443
@samall_hadavi 👈 : آیدی کاناڵ @samall_hadawi :س.هادەوی (سەقز)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
وەرە لـە تـەنیشتـی یـەکتـر 🍃
با وانـەی ئـەویـن بخـــــوێنین 🍃
تۆ، من لەبەر کە، لە دڵی خۆت 🍃
منیش هەرچی غەیری تۆ بێت 🍃
لـە دڵ ئـەیســـڕمــەوە بۆت 🍃
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#ساماڵ هادەوی
@samall_hadavi
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
تۆ بە
ــــــــــــــ
تۆبەم کرد کە لەمەولا ،
شێعر نەڵێم لە دووری ..
کەوابێ ، دڵی شەیدا ،
بەچی بۆی بێت سەبووری ..
تۆبەم کرد کە لەمەولا ،
بۆ تۆ شێعر نەنووسم ..
کەوابێ ئەی لەمەولا ،
لەکێ بدوێت پێنـووسم ..
تۆبەم کرد کە لەمەولا ،
بۆکەس تۆبە نەشکێنم ..
کەوابێ ئەی لەلای کێ،
ڕازی دڵ بـدرکێنـم ..
بەم هەموو شکاندنەیش،
لە سـەر لێوم ، تۆ بە یە ..
تۆ بە ی سەر لە بەیان، یا
ڕامووسین بە نـۆبـەیـە ..
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
✍#س_هادەوی ــ سەقز
@samall_hadavi
👆👆
پووشپەری 1401ی هەتاوی
@tAseydidAr
هەرکات ویستت بمبینیەوە ،
دەزانی چۆن ئەمناسیەوە ؟.
دەستـم پڕە لـە هــۆنـراوە ،
چــاوەکانم پڕە لە خـۆت ..
سەرم پڕ لە بیـرەوەریت ،
شێتانە چاو ئەگێڕم بۆت ..
ـــــــــ١٤٠٤/٧/٢٧ ـــــــــــ
✍️#ساماڵ_هادەوی
@samall_hadavi
🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁
@tAseydidAr 👈🍃کاناڵی
بڕۆ ...
ــــــــــــــ
بڕۆ ئـازیـز با نەیبینیت ،
حاڵــی پەرێشـانـم لەدووت ..
سـاتەکانم، پـڕن لەژان ،
بڕۆ باکەی،دوور بێت لەڕووت..
ڕۆژم دڵتەنگ،شەو شەونخوون
نیشتـووە لە لێـوم باری خەم ..
ئـاڵـــۆز و تارە ژیــانــم ،
وەکوو شێواوی و ڕەشی مووت..
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
✍#س_هادەوی(ساماڵ)
@samall_hadavi
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
سەوزە
@tAseydidAr
شۆڕش مەحموودی
Music
ئەکبەر ئاروەند
ڕێی بێوەفایی
@tAseydidAr
شەوباشت پێ ئەڵێم
تاکوو چاوەکانم بخەڵەتێنم ..
بەڵکوو ئارام بگرن تا بەیان ..
ئەگینا ... بێ تۆ ....
من لەکوێ و
هێمنی شەو لەکوێ ؟؟
ـــــــــــــــــــــــــــــ
و :
#ساماڵ
@tAsaydidAr
@samall_hadavi
شێتە
ـــــــــــــ
خەیاڵی هاتنت دیسان ،
لە دڵ و گیـان و سەرمایە ..
نەهاتی تاکوو بزانیت ،
(ساماڵ)بێتۆ چەن تەنیایە..🍁
شەو و ڕۆژم بە خەیاڵی ،
تۆوە کـۆتـایـی پێــدێنم ..
فرمێسکیشم قەتیس ماوە،
بەس وێنەی تۆ لە چاومایە ..🍁
ئەتۆ سـەییـادی بێباک و
منیش سەیدێکی بێنەوا ..
لەمێژە دڵ ، کۆیلەئاسا ،
لە نێـو بەند و داوتـدایە ..🍁
دڵم وەکوو ماسی نێو ئاو،
لە تەپ و تل و کەوتنـە ..
ڕۆحم وەکوو مەلی نێو داو،
لە دەرچوون و گیان ئەڵڵایە..🍁
ئەتۆ ، ڕۆژان و شەوانت ،
مەجازی یاخۆ حەقیقی ..
لە گەشت وگەپ و سەیرانی،
منیش بە خەیاڵتا نایە .. 🍁
ئەتۆ بێـخەبەر لە حاڵم ،
منیش بەبێتۆ دەناڵم ..
دڵتەنگ و بێچارە ماوم ،
چـاوانم بێتئۆ هەڵنـایە ..🍁
من ڕاستگۆیی و وەفاداریم،
کردە ڕێبازی خۆم بۆ تۆ ..
تۆیش بە ڕەنجاندنم مەشغووڵ،
گوڵـم ئەمە، کەی وەفـایە ..🍁
لە بێدەنگیتە، لەچەن ڕەنگیت ،
دڵ بە کوڵ و چاو بە گلم ..
تاکەی بەو حـاڵەوە بژیم ،
"شێتە" ئەمە کەی ڕەوایە ..🍁
ــــــــــ96/6/6ــــــــــــــــــــ
#س_هادەوی ــ سەقز
@samall_hadavi 👈
کاناڵی تێلێگرامی
🍁🍁🍁🍁🍁🍁
@tAseydidAr
من بە تاسەی دیدارت
ڕۆژ و شەو ئەبەمە سەر ..
تۆیش بەوە مەشغووڵ کە چۆن
بیری من دەرکەی لە سەر ..
ڕەنگم زەرد لێوم بەبارە
تۆ لە سینەم ناچییە دەر ..
ئاخر ئازیز، دوور لە تۆ
کەیلە دڵـم ، لـە کـەسـەر ..
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
1404/1/20
ــــــــــــــــــــــــــ
✍#س_هادەوی (ساماڵ)
@samall_hadavi
🍂🍂🍂🍂🍂🍂
بۆم بــووە بە عــادەت .
کاتـی خەو ، هەر شەو
بـــە یـــــادی تــــــۆوە ،
چــــاوم بچێتـە خــەو
✍س.هادوی( #ساماڵ)
@tAseydidAr 👈 تاسەی دیدار
🆔
@samall_hadavi
ئەرێ گیانە
ــــــــــــــــــــ
خۆتم لە ئەشاریەوە ..
دڵم سەرڕێژ لە خەفەتە
تۆ نایەی بە لایەوە ..
کوا بەڵێنت
بۆ هاوڕێیی هەتا مانم ..
ڕوۆ لە خۆشەویستیم
وەردەگێڕی ،
ئەوسا ئەڵێی بێتاوانم ..
ئازیزەکەم
تۆ لووتکەی بەرزی
خۆشەویستیمت نەدیت
تۆ هاواری هۆنراوەی
بەسۆزمت نەبیست ..
کێ دەتوانێ
هەموو ڕۆژێ بۆ بینینت
خۆی بخڵاوێنێت ؟
کێ دەتۆانێ
بە هۆنراوەی جوان و ناسک
بتلاوێنێت ؟
کێ دەتوانی دەستەدیاری
گوڵ و دڵ و شێعری جوانت
خەڵات بکات ؟
کێ دەتوانێ
وەخت وناوەخت
بێ شەکەت بوون
نزات بکات ؟
کێ دەتوانێ ببێ بە کێشکچی
بۆ دەرکەو بانەکەت ؟
ئەی کێ ببێ بە سێبەر لەبۆ
جیسم و گیانەکەت ؟
ئەرێ گیـانە ...
شێوەم شێواوی یادی تۆیە
برینم بەئازارە ، هەردەم بەسوێیە
خۆت وێڵ مەکە تۆ لە وەیلانیم
لە کزەی دڵم لە چاوەڕوانیم ..
خەمەکانت
لەسەر ملم ، ڕۆح و دڵم ،،
هێلانەیان کردووە ..
"ساماڵ" لە هیجرت،
سەر خۆی ـ هەڵگرتووە ،
بەدڵ مــــردووە ..
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
✍ #س_هادەوی
@samall_hadavi
🍂🍂🍂🍂🍂🍂
هەرکات دڵم بۆت تەنگ ئەبێت ،
بە بێ ئەوەی ئاگادار بم ..
خەیاڵم ڕێی تۆ دەپێوێت ،
مێشکم لە خەمت دەشێوێت ..
بەشێ لە دڵ ئەبێ بە شێعر ،
پێنووسم لە تۆ دەنووسێت ..
چاویشم لە چاوەڕوانی ،
لێڵ ئەبێ ، بۆ تۆ دەخووسێت ..
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#ساماڵ هادەوی
@samall_hadavi
بەفرانباری 1397 ی هەتاوی
تاو و تەو
ــــــــــــ
تاوێ خەمزەدە و زەدەم لە هیجران
دەمێ ئـاوارە و وێڵـم لـە هـەردان
تاوی بولبـولی مەستـی بەهـارم
دەمێ لەگۆچووی وەرزی ڕێبەندان
تاوێ هێمنـم لە گەڵ خـەیاڵـی
دەمێ هەژارم ، بێکەس لە جیهان
تاوێ تەواری بێباکی دەشتم ،
دەمێ باڵندەی کەوتووی گوێسەوان
تاوێ تەوکردەی تاسەی دیدارم
دەمێ نەخـۆشیـم دەبێتـە میـوان
تاوێ دەهـەژێ دڵــم لە ستەم
دەمێ پـەیـکەرم پـڕ ئەبێ لە ژان
تاوێ بە عەشقی ئەوە، دەپەیڤم
دەمێ ناسازی دەمکات پەرێشان
تاوێ سەوز ئەبم بە هیوا و هێما
دەمێ ئەوەرێم وەک گەڵای خەزان
تاوێ ئاواتی مردن دەخوازم
دەمێ تامـەزرۆم بۆ تـۆزێ ژیان
تاوێ ساماڵی دڵ پڕ ئاواتم
دەمێ بێهیوام، تووشی یەرەقان
لەم تاو و تەوە ، کەی ڕزگارم بێ
کەی دەمێ دڵخۆش، بم لەنیشتمان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#س_هادەوی (ساماڵ)
@samall_hadavi
🍂🍃🍂🍃🍂🍃
خەزەڵوەری 1405 ی هەتاوی
🎵 کاناڵ تاسەی دیدار 🎵
🎧گۆرانیێوە وەشە و دڵنشینە:
#سەوزێ_گیان🥰
🎙دەنگ:
#زاهێد_نوێنی
@tAseydidAr
🍁🍂🍁🍂🍁🍂
دڵسۆز_خالیدی
هەتاکەی من بکیشم
دووریت
هەتاکەی من بکیشم
نازت
چاوەڕوان
ـــــــــــــــــ
نازانی چەن چاوەڕوان بووم ،
بگەڕێیتـەوە نیشتمان ..
لەبۆ دڵـی تەنیـا و تینـووم ،
دابباڕێی وەکوو باران ..
بەڵام سەدحەیف لەلات ون بوو
ڕێگەی ئەوین و ئاشتیمان ..
سەدنەفـرەت لەو ڕەشـەبایەی ،
منـی لە دڵـی تۆ تـاران ..
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
✍#س_هادەوی(ساماڵ)
@samall_hadavi
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
@tAseydidAr کاناڵی
سرگشتە
ـــــــــــــــ
من شیدای تو بودم ،
و تو شیفتەی شهرت ..
با دردی توام دادی ،
پر شـدەام ز نفـرت ..
پیمان شکنی چون تو،
گیتی، بەخود ندیدە..
همچو مارگزیدەها ،
پیچم بەخود، ززهرت..
تو با رقیبان مشغول ،
من سرگشتە ورنجور..
ازبس گفتم حدیثت ،
رسوا شدم در شهرت ..
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ
✍س.هادەوی ( #ساماڵ ـ سەقز)
@samall_hadavi
99/7/17
گەڵای وەریو
ــــــــــــــــ
کە ڕۆیشتی ، نەمدەزانی ،،
بو کوێ بڕۆم، ڕوو بکەمە کوێ !
وەک گەڵای وەریوی پاییز ،،
کە نەزانێـت، بـۆ کـوێ دەچێ !!
کە ڕۆیشتی ، نەمدەزانی ،،
لە دوای تۆ ، بە کێ بنــازم !
کەسێ نەبوو ، بیلاوێنێت ،،
شێعر و هۆنراوەی بێـنازم !!
ئەو شێعرانەی کە باعیس بوون،
نـاوی تـۆ ، بـەرز ببێتـــەوە ،،
ئێستا کپ و کڕ داکەوتوون !
کەسـێ ، نایانــخوێنێتەوە !!
گیـانە ، ئەتۆ ، هێما و تابلۆی ،،
شێعرونووسراوەی"ساماڵ"بوویی ،
چ قەوماوە!؟ چیت بەسەرهات؟!
کە ئاوا لێم بێـخـەیاڵ بوویی ؟!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
✍ #ساماڵ.هادەوی ـ سەقز
@samall_hadavi
🆔
@tAseydidAr 🍃
ڕەزبەری ساڵی 1399 ی هەتاوی
دڵتەنگی وەکوو تۆ نییە🍁
وەخت و ناوەخت 🍁
لە دەرکە ئەدات.🍁
لەهەرشوێنێ کە پێی خۆش بێت🍁
جێـگە دادەخات.🍁
و وەکوو تۆ زووزوو🍁
مەیلـی ڕۆیشتن ناکات🍁
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ
✍س.هادەوی( #ساماڵ) سەقز 98/1/7
@samall_hadavi
@tAseydidAr 👈کاناڵی
ئەو کاتانەی کە ئەتبینـم ،
زیاتر ئەبێت مەیل و جێژم ..
ئەو کاتانەی کە ئەمبینی ،
زیاتر ئەبێت دەرد و ئێشـم
.
ئێستا نایەی بۆ جێـژوانم ،
ناپرسیـت لە دڵــی ڕێشــم ..
ناپرسیت چۆنە ئەحواڵم..
بۆچ نازانی، چـی ئەکێشـم؟!
ـــــــــــــــــــ
🆔
@samall_hadavi
✍س.هادەوی (ساماڵ ـ سەقز)☝
ڕێبەندانی 1398ی هەتاوی
فەرشاد ئەمینی
نەقشی خۆدا
❣❣❣❣❣❣
@tAseydidAr
❣❣❣❣❣❣
هەرچی دەبینم تۆی تیا دەنوێنێ
سەر لە نوێ دڵەکەم دادەخورپێنێ
🎧گۆرانی: لە دوور
🎙گۆرانیبێژ: #خالد_ڕەشید
@tAseydidAr
قەسەم بە چاوانی جوانت
لە دووریت ،حاڵم بێـحاڵە
ئـازیـزم لەبیرکردنت کردنت
بۆ من ئیشێـکی مەحـاڵە
تا ئەبەد چاوەڕێت ئەبم
بۆ هاتنـەوەت نزا ئەکەم
قەسەم بە گیانت، بەبێ تۆ
زبـانــی شێــعریشــم لاڵە
ـــــــــــــــــــ
🆔
@samall_hadavi 👈ساماڵ ـ سەقز
ماخولیا
ــــــ
بۆ دابڕانمان بۆ تێـدەکۆشی
لە ئێشی دڵم نییتە پەرۆشی
خۆزگە بۆ ئەوەی بزانی دەردم
بۆ جارێ تاڵی جیاییت دەنۆشی
ئێستاکە ، کە من دابڕاوم لێت
ئیدی ناتوانم بێمە سـەرەرێت
دەست و دڵیشم لەگۆ چوونەتۆ
چۆن پڕکەمەوە، خاڵیبوونی جێت
لە ڕێگەی تۆدا خۆمن گیـانم دا
لە نێـو عالەمێ ، دڵــم بە تەنیـا
بە چاوی تاسە ، کزیی هەناسە
هەڵـوەدای تۆیە ، تۆم نیشان ئەدا
دادت نەبیستم ، چاوەڕێت هێشتم
بێبەزەیی دەردی هیجرت پێ چێشتم
نەبوویی بە سوکنایی بۆ دڵم ساتێ
بە گیانت قەسەم ، هەر جەفاکێشتم
بێ مروەتیت کرد ، یـاری نەیارم
بێتۆ ، بێکەس و غەریبی شـارم
لە کەج ڕەفتاریت، پەیمان شکینیت
چاو بە فرمێسکم ، دڵ بە ئازارم
ئیرەیی و خەمباری، مـۆتە و تەنیایی
من مایل وەسڵ ، تۆ مەیل جیایی
ئەوین و ئاشتـی ، دیـدار و دیاری
هەموویت بیرچوو، هەی لەخۆبایی
ماخولیام گرتووە لە ژیان بێـزار
نـە لـە مـاڵ نە دەر ناگـرم قـەرار
سـکاڵا و خەمم، بە لای کێ بەرم
شەکەت بوو(ساماڵ)لەجەفاوئازار
ــــــ 1403/10/20 ــــــ
✍#س_هادەوی (ساماڵ)
@samall_hadavi
🍂
@tAseydidAr
کاناڵی
🌸 ( نووسراوەکانی ساماڵ ) 🌸
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🍂🍂🍂🌸🍂🍂🍂ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەرێ گیانه ........
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەرێ گیانه ...🌸
وادەزانی کە نیگای خۆشەویستی من،
هەمیشە چاوەڕێت ناکا ؟؟🍃
وادەزانی چاوەکانی لەدووت لێڵم ،
داوای سورمەی بەرپێت ناکا ؟🍂
وا دەزانی دڵی تەنگـ و بێتاقەتم
لە هیجـــرت سکاڵا ناکا ؟؟🍃
وادەزانی کە سنووری دوورلەتۆیی
هەتا دێتوو بـاڵا ناکا ؟
ئەرێ گیانە .. 🌸
تۆ دەزانی ؟ باسی خەمم لای هەر
کەس کەم باوەڕ ناکا ؟!🍃
چۆن نایبیسیت خورپەی دڵم ؟!
شەو تا سەحەر گوێت کەڕ ناکا؟🍂
دار تووەکەی حـەوشـەکەتان
باسی وەرزی خەزان ناکا ؟؟🍃
مەگەر دڵی شێتی "ساماڵ "
گلەیی تۆی نەزان ناکا ؟؟🍂
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
✍س.هادەوی"#ساماڵ ـ سەقز"
🆔
@samall_hadavi
☝☝☝☝
خەرمانانی 1396ی هەتاوی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🍂🍂🍂🌸🍂🍂🍂ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پێشڕەو هەورامی
بارش کەرد
کاناڵی
@havarhadavi_s
🍂🍂🍂🍂🍂
لەیف کەریمی ــ
دەستم لێ مەدەن
@samall_hadavi
🍁🍁🍁🍁🍁🍁