی بردووە بۆ چین. لە هیند میسكم بە پورتوگالەكان فرۆشتووە. لە دەوروبەری غەرناتەدا، پاسەوانی باغچە بووم. لە شایی كچە پاشاكاندا لەگەڵ زریابدا گۆرانیم گووتوە. مەسینەی دەستنوێژم بۆ ئەمیر لە دەریاوە بردووە بۆ مەكە. لە زاگرۆسەوە تیرم گرتۆتە دەروێشەكانی ئەسفەهان. چووم بۆ خوتبەكانی هارون، چووم بۆ باغەكانی هەڵەمووت، لە حەمامی قاجارییەكاندا خۆمشتووە. عەترم كردووە بە نوێنی بەرمەكییەكانەوە. شفرەم بۆ قرمتییەكان داناوە. قەڵغانم بۆ بابەك هەڵگرتووە. من پیرم … من بووم شمشێرەكانی تەیمورم دەشت. من بووم بەتانییەكانی قەیسەرم قەددەكرد. من بووم بەرماڵی خەلیفەكانم دەتەكاند.
من پیرم، تۆش پیریت، ئێوەش پیرن…
من لەیادمە كە چی بووم، بەڵام تۆ لەیادت نییە. من لە یادمە كە شەوەزەنگ دروستیكردووم، بەڵام حاشاكردنی تۆ لە تاریكی، نمەك حەرامییە.
من لە یادمە كە منداڵی حەرامزادەی زوڵمەتم تۆش لە یادتە، بەڵام خۆت بە سەیركردنی هەتاوەوە غافڵدەكەیت.
لە یادتە و بە یاریكردن لە گەڵ دەریادا خۆت دەكەیت بە خواجای گوڵەكان
لە یادتە و بە سەیركردنی درەخت، ڕەچەڵەكی خۆت لە ئێمە و باڵندەكان وندەكەیت
لە یادتە و بە ئاشتكردنەوەی نور درۆ لەگەڵ كتێب و پاشا و قارەمانكاندا دەكەیت.
"بەختیار عەلی"
لە دیوانی " تا ماتەمی گوڵ، تا خوێنی فریشتە "
❀ ئاڵوگۆڕی لیستی کوردستان ❀
❀ ئامانج ناساندنی ماڵپەڕە تایبەتەکەنە ❀
❀ هاوڕێی هەمیشەیی ئێمە بن زۆر سپاس ❀
کە تۆ تۆرای لە چاوم وەک خەوی من
لە بسکت ڕەشترە مانگە شەوی من
بڕۆ مەجنوون بە لەیلای خۆت مەنازە!
کە ناوبانگی پتر دەرکرد ئەوی من
بزەی هاتێ, وتی جەلادی خوێری!
بە کەیفی خۆت پەتت باوێژە ئەستۆم
ئەوە پەت نییە میدالی ئیفتخارە
کە بوومە قارەمانی میلەتی خۆم!
#هێمن
پێڕستێک لە کاناڵە فەرهەنگی و ئەدەبییەکانیی کوردستان فەرموون لەگەڵمان بن.
گەورەترین کارەساتێک کە لە دونیای ئێمەدا ڕوو دەدات ئەوەیە، سیاسەت هەموو نیگاکانمان لەسەر پرۆسەی ڕزگارییەوە دەگوازێتەوە بۆ گەڕان و پشکنین و عەوداڵبوون بۆ ڕزگارکەر، لە بری ئەوەی بیر لە خودی ڕزگاری بکەینەوە، بیر لەوە دەکەینەوە کێ بخەینە پێش خۆمان ڕزگارمان بکات؛ هیچ بیرۆکەیەکی تەواومان لەسەر ماهییەتی ڕزگاری نییە، بەڵام بە ناوی مەزنی سیاسەتەوە خراوینەتە ناو سیستەمێکەوە و سوژدەمان بۆ دیکتاتۆرێک بردووە کە بەهیواین ڕزگارمان بکات.
لێرەدا کۆی کایەی سیاسی، چیی تر کایەی گەڕان نییە بۆ ڕزگاری، بەڵکوو کایەی گەڕانە بۆ ڕزگارکەر، بۆ سەرۆکی پیرۆز و ڕابەری مێژوویی. هەتا لە ئاستی فەلسەفیشدا ئەو بیروڕایانە گەشە دەکەن، کە دەتوانن خێرا ڕزگارکەرێکی ئامادە پێشنیاز بکەن، وەک ئەفلاتونییەت و مارکسیزمی تەقلیدی.
جیاوازیی نێوان سیاسەتێک کە بۆ ڕزگاری دەگەڕێت و سیاسەتێک کە بۆ ڕزگارکەر دەگەڕێت زۆر قووڵ و بنەڕەتییە؛ وەک جیاوازيی نێوان فەلسەفە و دین وایە، وەک جیاوازیی نێوان بیرکردنەوە و سوژدەبردن وایە.
"بەختیار عەلی"
لە كتێبی " خۆرھەڵات و لەبیركراوەكانی"
❀ ئاڵوگۆڕی لیستی کوردستان ❀
❀ ئامانج ناساندنی ماڵپەڕە تایبەتەکانە ❀
❀ هاوڕێی هەمیشەیی ئێمە بن زۆر سپاس ❀
مۆسیقا دەنگی خودا خۆیەتی، دەنگی ئەوە له سافترین هەناسەیدا
"بەختیار عەلی"
🎵#کەیهان_کەڵهووڕ
@melodi_aa 🌺 @melodi_aa 🌺 @melodi_aa
لێرە ژیان ڕیتمێکە لە مۆسیقا🌱
تۆ...
شوێن بوویت و موعجیزە كردیتی بە كات. مەرگێكت لەدەستدایە، بەدەوری ڕۆحمدا دەگەڕێت.
بیابان بوویت و موعجیزە كردیتی بە دارستان. خەزانێكت ھەیە، بەسەر دڵمدا دەوەرێت
شەو بوویت و موعجیزە كردیتی بە ڕۆژ. تیشكێكت ھەیە، ھەموو خۆری منی خنكاندووە
بەرد بوویت و موعجیزە كردیتی بە گیا. ڕەگێكت ھەیە، تا دۆزەخی من ڕۆچووە.
ھەوا بوویت و موعجیزە كردیتی بە با. گێژەنێكت ھەیە تا ناو خوێنی من ڕۆشتووە.
نەرم بوویت و موعجیزە كردیتی بە شمشێر، برینت ھەوای گەروومی خوێناوی كردووە.
دەوا بوویت و موعجیزە كردیتی بە زام. دەردت خەیاڵی منی بریندار كردووە.
تۆ... تۆ...
حەقیقەت بوویت و موعجیزە كردیتی بە خەیاڵ. یادت وجودی منی وێران كردووە.
"بەختیار عەلی"
لە دیوانی "شەوێك ئاسمان پڕبوو لە ئەستێرەی شێت"
کچ بووم و گەورەیش
گەورەی عەشق
گەورەی فرمووڵەکانی چۆن بینینی ئێوارانت...!✨🎼
#هەنسک
/channel/melodi_aa
❀ ئاڵوگۆڕی لیستی کوردستان ❀
❀ ئامانج ناساندنی ماڵپەڕە تایبەتەکەنە ❀
❀ هاوڕێی هەمیشەیی ئێمە بن زۆر سپاس ❀
شۆڕش پرۆسەیەکی دوو دیوە، بەدیوکدا ئەکتی بەرەنگاربوونەوەی دەزگاکانی دەوڵەت و ئایدۆلۆژیا و ستراتیژە سەرکووتکەرەکانێتی، بە دیوێکی دیکەشدا کرداری بەرەنگاربوونەوەی مرۆڤە سادەکانە بۆ بیرکردنەوەکانی خویان، سیستم شتێک نییە تەنیا لە دەرەوە هەبێت، تا بتوانین تەنیا لە دەرەوە بیڕوخێنین، سیستم شتێکە لە ناو خۆشمان‌دا، لە هۆش و بیرکردنەوەماندا. «بەرەنگاری» پرۆسەیەکە نێوەی لە دەرەوەیە، نیوەکەی دیکەی ڕوانینی مرۆڤە لە دۆگماکانی ناو سەری خۆی، پاککردنەوەی دەرونی خۆیەتی لە کینە و ڕاسیزم و سێکسیزم و تەسکبیری نەتەوەیی و دینی. سیوهەشت ساڵ لە مەوبەر لە تاران لەگەڵ شۆفێرێکدا کەوتمە گفتوگۆ، پیاوەکە زۆر توند و ڕوون دژ بە ئاخوندەکانی ناو دەوڵەت بوو، کێشەی لەگەڵ هەموو سیستمی بەڕێوەبردنی وڵاتەکەدا هەبوو، بەڵام کاتێک لێم پرسی من کوردم و بەلامەوە گرنگە بزانم ئاخۆ لەگەڵ ئەوەدایە کوردەکان مافی زۆرتریان هەبێت؟ کابرا وەخت بوو لە ماشێنەکەی بمکاتە دەرەوە. شۆفێرە بچوکەکەی تاران لە دژی هەموو ئاخوندەکان بوو، بەڵام ئاخوندێکی بچوک لە ناخیدا بوو نەیدەتوانی تێیپەڕێنێت. دڵێکی شۆڕشگێری هەبوو دەیویست ڕژێمی سیاسی بگۆڕێت، بەڵام عەقڵێکی شۆڕشگێڕی نەبوو بتوانێت دونیا بگۆڕێت.
"بەختیار عەلی"
لە وتاری " خەونەکەی خۆتم پیشاندە..ئێران و کێشەی گۆڕانکاری لە خۆرهەڵات "
دوو وێنه‌ی مامۆستا هه‌یه كه ده‌بێت جیایانبكه‌ینه‌وه. مامۆستایه‌ك ده‌ماننێرێت بۆ شارێك و نه‌خشه‌یه‌كی داوێنێ پێشوه‌خت پێمانده‌ڵێت به‌كویادا بڕۆین، له‌كوێوه بڕۆینه ناوه‌وه، به چ شه‌قامێكدا تێبپه‌ڕین، بچین بۆ چ چێشتخانه‌یه‌ك، بۆ چ ئوتێلێك، سوار چ جۆره ته‌كسییه‌ك بین و له‌كوێوه بێینه‌ده‌رێ. ئه‌وه ئه‌وجۆره‌یه له‌مامۆستا كه من حه‌زم لێیان نییه و خۆشم لێیاننایه‌ت. به‌ڵام به‌رامبه‌ر به‌وه جۆرێكی تر له مامۆستا هه‌یه، كه له‌گه‌ڵماندا بیرده‌كاته‌وه بچین بۆ چ شارێك، له‌گه‌ڵماندا بیرده‌كاته‌وه بۆ بچین، له‌گه‌ڵماندا بیرده‌كاته‌وه گه‌ر بچین كێشه‌كانمان چی ده‌بێت، له‌گه‌ڵماندا له نه‌خشه‌ی شاره‌كه وردده‌بێته‌وه، هیچ ڕێگایه‌كی حه‌تمیمان بۆ دانانێت، هیچ وه‌ڵامێكی كۆتاییمان ناداتێ، به‌ڵام ئاره‌زووی سه‌فه‌ر و گرنگیی سه‌فه‌ر و زانیاریی پێویستمان بۆ سه‌فه‌ر ده‌داتێ، به‌ڵام په‌یمانی ئه‌وه‌مان پێنادات ون نه‌بین، به‌ڵكو به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان ئاماده‌یه له‌گه‌ڵماندا ونببێت. نوێنه‌ری مه‌عریفه‌تێكی ڕه‌ها و باڵا نییه، به‌ڵكو نوێنه‌ری گومانێكی باڵایه، نوێنه‌ری ئه‌و مامۆستایه‌یه كه ده‌مرێت بۆئه‌وه‌ی قوتابییه‌كانی خۆیان ڕێگای خۆیان ته‌واو بكه‌ن، باشترین مامۆستا ئه‌و مامۆستایه كه گرفتێكی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه بمرێت، به‌ڵكو گرفتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هه‌یه قوتابییه‌كه‌ی نه‌توانێت وازی لێبهێنێت و به‌جێیبهێڵێت، هه‌موو مامۆستایه‌كی مه‌زن و ڕاسته‌قینه مامۆستایه بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو، بۆ بابه‌تێكی دیاریكراو، بۆ دروستكردنی هه‌ست و خواستێكی دیاریكراو... ئه‌وه ئه‌وجۆره مامۆستایه‌یه كه من خۆشمدێت لێی. چونكه وه‌ك گووتم، بۆ ئه‌وه‌ی له مامۆستایه‌كیش تێبگه‌ین هه‌میشه پێویستیمان به‌مامۆستایه‌كی تره. لێره‌دا مامۆستا كاراكته‌رێك نییه به پێغه‌مبه‌ران به‌راوردیبكه‌ین، به‌ڵكو به‌كه‌سێك به‌راورد ده‌كرێت كه پرسیاره‌كانمان بۆ ڕاستده‌كاته‌وه، كۆمه‌كمانده‌كات خه‌یاڵمان نه‌مرێت، داوای ملكه‌چیمان لێناكات، به‌ڵكو داوای نه‌ترسانمان لێده‌كات، نامانبه‌ستێته‌وه به پۆله‌كه‌ی خۆیه‌وه، به‌ڵكو به‌ره‌ڵامانده‌كات جیهان ببینین... به‌كورتی مامۆستا ئه‌و كه‌سه‌یه كه هه‌میشه ده‌منێرێت بۆلای یه‌كێكی تر، ئه‌و كه‌سه‌یه كه ده‌زانێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌و تێبگه‌م ده‌بێت لێی دووربكه‌ومه‌وه، ئه‌مه‌ش جارێكی تر خاڵێكی جیاوازیی بنه‌ڕه‌تییه له‌په‌یوه‌ندی مامۆستا و قوتابیدا كه جیایده‌كاته‌وه له‌په‌یوه‌ندی «ئاغا و كۆیله» یان «عاشق و مه‌عشوق».
"به‌ختیار عه‌لی"
پارچه‌یه‌ك له گوتاری " مامۆستا - قوتابی "
لە کتێبی " خوێنەری کوشندە "
🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋
🆔 @baxtyar_ali
💙 لیستەک لە باشترین و تایبەترین کاناڵە کوردیەکانی تێلێگرام😍👇👇
کاناڵ فووتباڵی کوردەواری🤩
کاناڵ شێعر و نووسەری جوان✍️
کاناڵ عاشقانەی کوردی❤️
کاناڵ مامۆستا ناسر ڕەزازی🎸
کاناڵ فێرکاری زمانی کوردی📚
کاناڵ ڕەسمی پیش‌رو هورامی☑️
کاناڵ مامۆستا موحەمەد ماملە🖤
کاناڵ دنگە کوردی🔺
کاناڵ مامۆستا حەسەن زیرەک 🎶
🔺بۆ بەشداری لیست👇
↪️@F_Sh_A_D 🧡
❀ بۆ کورد و بۆ کوردستان ❀
❀ هاوڕێی هەمیشەیی ئێمە بن زۆر سپاس ❀
کوردم و لە ڕێی کورد و کوردستان
سەر لە پێناوم گیان لەسەر دەستان
بە کوردی دەژیم بە کوردی دەمرم
بە کوردی دەدەم وەرامی قەبرم
بە کوردی دیسان زیندوو دەبمەوە
لەو دونیاش بۆ کورد تێ ھەڵدەچمەوە
#مامۆستا_هەژار
پێڕستێک لە کاناڵە فەرهەنگی و ئەدەبییەکانیی کوردستان فەرموون لەگەڵمان بن.
"یادگارەكانی پیرەمێردێك"
نوسینی: "بەختیار عەلی"
خوێندنەوەی: "عادڵ عەزیز"
لە دیوانی: " تا ماتەمی گوڵ، تا خوێنی فریشتە "
🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋
🆔 @baxtyar_ali
کە تۆ تۆرای لە چاوم وەک خەوی من
لە بسکت ڕەشترە مانگە شەوی من
بڕۆ مەجنوون بە لەیلای خۆت مەنازە!
کە ناوبانگی پتر دەرکرد ئەوی من
بزەی هاتێ, وتی جەلادی خوێری!
بە کەیفی خۆت پەتت باوێژە ئەستۆم
ئەوە پەت نییە میدالی ئیفتخارە
کە بوومە قارەمانی میلەتی خۆم!
#هێمن
پێڕستێک لە کاناڵە فەرهەنگی و ئەدەبییەکانیی کوردستان فەرموون لەگەڵمان بن.
مرۆڤ پێش ئەوە ئامێرێکی مۆسیقا بگرێت به دەستییەوە،
دەبێ دڵنیا بێت لەوەی شتێکی هەیه به زمان ناوترێت..!
"بەختیار عەلی"
له ڕۆمانی "شاری مۆسیقاره سپییەکان"
🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹
@melodi_aa
زۆرجار لە کاتی سەفەرەکەمدا لەگەڵ لیڤیتانت، دەچوومە سەر بەردێکی گەورە و لەوێوە سەیری ئەو هەموو ماشێن و تانک و زرێپۆش و لوولە تۆپانەم دەکرد کە بەعسییەکان لەو سەر زەمینەدا بڵاویانکردبووەوە، دەمزانی دەتوانن مرۆڤ بکوژن، بەڵام دەمزانی ناتوانن بگەنە قووڵایی کوردستانە ئەبەدییەکەی من ... ئەو کوردستانەی لەو ملیۆنەها باڵندەیە دروستبووە کە سبەی بە ئاسماندا دەفڕن، لەو ملیۆنەها گوڵە دروستبووە کە سبەی دەڕوێن، کوردستانێک کە دەستکردی سیاسەت یان مێژوو یان شۆڕش نییە، بەڵکو دەستکردی ئەبەدییەتە.
"به‌ختیار عه‌لی"
لە ڕۆمانی " كه‌شتیی فریشته‌كان به‌رگی ١ "
تاکوو ژن ئازاد نەبێ، سەرچاوەکەی ژین، لیخنە
دایکی زانایە کوڕی ئازا دەنێرتە خەبات
من گوتم، توش تێبگە، ناگاتە دەریایە زنە..!
#هێمن
پێڕستێک لە کاناڵە فەرهەنگی و ئەدەبییەکانیی کوردستان فەرموون لەگەڵمان بن.
هەندێک شەو هەن تەنیا له یادەوەریدا هەڵدەگیرێن، نه وشە دەتوانێت وەسفیان بکات، نه ڕستەی ئاسایی دەتوانێت بیانپارێزێت، نه وێنە دەتوانێت تەواوی هەستەکانیان بگوازێتەوە. له هەر شوێنێکدا کتێبەکان و وێنەکان، قەڵەمەکان و نۆتەکان، فڵچەکان و پەنجەکان، فرمێسکەکان و دەنگەکان نەیانتوانی تەواوی ڕاستی بگوازنەوە، نەیانتوانی وێنەی هەندێک چرکه بگرن، نەیانتوانی هەندێک سات تۆمار بکەن، با بێدەنگ بن.
"بەختیار عەلی"
له ڕۆمانی " شاری مۆسیقارە سپییەکان "
تاکوو ژن ئازاد نەبێ، سەرچاوەکەی ژین، لیخنە
دایکی زانایە کوڕی ئازا دەنێرتە خەبات
من گوتم، توش تێبگە، ناگاتە دەریایە زنە..!
#هێمن
پێڕستێک لە کاناڵە فەرهەنگی و ئەدەبییەکانیی کوردستان فەرموون لەگەڵمان بن.
گه‌مژه‌ییه وا تێبگه‌ین ڕۆشنبیران بوونه‌وه‌رێكی سیاسی نین، ڕۆشنبیران سیاسین به‌و مانایه‌ی كه دژی سیاسه‌ت و شه‌پۆله باوه‌كانی ده‌وه‌ستنه‌وه. جه‌وهه‌ری سیاسه‌ت لای ڕۆشنبیران له‌سه‌ر دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌وه ڕاناوه‌ستێت كه خودی سیاسه‌ت به‌رهه‌میده‌هێنێت، به‌ڵكو له‌سه‌ر گومانكردن لێی ڕاده‌وه‌ستێت. ڕۆشنبیر ئیش به ڕۆحه ناته‌با و یاخییه‌كه‌ی سیاسه‌ت ده‌كات، واته ئه‌و به‌شه‌ی كه زۆرجار له‌ناو سیاسه‌تدا جڵه‌و ده‌كرێت و سنووردار ده‌كرێت و جێگای نابێته‌وه.
ئیشی ڕۆشنبیر ئه‌وه‌یه نه‌هێڵێت هیچ گروپێك تا ئه‌وسه‌ری ئه‌وسه‌ر، دوای هیچ وه‌همێك یان خه‌یاڵێك بكه‌وێت. ڕه‌خنه‌ی ڕۆشنبیر له سیاسه‌ت ناگه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی كاری به سیاسه‌ته‌وه نییه، به‌ڵكو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناته‌بایی ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕۆحه‌دا كه سیاسه‌ت هه‌ڵگرێتی، كه ئه‌ویش گه‌ڕانه به‌دوای ته‌باییدا... ته‌بایی هه‌میشه پێویستی به دۆگما و دووباره‌كردنه‌وه و ساده‌یی هه‌یه، ڕۆشنبیر جۆرێكی تر له سیاسه‌ت دروستده‌كات، كه له‌سه‌ر دۆگما و دووباره‌كردنه‌وه و ساده‌یی ڕاناوه‌ستێت. سیاسه‌ت هه‌میشه پێشنیاری چاره‌سه‌ری پێیه، ڕۆشنبیر هه‌میشه پێشنیاری گرفت و كێشه‌یه‌كی پێیه. به‌وپێیه‌ش ئیشی ڕۆشنبیر ئه‌وه‌یه كارێكبكات سیاسی "هه‌ر كه‌سێك بێت" له گومانێكی هه‌میشه‌ییدا له‌خۆی، بژی.
"به‌ختیار عه‌لی"
له كتێبی "جوانییه‌كانی ناڕێكی"
هەتا شنەبات شێت نەکردووە و
نەبووە بە تۆفان،
لەچکەکەت لادە،
با لە ڕەشماڵی بسکەکانتا بگیرسێتەوە.
نەکەی جڵەوی بسکی ڕەش شل کەی،
کە من زۆر ترسم لە ڕەشەبایە!
#مارف_ئاغایی
پێڕستێک لە کاناڵە فەرهەنگی و ئەدەبییەکانیی کوردستان فەرموون لەگەڵمان بن.
هەتا شنەبات شێت نەکردووە و
نەبووە بە تۆفان،
لەچکەکەت لادە،
با لە ڕەشماڵی بسکەکانتا بگیرسێتەوە.
نەکەی جڵەوی بسکی ڕەش شل کەی،
کە من زۆر ترسم لە ڕەشەبایە!
#مارف_ئاغایی
پێڕستێک لە کاناڵە فەرهەنگی و ئەدەبییەکانیی کوردستان فەرموون لەگەڵمان بن.
بەکوردی دەژیم بە کوردی دەمرم
بە کوردی دەیدەم وەرامی قەبرم
بە کوردی دیسان زیندوو دەبمەوە
لەو دنیاش بۆ کورد تێهەڵدەچمەوە
#مامۆستا_هەژار
پێڕستێک لە کاناڵە فەرهەنگی و ئەدەبییەکانیی کوردستان فەرموون لەگەڵمان بن.