❤️ لە چەپەوە: سەلاح پایانیانی، قادر فەتاحی قازی، سەید محەممەد سەمەدی، ئەحمەد بەحری
۱۳۷۷/۶/۲۸ ـ مەھاباد مەیدانی مەلا جامی
سپاس کاک ڕەحمەت
@KABANMUKRYAN2721
⚫️دیمەنی پارکی ئوستاد مەجدی کەمێک دووای ساز کردنی ، کە نەخۆشخانەی مەهابادیش به جوانی تێیدا دیارە . . .
🆔 Join ➣ @hewal
🌐www.hewal.ir
🗓️ 1402/07/13
ئامان شیرین خانم
ئامان شیرین خانم
هۆ قسەو لەگەڵ ناکەم
چوونکێ نەتلاوانم
من و تۆ بۆ یەک بوونمان مەحاڵە
نۆقڵ و شەربەتی من بۆ تۆ تاڵە
ئامان شیرین خانم
ئامان شیرین خانم
هۆ قسەو لەگەڵ ناکەم
چوونکێ نەتلاوانم
بێ شەرت و شۆرت، بێ وەفا و پەیمان
شادیت نەدامێ ساتێ لە ژیان
ئامان شیرین خانم
ئامان شیرین خانم
هۆ قسەو لەگەڵ ناکەم
چوونکێ نەتلاوانم
جەمال حەسەن
@KABANMUKRYAN2721
بیرەوەریەکانی کاپیتان حەمەدی مەولودەچرچە
جیالەبەسەرهاتەتاڵەکانی ژیانی خۆی لەئاستی مێژو ی وڵاتەوە جێگەی سەرنجە بەڵام وەبڕوام هه رکەس وەپێوارەی خۆی ئەوەی ئەیبینێ وئەی ژنەوێ بۆی ئەیپێوێ. هەرچەن وام باوەڕە زۆرێک لەبۆچونەکانی لەئاستی چەن کەسێ لەدڵتەنگیەبەڵام هەرجێگەی رێزە.
دوای ئاخرین حەلقەی ئەم بیرەوەریە بەراسی دڵم تەزاوفرمێسک لەچاوم لێژاوی کردوهەنسک وپڕمەی گریان بێدەنگی ژورەکەمی شکاند.
وام بەدڵ وزێناهات. "ان الانسان خُلِق هلوعا" تەنیا بۆ تاکی کوردهەناردە بووە وخودا ئەنگوستی هێمای هەلوعای لەسەر کورد کێشاوە وژیانی پڕپەژارەی خەڵات کردوە و رەوانەی سەر شاخی جوودی باوەنوحی کردوە. . ژیانی حەمەدی مەولوودەچرچە مشتێکە لەخه ڵوارێ دەس لەدڵ وزاری هەر پیرەژنو پیرەپێاوێکی ئەم وڵاتە هەژارەبەیت ولەژیان ورابردوویان بپرسی هەی هوو ژیانی کاک حەمەدی وە ژیانی شاهانە دێتەحیساب و سەدئەوەندە ی ئەو چەرمەسەریان بینیوە و کەسیش لای لێ نەکردووەنەتەوە،بەڵام ئەوەئەڵێم تۆبڵێی
خەسارمان بۆدانیشتوانی ئەم عەرزە چیبێت کەبەدەستی ئەوان هەزاران هەزار وەک کاک حەمەدی مەولوودەچرچە تائاخرین ئاویلکەی ژیانیان تامەزرۆی چرکەێک بن بۆ هاتنەوە وبینینی وڵاتەکەیان وئەمەش بوێتە گەورەترین ئاواتیان و بەوئاواتەشەوە سەربننەوە.تۆبڵێی چەنای چەن کوردی هەژار گۆرغەریب کرابێتن و خێرەومەن لەگۆڕی تەنگ وتاریان ترنجاندبێ ومشتە خۆڵێکیش وەک ئاواتی ژیانی لەخۆڵی نیشتمان لەسەرگۆرەکەیشی نەپژابێ.ئەبێ چەنێ تامەزرۆی ئەوەبووبێتن لەشی زەخساوی بێ گیانیان لەئامێزی خاکی نیشتمان بنێژرێ بەڵام ئەوەیشیان پێ ڕەوانەبینیون وگۆرغەریب کرابێتن دەیخوایە ئەبێ ئازارمان بۆخەڵکی ئەم گۆڕەپان چی بووبێ کەبینینی جارێک خاک وزێدە داگیرکراوەکەمان لێ قەدەغە بکرێ وماڵ لەخانەخوێ حەرام بکرێ.
خوایە لەنەتەوەکانی تر کە بەشێواز گەلی جۆراو جۆر حەتالەگەڵ یاساکانی تۆبوونەدژمن،خراوترنەبووین ونین، کەچی ئەوانت کردە سەروەری وڵاتان وسەرت خستن، بەڵام ئێمە ئێمەی بێبەش لەژیانی ئاسایی خو
ۆمان کەلەمێژە گەورەکانیشمان تەق لەدەوبوون بۆسەرکەوتنی یاساکانی تۆ و سەرپەلەپۆپکەی مرۆڤایەتیان ئەنگاوتوە لەم عەرزە هەر بێ بەش وئاوارەبین!.ئەوان وایان فێرکردین سەرمان تەنیابۆخۆت نەوی کردوە،کەلای خۆت باشترین ئاکارە. بەڵام خەڵاتمان هەر دەس بەسەری و هەژاری بوە.
خوایەبمبورە و لەدڵتەنگیم زویرمەبە، تۆش جارێک ببینەوبژنەوە کزەوناڵەی دایک وباوکانی جەرگ سوتا، مناڵانی بێ خانەولانەو وخوشکانی براکوژرا وشین ورۆرۆیان.خوایە کزەکزەی جەرگی ئەم غەریبانە وابەئاواتن تاقەجارێ وڵات وکەس وکاریان بوینن ،بکەرەلافاوێ بۆگیانی داگیرکەرانی ئەم وڵاتە.دەیدەی ئێمەودوور وڵاتانی نیشتمانیش وەرزگاری ئەم خاکە شادوشوکرکەرەوە.
یاخوا وەهابێ لەتێکۆشانمان خۆش وئاوابێ وڵاتی جوانمان.
ز _ا
۲٥ی گەلاوێژی ۱٤۰۲
@KABANMUKRYAN2721
🔺دومین زن، دومین نوبل و یک ایران!
نرگس محمدی فعال سیاسی و مدنی زندانی برندەی جایزەی صلح نوبل شد. این جایزه بە پاس تلاش های محمدی در راه دمکراسی، حقوق بشر و پاسداشت حقوق زنان به او اعطا شد.
خانم محمدی دومین ایرانی است که جایزەی نوبل را دریافت می کند.
پیش تر شیرین عبادی حقوقدان و کوشندەی مدنی برندەی آن شدە بود.
محمدی زادەی 1351 و عبادی متولد سال 1326 به نحوی نمادین نمایندەی دو نسل از زنان ایران هستند که به فاصلەی بیست سال برندەی نوبل صلح می شوند.
نشانەای از نقش پیشرو زنان در مبارزات مدنی امروز و پویایی های جامعەای کە شکاف های اجتماعی شهر/روستا و سنت/ تجدد با شکاف سیاسی کثرت گرایی و اندک سالاری در آن مماس شده است.
نسل خانم عبادی عمدتا طبقەی متوسط نوگرایی است که پرورش آنها در جریان نوسازی پهلوی صورت گرفت.
در حالی که خاستگاه فرهنگی خانم محمدی بخشی از طبقەی متوسط سنتی است که دست کم در ابتدا همدلی بیش تری با حاکمیت برآمده از انقلاب داشت.
اکنون هر دوی اینها در کنار نسل های جوانتر بیشتر متاثر از دیدگاه های جهان وطن، نوک پیکان خواست تغییر خواهی طبقەی متوسط یکپارچه تر از گذشته هستند.
#صلاحالدین_خدیو
@sharname1
#هۆنراوە
📝مامۆستای قوتابخانە
هۆنەر: مامۆستا شەریف
🎙خوێندنەوەی: ئەشرەف مەعسووم پوور
****
پاش ئەوەی کە خۆر هەڵدێ
پرشنگ ئەخاتە سەر دێ
خوێندەواران دێنە دەر
ڕێی مەکتەب دەگرنە بەر
لە نێو کۆمەڵەی ماڵان
بۆ خوێندنی منداڵان
ماڵێکی زۆر وێرانە
کراوەتە قوتابخانە
کاکی مودیر بەیانی
بەر لە خوێندەوارانی
ئەڕوات و لە بەر دەرگا
ماوەیە هاتووچۆ دەکا
ڕەوشتی کاکی مودیر
لاوی ژیر و ڕۆشنبیر
لە نێو دڵی خەڵکی دێ
بە جوانی گرتوویە جێ
یاری هەژارەکانە
هیوای نەدارەکانە
لاوێکی چاک و ڕووخۆش
کوردیوێژ و کوردیپۆش
بەڕاسی خەڵکی ئەوێ
گیانیان بۆ مودیر ئەوێ
ماوەیتر مەکتەبی دێ
گەرم ئەبێ بە سروودێ
لە پەنجەرەی پرتووکاو
تیشکی خۆر ئەداتە ناو
مامۆستا وەکوو جاران
ئەڵێ بە خوێندەواران
دیسان ڕۆژی شەممەیە
کاتی پرسینەوەیە
وریا تۆ هەستە سەر پێ
دەرسی پێشووم بۆ بڵێ
ئا وێنەی چی؟ب وەک چی؟
ت وێنەی چی؟پ وەک چی؟
لە ئەلفەوە تاکوو ی
هەرچی دەیزانی بیڵێ
وریا بیر ئەکاتەوە
وەڵامی ئەداتەوە
ئا وێنەی ئاوارە
ئاواتی ئەو هەژارە
ب وەکوو برسیەتی
پ وێنەی پێپەتی
ت وەکوو تاڵی ژین
تاریکی وو تێکۆشین
کاتێ شتێ نازانێ
بۆ منداڵان ئەڕوانێ
نوون بەوێنەی نەدار
هـ بە چەشنی هەژار
کاکی مودیر هەڵدەستێ
بەرامبەریان دەوەستێ
ئەڵێ بەسیەتی ئیتر
دەس کەینە باسێکیتر
هەتا من لە بیرم بێ
ئەم وشانە ئەگوترێ
تاکەی دەرسی دڵتەنگی؟
تاکەی دەرد و بێدەنگی؟
ئیتر لایان بەین لە بیر
ڕوو کەینە ڕاوو تەدبیر
منداڵەکان مات ئەبن
دەرسی تازە گوێ دەگرن
بێدەنگی قوتابخانە
پڕ دەبێ لەم وشانە:
ئا وێنەی ئازادی
ئاڵای ئاوات و شادی
ب وەکوو بیرەوەر
ت وێنەی تیکۆشەر
س وەکوو سەربەستی
سەر و سێدارە و سستی
منداڵ بە یەک دەنگەوە
دەڵین بە ئاهەنگەوە
خ بە وێنەی خەبات
خوێندن و خوێن و خەڵات
کاف وێنەی کوردستان
کورد و کۆمەڵ و کوێستان
ماوەی بەر لە نیوەڕۆ
دوایی دێ دەرسی ئەوڕۆ
ئێوارە منداڵەکان
لە نێو باخ و لە سەر بان
دەرسی تازە دەخوێنن
بە خەڵکی ڕا دەگەیەنن
ی وەکوو یەکیەتی
یەکگرتن و یارمەتی
رۆژی شەممەی داهاتوو
ئەو دەرسەیان لە بەربوو
بەڵام تاکوو خۆرئاوا
بەو گەرمای خۆرەتاوا
لەرێی شارا وەستابوون
چاوەرێی مامۆستا بوون
تینی خۆر و خەمباری
پرسین و چاوەنواڕی
مامۆستامان وا لە کوێ؟
بۆچی نایەتەوە دێ؟
پێش ئەوەی تاریکی دا بێ
هەواڵێ کەوتە نێو دێ
مامۆستای قوتابخانە
کەوتووەتە بەندیخانە
ماوەی حەفتەی دەگوزەرێ
نابێ لەوێ خەبەرێ
بەڵام خوێندەوارەکان
هەر لە قوتابخانەدان
دەنگی بەرزی دەرسی جوان
ئەروا بەرەو ئاسمان
ب وێنەی بێگانە
برین و بەندیخانە
چاویان وا بە ڕێگەوە
مامۆستایان بێتەوە
رۆژی هەوەڵی زستان
کە سەرما هاتە کوێستان
کەسێ هەواڵێ دێنێ
دڵی دێ ئەلەرزێنێ
چەن لاوێکی ڕۆشنبیر
بە هاوڕێی کاکی مودیر
ئەو رۆژە تاریک و ڕوون
لە سێدارە درابوون
ئیتر ئەو منداڵانە
جێی دێڵن قوتابخانە
کاتێ ئەڕۆن بە دڵتەنگ
چاوبەفرمێسک و بێدەنگ
خوێندەواری کش و مات
سەرەنجی دیوار ئەدات
فرمێسکێ پڕ لە گرێ
دێت و بەر چاوی دەگرێ
لەبان تەختەی سەر دیوار
خەتێ مابوو یادگار
دڵی نەدەهات کەسێ
شتی لە سەر بنووسێ
ی وەکوو یەکیەتی
یەکگرتن و یارمەتی
ئا وێنەی ئازادی
ئاڵای ئاوات و شادی
****
📕ملوانکەی شین، مامۆستای قوتابخانە
✍🏼 مامۆستا شەریف حوسێن پەناهی
/channel/Midyafayl/366
🌅میدیای سەربەرزی
@KABANMUKRYAN2721
عومەر خانی ئەمیری و نوکتەکانی
ئاڵقەی ۲ ـ کۆتایی
لە نوسین و ئامادەکردنی قاسم قازی
تۆمار و خوێندنەوەی موشتاق فەیزیابی
موسیقای پدرام شەهلایی
س؛ ڕێگاپادکەست
@KABANMUKRYAN2721
بەزەرەک ،،، اسپند ؟؟!!!!!!!
عومرێکە کڵاومان چۆتە سەری ، وریا بن تکایە
@KABANMUKRYAN2721
بەرماڵ
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
پاییزه،کەوتوومە ماڵهەڵگرتنەوە، لەژێرشتوومەکە قەدیمییەکان، بەڕماڵ و پۆپەشمینێک دێنەبەرچاو بۆنی نەفتالین دەمباتەوە ئەو ڕۆژە :
کازوکووزی بەیانی بوو، هێشتا لە جێدا خەریکی گێڕانەوەی خەونەکانمان بووین. لەپڕ دایکم هاواری کرد: ئەیڕۆۆ! ئەو قیژە و هەرایە چییە، پیاوەکە بڕۆ بزانە ئەو ماڵە چیان لێقەوماوە ؟!
چوو، دەرگایان لێنەکردەوە. دیوارێکی کورتمان بەین بوو ،گەورە بەچکولە لێی وەسەر کەوتین و سەرکەوتووانە لە حەوشی ماڵە سەید ڕەحمان دابەزین .
سەید بە تای ژێر کراسێک، بەڕماڵ و پۆپەشمینێکی شەڵاڵی نەوتی بەدەستەوە و ، سەیدی ژن دەلینگی پاتۆڵەکەی دەکێشا ، نەیدەهەیشت دەستی بگاتە شمچەکەی کە لە بەر پێی کەوتبوو، هەر جارەی کە ڕایدەکێشا پاتۆڵەکەی قولانجێک دەهاتە خوارێ و عەیب نەبێ ئەو جییەی نابێ ببینرێ، دەدیترا .
لە نێو ئەو هەڵکێش و داکێشەش داسەیدی ژن یەک بە خۆی دەیقیژاند :
_کوڕە تۆ جەددی باب و باپیرت مەکە .
_بەردمان لێدەباری، خودا غەزەبمان لێدەگرێ .
+بێدەنگ بە، سەگی سەگباب ،لەحنەت لەوە گەورەتر؟! هەر ساڵەی دێڵەسەگێکت دەرفرتاند تا بەماڵە چل کچانت مەنشوورکردم، ئیدی هیندەشت عاملاندوون.خۆ ئاویان لە ئاوەڕۆیاندەرکردووە. ...
هەواڵنێرەکانی گەڕەک بەدەرک ودیوار هەڵدەڕووسکان و دزەیان کردە ناوەندی خەبەر
جا هەر یەکەو بە سەڕدێڕێک بە سەر سەیدی قوڕ بەسەر دەڕۆیین .
_کۆڕە کاکە گیان! تۆ سەیدی وحەولادی پێغەمبەری،
نەکەی نا، چۆن بەرماڵ دەسووتێنیت ، شااا !ئەو کفرەی!
_چما شێت بووی بابم !
ئەوەی بکەی ،تۆ هیچ ،ئەوشارە وەبەر لەحنەتی خوا ئەکەوێ.
چێ وای پێنەچوو سەید ڕەحیمی براشی گەییشتێ :
_دەی کاکەگیان خەتای خۆتە، پاشی چواران چندمان پێگوتی ئەو ژنە واقەی کوڕی لە داوین ناکەوێتەوە، زوو چارەی کارت بکە . ئەگەر کورێکت بوایە، ئەو کچەتیوانە ئاوا بەرهەڵدا دەبوون ؟
سەید ڕەحمان هەر دەهاتوو سوورتر هەڵدەگەڕا پیشی دەبردەوە بەر خۆی : کۆڕە ڕەحیم ئابڕووم چوو ،ئابڕوووو. توخودا ڵێمگەرێن یا خۆم بسووتێنم یا ئەو بەڕماڵە .. هەموو فەڕی ئەو بەڕماڵ و تڕ و تەشمینە نه حسە بوو،بووینە پەندی عاڵەمێ .
سەێد ڕەحیم هاتە مەیدان و نەڕڕاندی :
دا ئەو بەڕماڵە لەحنە...
ئەی تۆبە خودایە، دە لە بەر چاوی کاکم لایبەن دەی ،تا سەکتەی نەکردووە .ِ
ئەو بەڕماڵە چوار کەشکۆڵییە و پۆپشمینێکی تەواو گەورە ،جیازی هەموو کچانی گەڕەک بوو کە دایکان بە قیسن لە خات مەنیجی دەڵاڵیان کڕیبوو
بەڵام جارێ چوارەمین کچی ئەو مالەشی ڕەدووخستبوو و ، یێستا نە ببوو بە جیاز و،بە نێوە عومری و چۆڕەچۆر بردیانه وە ژێر خانێ و ئەو نەجاتی بوو لەسووتان و گەڕەک لە لەحنەتی خوا .
خولاسە ، هەر چەند خولەکی نەکیشا سەرو بنی گەڕەک ئاگادار بوون کە، لەدرێژەی زنجیرە ڕەدووکەوتنەکانی کچانی سەید ڕەحمان ، ئەو شەوە حەجەمێک نەشمیلی هەڵگرتووە و، خلاس.
ئیتر لێفە لە سەر هەتیوان لادرابوو و، سەید سەری برینی کراوە :
- ئەخه تووخودا تایفەی سەیدی گەورە بۆ وەی دەبوو ،هەتیو مەتیوی ئەوشارە به دەرکم فێر بن ؟
ڕەبێ تێر عەمر نەبن ڕۆڵە ! ڕەبی ڕوو ڕەشی دنیا و قیامەت بن ! هەر وا کە بوون .
ئەوە حۆلەکەی هەوەڵی ئاوی بۆ ڕشتن .بێ قسەی من سەر بە هەوێ چوو .
ئەویتریان ڕدووی ئەو کەڕە کرمانجەی کەوت .
دەی نازێ فڕتۆڵیش دەیویست بیدەم بەو هەتیوە لووسکەیە، ئا ،ئا، زنجیری لە ملی خۆی کرد بوو هەتیو، ئەخە ڕەبی ملت شکێ پیاو قات بوو ڕەدووی ئەو دمڕووتەی کەوتی .
جا ئێستاش چۆن شێت نەبم ونەدەم بەخۆمدا، دەردی گرانم ئەو حەجەمە ڕەشکەیە ، هەرگوتم بەسە کەس مەنێرە ،من کچ نادەم بەغەیرە ، فایدەی نە بوو هەر ڕۆژەی کەسێکی دەناردە تکایە ،هەتا پێوەیدام و ئەها، ئااخ ڕۆژێکم ما بێ تۆڵەت لێدەکەمەوە حەجەمە ڕەشکە !
سەید بەدەم ئەو ئاخ و داخانەوە لە سەر حەرزە نەفتاوییەکەپان ببووەوە و سەری شۆڕکردبۆوە سەر سکی. جا زگی چی لە داخی کچان هێندەی دی هەڵمسابوو . بەڵام پشووی کەمێک هاتبۆوە سەر خۆی .
سەیدی ژنیش لە قەراغ باغچەی هەڵکوورمابوو ،
دوو هێڵ ڕەشاو وەک دوو جۆگەلە بەقەراغ لووتیدا شۆڕاوگەیان بستبوو ، حەیف هەواڵنێرەکانی گەڕەک کامێرایان نەبوو .
ئەو جار جمهووری پیاو ماقووڵانی گەڕەک کۆزیلکەیان بست وحوکمیان ئاوا دەرکرد :1-نەشمیل وەک کچەڕدووکەوتووەکانی تر بە لەحنەت کرێ و لە هەزار مەتری یانی لە ماڵە حەسەنەکەچڵ واوەتر نەیەتەوە . 2- سەیدی ژنیش حەقی نه بێ بە هیچ کلۆجێ ئەو بەڕماڵ و پۆپەشمینە لەحنە .... -ئەی خوایە تۆبە- ، بێنێتەوە بەر چاوی سەید .
ژن بە پچەپچ و پیاو بە باڵی فش حەوشیان چۆڵ کرد و گەڕەک تاچەند مانگ مەجلیسیان بە باسی ماڵە چل کچان گەرم بوو . ..........
ساڵێک دوایە نەسرین بۆ کوڕی خاڵی چوو خاریجەی و کاتێ شتوومەکیان بۆ تێکدەنا، سەید چاوی زەق کردەوە و نەڕڕاندی : ژنەتیوە ئەوە پێت دەڵێم هاا، نەکەی ئەو بەرماڵە ....!
+نا ،نا ،نەوەڵڵااا، جا لەوکافرستانییە بەڕماڵی چی؟
درێژەی چیرۆک ⬇️
🔵وێنەی بیناسازی ، بینای شۆرای شاری مەهاباد، کە پێش شۆڕشی ئێران وەک میوانخانەی مەهاباد و ماڵی لاوانی شاری مەهاباد دروستکراوە.
🔹ئەم وێنانە بۆ یەکەمجار لەلایەن ئاژانسی هەواڵی مەهاباد سێ پەخش دەکرێن
#فارسی⬇️
🔹تصاویری از ساخت ساختمان شورای شهر مهاباد که قبل از انقلاب ایران به عنوان مهمانسرای مهاباد و خانه جوانان شهر مهاباد ساخته شده بود
🔹این تصاویر برای اولین بار است که توسط خبرگزاری مهاباد سه پخش میشود
🔹پێگەی هەواڵیی مەهاباد۳
🔹لاپەڕەی فەرمی شاری مەهاباد
🆔️ @mahabadsey
🌐 mahabadsey.ir
🎶 لەیلا فەریقی
ئەی موتریبی حەریفان، دەست بکە بە نەغمەخوانی
ئاوازی تۆیە بۆ دڵ وا دەفع ئەکا غەمانی...
➿ @Kurdinus
@KABANMUKRYAN2721
🔴 استاد مصطفی شیرزاد درگذشت
ساعتی قبل «استاد مصطفی شیرزاد» نقاش برجسته کُرد در سن ۸۲ سالگی و پس از تحمل یک دوره بیماری در بیمارستان بوکان درگذشت.
رسنههای بوکان در خبری اعلام کردند:«استاد مصطفی شیرزاد » که آخرین بازماندۀ نقاشان نسل اوّل منطقۀ موکریان بود، در بیش از ۶ دهه فعالیت هنری، ضمن خلق آثاری نفیس، در تربیت و راهنمایی جوانان و علاقه مندان به هنر نقاشی و طراحی نیز تاثیر بسزایی داشته است.
١۴٠٢٫٠٧٫١۵
🆔 @HajeNews
لە کتێبەکەم دا چ خەوەرە
کە درەختە بڕاوەکان هەڵ ئەستنەوەو
ئەبنە تێنووس
تاکوو لە تۆوە قسە بکەم…
شمس لنگرودی
کەیومەرس یووسفی
@KABANMUKRYAN2721
کوردستان و بەلوچستان لەسەر عەرزەوە جێران نینە بەڵام لە دڵەوە جێرانن .
ئێوارە کاتژمێری 6 بوو کچێکیان هاوردە بەشی ئۆرژانسی نەخۆشخانە چوومە لای BSم لێ گرت 60 بوو ، بە دایکی وتم نانی نیمەڕۆی خواردووە ؟ کچەکەتان کێشەی نییە ، تەنها شەکری خوێنی دابەزیوە شتێکتان پێ بدایا کە بیخوات .........
دایکی کردە جواب ، نە نانی نیمەڕۆی نەخواردووە ، هێواشێک فرمێسک له چاوی هاتە خوارێ و وتی ، کوڕەکەم لە ماڵ هیچمان نییە پێ بدەم بیخوا ئێمە هاتووین ئەم شارە کە کار بکەین له وڵاتی خۆمان کارمان نییە قەیرانە هیچ کارێگ نییە ، باوکی لە شەقامەکانی شار ئاسەن و شەخەڵ خڕدەکاتەوە بۆ خەرجیمان .
وتم دایەگیان مەبەستم ئەوەیە ئاوقەندێک تان پێ بدایا ، وتی قەندمان نەبوو ......
چاوم له کچە بچوکەکەی کرد کە تماشای منی ئەکرد لە چاوی پەیدا بوو کە زۆر نێگرانی خوێشکەکەیە ،
ئاخ ... ئەو کچە هەزار ئاواتی هەیە .... ئەویش حەز دەکات بووکڵەی بێ ، میوانی بچێ ، ناخوونەکانی لاک بدات ، لەگەڵ دایکی ئاشپەزی بکات ، پیتزا بخوات ، بچێ قۆتابخانە ، زانکۆ ، بچێ سەیران ......
ئەویش کچە ... وەکوو کچەکانی تاران ....
مافی خۆیە وەک ئەوان ژیان بکات.
زمانم لاڵ بوو نەمدەزانی چی بڵێم .... نەمتوانی چاو له نێو چاو دایکێک بکەم کە ئەڵێت مناڵەکەم برسیەتی
هێواشێک هاتمەوە بۆ نێو ئێستەیشن پەرەستاری نەمتوانی خۆم بگرم ، گریانم دەهات
کچێک کوردم دەناسی خانم دۆکتۆرە خەڵکی نۆدشەیە بەڵام له هەولێر کار دەکات ، زەنگم بۆ دا جەریان بۆی گێڕاندەوە 10 ملوێن پارەی بەخشی بەو دایکە ...
ئەو خانم دۆکتۆرە سێ ساڵە بە خەڵکی کورد خزمەت دەکات بێ ئەوە ناو و نیشانی خۆی بڵاو بکاتەوە (بێ ناو نیشان )
بۆ ئێوە ئەنووسم ، ژیان سەختە ، قورسە ، بەڵام بە گەڵاکان بڵێن لقەکانی دار لەبیر نەکەن پاییز دوایین هەناسەی دارستانی ئێمە نییە ....بەهار دێت
✍ کیاڕەش نادری موقەددەم
@KABANMUKRYAN2721
ژنانی هەورامان باسی کۆکردنەوەی گوێزی باخەکانیان دەکەن لە وەرزی گوێز تەکاندن
@KABANMUKRYAN2721
کوردم
برا زۆر سەیرە زوو نەمناسی، من هەر زۆر لە زوو کوردم
کە تۆ پێنج - شەش کەڕەت گۆڕاوی، من بێ سێ و دوو کوردم
لە تەکیە بوویە جێگر، ڕێگر و مێگر لە بن بەرماڵ
ئەمن لەو ساوە جێوبانم لە بانی بێشکەبوو کوردم
عەجەم بووی بوویە تورک و بوویە عارەب، ئێستە سەرشێواو
ئەمن بێ " گێڵمەگێڵم" و " کشمەکەش " بێ " چاشنوو " کوردم
سپی بووی، بوویە شین، بوویە سوور، ئێستە ڕووزەردی
ئەمن یەکڕەنگوڕوو، وەک پیاوی خاوەن ئابڕوو کوردم
کە تۆ بۆ مز لە تاو مزگەوتی، کوردستانە ڕووگەی من
کە تۆ دەروێشی زەگ و مەرگی، من بێهایوهوو کوردم
کە تۆ پەل بۆ هەموو جێیەک ئەکێشی و بێ ڕەگ و پنجی
ئەمن گەر پەلپەلیشم کەن، لەسەر یەک ڕێگەم و کوردم
دڵت بۆ پارە، پارە، بیر لە لیرە گیرە، دەم بۆ دەم
سەراپا، ڕەگبەڕەگ، ئێسقان بە ئێسقان، موو بە موو کوردم
کە تۆ دەرپێت فڕێدا و چاکەتی چاکت دەبەر خۆ کرد
ئەمن شەرمم بە خۆ و شاییم بە خۆمە، جلشڕ و کوردم
کە تۆ گیرفانپڕی، گیرفانبڕی، من هەر هەژار ماوم
کە تۆ خۆت دا بە خواردن، من لەگەڵ گاڵ و بەڕوو کوردم
مامۆستا هەژار
❤️
@KABANMUKRYAN2721
#ئەمڕۆ_لە_مێژوودا
🗓ئەمڕۆ ۱۳ی ڕەزبەر (۵ی ئۆکتۆبەر)، ڕۆژی جیهانیی مامۆستایە. ئەم ڕۆژە له هەموو مامۆستایانی دڵسۆزی نیشتمان پیرۆز بێ.
بەرز و بەڕێز یادی تێكۆشەران و گیانبهختکردوانی ڕێگای فێركاری.
@KABANMUKRYAN2721
ئاڵقەی دووهەم لە کتێبی عومەر خانی ئەمیری و نوکتەکانی لە نوسین و کۆکردنەوەی بەڕێز قاسم قازی.
"ئەو ناوانە کە بەشداری شادی و خۆشی خەڵک دەکەن و بۆ هەمیشە بزە دەخەنە سەر زاری میلەتەکەمان و رازێنەری بەشێک لە فەرهەنگ و کەلەپووری زێڕینی وڵاتەکەمانن، قەت نامرن"
قاسم قازی
ئەو بەرهەمە پێشکەش دەکەم بە ڕوحی عومەر خانی ئەمیری(دەوەشار).
سپاس و پێزانین بۆ دۆست و هاوڕێ خۆشەویستیم پدرام شەهلایی بۆ موسیقا و هەروەها کاک وریا ماملێ بۆ زەحمەتەکەتەکانی بێ پایانی.
ڕێز و حورمەت
موشتاق
س؛ڕێگا پادکەست
@KABANMUKRYAN2721
پاش ماوەیەک شیلان کچی ئاخر خوازبێنی هات.وا دیار بوو شووکر بۆ خوا ئەوەیان بە ڕووسووری مێردی دەکرد .دایکی بووک بە دزی دەچێتەوە زگ بەرماڵ و پۆپەشمینەکە و، لەبەر خۆیەوە وڕێنەیەتی :
- دەی قسمەتی جیازی هیج یەک لەو بابانوێرانانە نەبووی ، با بۆ جیازی،شیلانەکەمت دانێم
ئااای خوا گیان! هەر چی بەسەر بنیادەمی دێنی حیکمەتێکی تیایە .
تێح ! لەو بۆنە قڕی کردم ، خۆ سەری سندووقەکەم کلا کردبوو، ئەو بۆ نەوتە بۆ هەر ماوە! بەڵام باشیش بوو هاا، ئەو بەرماڵە لەو وەختەوە لێرە ماوەتەوە ، مۆرکەیەکیش بەڵایدا نەهاتووە، دەی ئەوەش حیکمەتێک .
جا نازانم بەو بۆنەفتەوە بڵێی ئەو کچە پێی رازی بێ ؟ چبکەم خۆ ناشتوانم لە بەر چاوان هەڵیخەم ،
ئەو شێت و شوورە بیبینێ دیسان قەباحەتێکی تر دەقەومێ.
لەوانەدا بوو ،سەید بە هانکە هانک خۆی بە ماڵ داکردەوە .
-دا وەرن پێم بلێن بزانم کێهەحەرامزادەی ... ئەو پاڕوو چەورەی بۆ من داگرتووە ؟
حەک کوێر بی کەرەژن ،ئەوەندەت عاقڵ نەبوو پرسیارێک لە دەر و جیرانان بکەی جا ڕێی خوازبێنیان پێبدەی ؟
هەر چونکە ئەو هەتیوە کۆڕە خاڵی مێردی شەمامەشێتی پوورزاتە، بێ پرس و ڕا هێناتنە سەر بەڕەی من ؟!
ئەخە سەرت دە قوڕێ نێم ،بڕۆبپرسە بزانە خەڵک دەڵێن چی ،خۆ ئەو هەتیوە موحتادە .
ئێستا ئەو گوویەم نەشوشتۆتەوە کە،چوارەکەی دیکەت کردیان . هەر ئەوە مابوو ئاخری عومری
تووشم بە تووشی موعتادان بکەوێ .
نا نا ، دەست ڕاگرن، وەڵلاهی زیناحم دەگەڵ دایکی خۆم کردبێ کچی نادەم بە لات و لووتی وا. خۆ ئەگەر من کچم دابا بە هەرناکەسەیەک ،چوارم ڕەدوو نەدەکەوتن .
سەیدی ژن بە ئاسپایی دەچێتەوە ژێرخانێ ، بەڕماڵی گۆرین دەخاتەوە بنی سندووقێ و دەستی پاک پاک دەشواتەوە .
عیشڕەت موشفێق
18ی / خەرمانانی 2723
ئەم بابەتە لە حەفتەنامەی ئاگرین ڕۆژ چاپ و بڵاو کراوەتەوه
@KABANMUKRYAN2721
📃 روز جهانی معلم و حال خراب معلمان ایرانی
🖌 مزبان حبیبی
پنجم اکتبر، سیزدهم مهر، روز جهانی معلم است که هر ساله، یونسکو یک موضوع مشترک جهانی را اعلام میکند تا ضمن بزرگداشت جایگاه معلم در جامعه، اشاره ای به بحرانهای جهانی و راهحلهای آن داشته باشد.
Theme of world teacher's day in 2023:
The teachers we need for the education we want: The global imperative to reverse the teacher shortage
موضوع روز جهانی معلم در سال ۲۰۲۳:
معلمانی برای آموزش نیاز داریم، میخواهیم: نیاز ویژه و ضروری جهان برای جبران کمبود معلم،
نگاهی به آمار بودجهای در ایران و مقایسه آن با جهان، ناگفتههای بسیاری را مشخص خواهد کرد:
۱، سرانه دانشآموزی در ایران کمتر از ۳۰۰ دلار و میانگین جهانی ۹۳۱۳ دلار است و در کشورهای توسعهیافته بیش از ۱۵,۰۰۰ دلار!
۲، میانگین سهم آموزش از تولید ناخالص ملی در دنیا ۵.۲ درصد و در ایران، کمتر از یک درصد است!
۳، سهم آموزش از بودجه عمومی دولت در دنیا حدود ۲۶ درصد و در ایران کمتر از ۵ درصد است! (در واقع ۳.۶ درصد است)
۴. سرانه ملی آموزش در ایران ۴۷ دلار و میانگین جهانی بالاتر از ۱۲۰۰ دلار و در کشورهای توسعه یافته بیش از ۲۰۰۰ دلار است.
یادآوری موضوعات روز جهانی معلم در سالهای گذشته
2022
The transformation of education begins with teachers.
تحول در آموزش با معلمان آغاز میشود.
2021
Teachers at the heart of education recovery.
معلمان قلب فرآیند بهبود آموزش و پرورش هستند.
2020
Teachers: Leading in crisis, re-imagining the future.
معلمان: رهبری در بحران، بازنمایی تصور آینده.
2019
Young Teachers: The future of the Profession.
معلمان جوان: آینده شغلی حرفه معلمی.
2018
The right to education means the right to a qualified teacher.
حق آموزش به معنی حق دسترسی به معلم تأیید شده است.
2017
Empowering Teachers
توانمندسازی معلمان
یعنی
اینها موضوعات پیشنهادی یونسکو برای روز معلم در سالهای گذشته است که رفتار، گفتار و کردار وزارت آموزشوپرورش در ایران، دقیقا در تقابل با این پیشنهادات و تخریب حوزه آموزش کشور بوده و هست!
آخرین سنگر مقاومت در مقابل الیگارشیستها و آخرین حوزهای که توسط آنان فتح میشود، آموزشوپرورش است و اکنون معلمان ایران در نبردی نابرابر و غیرانسانی، در حال مقاومت برای پیشگیری از سقوط سنگر آموزش در برابر خویشاوندسالارانِ فاسد هستند. هنگامی که سنگر آموزش توسط این خویشاوندسالاران فتح شود، مفسدان لانه کرده در حاکمیت نیز پایان استقرار اُلیگارشی را جشن خواهند گرفت و مردم در آن روز، فقط سوگوارانه به نظاره خواهند نشست.
اکنون آموزشوپرورش ایران بهطور کامل در سلطه الیگارشستها قرار دارد.
برای آغاز فروپاشی سلطه الیگارشی، باید حوزه آموزش را از الیگارشیستها پس گرفت و معلمان هر کشوری پرچمداران و پیشقراولان این مبارزه هستند
مزبان حبیبی
دوازدهم مهر هزاروچهارصدودو
ربات تلگرامی تبدیل فایل صوتیِ زبان کُردی به متن مکتوب
چیتر پێویستت بە تەختەکلیل نییە.
خزمەتێکی نوێی ئاسۆسافت بۆ بەکارهێنەرانی باتێکی تێلێگرامە.
ئێوە دەنگی خۆتانی پێ دەدەن و ئەو بۆتان دەکات بە نووسراوە.
دەتوانن لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە کەڵک لەو خزمەتگوزارییە نوێیەمان وەربگرن:
/channel/AsosSoftSTT_bot
هۆنراوەکانی مامۆستا مەلەکشا
@meleksha
خەرمانی وشەی کوردی
@Goli_res
ژیلا حسەینی
@Jilahosaini
دەنگە پەڕتووک
@avindaripartok
پڕۆکسی کوردی
@MTProxyKurdi
مۆسیقای کورمانجی و سۆرانی
@Kurdistan_Music2
ڕستەی جوان
@rstayjoan
مەکۆی ئەدەبی کوردی
@Mekoy_Edebi_Kurdi
فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی
@farhangijin
سکاڵای دڵ
@xoozgaa
ژنانی پێشەنگ
@jnanipesheng
شێعر و وشە
@zhyan_kord
کابان_ڕۆمان و بەسەرهات
@KABANMUKRYAN2721
کازیوەی شێعر و گۆرانی کوردستان
@kaziveh2525
دێرینەی شێعری کوردی
@trupkirezgari
🎶 محەممەد ماملێ
جەرگم لەت لەتی باڵاتە
خاڵێک وا لە سەر کوڵمەتە
عالەمی خودای بە حەسرەتە
تۆبە تۆبە، تۆبە تۆبە
تۆبەی مەرگمە
یاری من تۆریاوە
کزەی جەرگمە...
➿ @Kurdinus
@KABANMUKRYAN2721
وێنەیەک لە شاری #تاران،
ژەنەڕاڵ #ئێحسان_نووری_پاشا و خێزانی وەفاداری خاتوو یاشار
👈 ژەنەڕاڵ ئێحسان نووری پاشا، کوڕی عەلی قولی پاشا، لە ساڵی (١٨٩۲ز) لە شاری #بەدلیس کوردستانی تورکیەلەدایکبووە و لە ئەفسەرانی پلەداری سپای عوسمانی بووە.
دووای هەڵگیرسانی شۆڕشی #ئاگری_داغ لەکوردستان دژی عوسمانیەکان، چووار ساڵی ڕێبەری ئەو شۆڕشە بووە و دوای شکست هێنانی پەنا بۆ وڵاتی #ئێران دەبا و ماوەی 46 ساڵ لە تاران دەژی تا ڕۆژی کۆچکردنی لە رۆژی ٢٥ی مارسی ١٩٧٦زانینی.
لە ژنڕاڵ نوری پاشا کتێبێک بەناوی
" ریشەنژادی کرد" بە جێ ماوە کە چەند جار بە زمانی کوردی و فارسی چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
یادیان هەرمان بێت.
✍ د. محمدباقر پیری
@KABANMUKRYAN2721