taseydidar | Unsorted

Telegram-канал taseydidar - تاســەی دیدار

7178

تاســــەی دیـدار @tAseydidAr

Subscribe to a channel

تاســەی دیدار

تۆ ڕازی بیت
ئەبم بە عـەتر بۆ بـاڵات،
لە دڵمدا نیشتیمانێک دروستبکـە ،
منیش بۆت ئەبم بە ئـاڵات....

❤️

" نەوژین_سۆران "


ئاخر حەفتەتاان خـۆوش....💥

@tAseydidAr

کاناڵی تاسەی دیدار....🕊

Читать полностью…

تاســەی دیدار

چاو مەستە بەیانـە ڕاپەڕە هەستە لە خەو
بۆم لادە لەسەر ڕوومەتی ڕۆژ پەرچەمی شەو ،

چای دەم کە بنـێ دەمم دوو لێوی قەندت
گوێ هەڵخە لە دەنگی بولبول و قاسپەی کەو...

❤️

  "م. حەقیقی "

ڕۆژ بـاااش...🌤

🗓ئەمـڕۆ پێنجشـەممە :

🌷  21 ی خەزەڵوەری ۲۷۲۶ی کوردی
🌞21 ی  ئابانی۱۴۰۵ی هەتاوی

@tAseydidAr

Читать полностью…

تاســەی دیدار

@tAseydidAr

Читать полностью…

تاســەی دیدار

10 خوانندە برتر کــرد (زن )....

🪴🪴🪴

@tAseydidAr

Читать полностью…

تاســەی دیدار

کە شەو دادێت
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کە شەو دادێت ،
کۆتـری خەیاڵـم ،
بەرەو مەکۆی
گـوڵـە بـاخـم ،
خۆی ئەفڕێنێ ...

کە شەو دادێت ،
ئاسمانی دڵم ،
بەهەوای هەڵاتنی
مانگی شۆخم ،،
خۆی ئەخڵافێنێ ..

کە شەو دادێت ،
بیـرەوەریەکان ،
ئەبنە میوانی ڕۆحم و
خەو لە چاوم ،،
دەتـارێنــــێ ..

کەشەو دادێت ،
چــاوەکانم
بەئەسپایی، ،
نم نم
ئەسرین دەبارێنـــێ ..

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
✍#س_هادەوی ( سەقز)

@samall_hadavi 👈

🍀🌹🌹🍀

Читать полностью…

تاســەی دیدار

شەهلا ناهید

@tAseydidAr
تاسەی دیدر

Читать полностью…

تاســەی دیدار

10 خوانندە برتر کــرد (مرد)....

🪴🪴🪴

@tAseydidAr

Читать полностью…

تاســەی دیدار

ئەمشەو ...
ـــــــــــــ
ماچم کرد گۆنای مانگی ڕوویی،
ئەمشەو
شێعر و خەیاڵم تێکەڵاو موویی ،
ئەمشەو
لە تیشکی مانگی لێـویاوم ،
ئەمشەو
لە سپی نێو ڕەش، شێویاوم ،
ئەمشەو
دڵ لە گزنگی ، وا بە چڵ ،
ئەمشەو
حەیران لە کایەی شەو بە دڵ .
ئەمشەو
بیر و خەیاڵم لە دەوری ،
ئەمشەو
قەڵەمیش ماتە لە جەوری ،
ئەمشەو ..
ـــــــــــــــ
✍#س_هادەوی
@samall_hadavi

کاناڵی نووسراوەکانی 👆

Читать полностью…

تاســەی دیدار

پاییز مەڕۆ
تەواو مەبە ،
مەراقی دڵ و
چیرۆکێکی زەردم ماوە ،
داخی ماچێکی دولبەرم 
لە سەر دڵم
بەجیماوە...!
❤

"عوسمان_شێرزاد"
@tAseydidAr
کاناڵی تاسەی دیدار.....🕊

Читать полностью…

تاســەی دیدار

من از تبـار آسمـان
ولی پراز سیاهـیم ،
بە شـورەزارغـم ببیـن
فتـادە روح شالیـم ،

بە ماهتاب چشم تـو ،
کە سـوختە بهـار من ،
و یک خـزان زرد و سرد
درون قـلب خالـیم ،

مـپرس حال من دگـر
کە گرچە بس شکستەام ،
بە تەمـاندە از غـرور
گویم تورا... کە عالیـم ،.!

🍁🍁

ف.عەلیزادە
"فەریمااە"

ڕۆژ باااش...🌦

🗓ئەمـڕۆ دووشـەممە :

🌷 18 ی خەزەڵوەری ۲۷۲۶ی کوردی
🌞18 ی  ئابانی۱۴۰۵ی هەتاوی

@tAseydidAr

Читать полностью…

تاســەی دیدار

@tAseydidr

Читать полностью…

تاســەی دیدار

کوردسـتان زیبـاا ، کودکان زیباا ، آهنگهـای زیباا....

🪴❤️🪴

@tAseydidAr

Читать полностью…

تاســەی دیدار

تۆ بە
ــــــــــــــ
تۆبەم کرد کە لەمەولا ،
شێعر نەڵێم لە دووری ..
کەوابێ ، دڵی شەیدا ،
بەچی بۆی بێت سەبووری ..

تۆبەم کرد کە لەمەولا ،
بۆ تۆ شێعر نەنووسم ..
کەوابێ ئەی لەمەولا ،
لەکێ بدوێت پێنـووسم ..

تۆبەم کرد کە لەمەولا ،
بۆکەس تۆبە نەشکێنم ..
کەوابێ ئەی لەلای کێ،
ڕازی دڵ بـدرکێنـم ..

بەم هەموو شکاندنەیش،
لە سـەر لێوم ، تۆ بە یە ..
تۆ بە ی سەر لە بەیان، یا
ڕامووسین بە نـۆبـەیـە ..

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
✍#س_هادەوی ــ سەقز
@samall_hadavi
👆👆
پووشپەری 1401ی هەتاوی

Читать полностью…

تاســەی دیدار

دووریت دیارەن چەند ساحیب نێشەن
تۆی دەروون وە خار نێشێوتەر رێشەن

هەرچێ بوێنوون شێوەی تۆ پێشەن
دڵ وە هەتیتەی حەسرەتدا کێشەن

هەر ماهێ نەو بۆ حاڵم پەشێوەن
چون هیلال شێوەی ئەبرۆی تۆش پێوەن

نە شەو ڕاحەتم ، نە ڕۆ دڵشادٚم
شەو زوڵف و ڕۆ ڕووت موزۆ ئەو یادٚم

شمشاد و نەرگس وەنەوشەی چەمەن
سەیرشان ئازار بینایی چەمەن

موتریب مەقامێ دەردم ناچارەن
ساقیا جامێ دۆس ئینتیزارەن...

❤️

"م.مـەولەوی"
‎@tAseydidAr
کاناڵی تاسەی دیدار....🕊

Читать полностью…

تاســەی دیدار

نمەنمەی باران ، ڕۆژانێ بێـدەنگ
دڵێ چاوەڕوان، دونیایێ سەدڕەنگ ،
ئاڵـۆزی خـەیاڵ ،شاعێـرێ شێـواو
تەمی پەنجـەرە ، شێعرێ ناتـەواو ،

جێژوانێکی چۆڵ، دڵۆپێ فرمێسک
ئازارێکی قووڵ، گەییوە تا ئیسک ،
برینـێ لە دووری ، ناسۆر و کۆنە،
ڕوخسارێکی گرژ، کەلەلا، مـۆنە ..

پاییـز هاوشێوەی مـڕۆڤێ ماندوو
‌گیرۆدەی خـەیاڵ ئەشقێ بابردوو ،
گەڵا بە گەڵا ، شـان بە شان ئـازار ،
ڕێگـا دەپێـوێت ، بەرەو نـادیـار ..

سامفۆنیای پاییـز هەرچەندە خەمین
پـڕ بیـرەوەریی وەک بـادەی ئەویـن ،
گـەرمە مەیلەکەی ، ساردی ئەنوێنێ
شاکاری سروشت.،.پاییز ،بخێـر بێ.

🍁🍁

ف.عەلیزادە
"فەریمااە"


ڕۆژ باااش....🌧

🗓ئەمـڕۆ شـەممە :
🌷 16 ی خەزەڵوەری ۲۷۲۶ی کوردی
🌞16 ی  ئابانی۱۴۰۵ی هەتاوی

@tAseydidAr

Читать полностью…

تاســەی دیدار

ــ در این تصویـر :

ــ اگر 4 نفـر دیدید ، یعنی آلزایمـر دارید...
ـــ اگر 6 نفر می بینید ، ب آلزایمر نزدیک هستید...
ــــ اگر 8 نفـر دیدید ، عادی هستیـد و
اگر 10 نفـر را دیدید ، یعنی مغزتان سالم و فعـال است...!

🪴🪴🪴

@tAseydidAr

Читать полностью…

تاســەی دیدار

@tAseydidAr
جێگەی خاڵی
ــــــــــــــــــ
بە پانتایی نەبوونی تۆ
دڵ تـەژی دەرد و تـاڵییـە ..
تا ئەو شوێنـەی چاو کاردەکات ،
جێگەت لە لای من خاڵییـە..
ژیانی زستان ئاسای من
بێتۆیی لێ بارییـە ..
دڵ تەژی سەرما و کڕێوە
هەر خەریکی زارییـە ..
سۆمای لێبڕا چاوانم
بە تاسەی دیدارێکت
ئای چەن مەزڵوومە ئەوکەسەی
ئیشی چـاوەنوارییـە ..
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
✍#س_هادەوی (ساماڵ)
@samall_hadavi

🍁🍁🍁🍁🍁🍁

Читать полностью…

تاســەی دیدار

لە دووری "تــۆ" پەریشان و پەشێوم ،
ئەوە کۆنە،بڵێم خەم نیشت لە لێـوم ،

دەڵێـی من باغـەوانـێکی نـەخۆشم
کە مەحکوومم بە دووری باغی سێـوم!


🍂

"م. هێمن "
‎‌@tAsedidAr
کاناڵی تاسەی دیدار...🕊

Читать полностью…

تاســەی دیدار

بەیانی یانـی
وەک هەتاو بەتین ،
بێیتە ســـەردانم
یاری نازەنیـن ،

خەم بارگەی تێکنێت ،
گەشـە کات ژیـان ،
تـۆ بە لەنجــەولار ،
دەم بە پێکـەنین

پرسی ئەحواڵی
ئاشقـی زارت ،
ساڕێژ کەی خەمی
لە یەک دابـڕین...
❤️

ف.عەلیزادە
"فەریمااە"

ڕۆژ بـاااش...🌤

🗓ئەمـڕۆ چوار شـەممە :

🌷  20 ی خەزەڵوەری ۲۷۲۶ی کوردی
🌞20 ی  ئابانی۱۴۰۵ی هەتاوی

@tAseydidAr

Читать полностью…

تاســەی دیدار

هەرکات کە لێم ئەتۆری ،
دڵم ، پەرێشـــــان ئەبێ .
چــــــاوانم لە پەژارەت ،
پڕ تاســـەو گریان ئەبێ..

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
✍س.هادەوی #ساماڵ
@samall_hadavi
🆔
@tAseydidAr

Читать полностью…

تاســەی دیدار

دەڵێن یارێ گوتی جارێ بە یـاری:
گەڕیدەی، شارەزای زۆر گوند و شاری،

لە هەمووان خۆشترە و جوانتر چ جێیە؟
گوتی: ئەو جێیە خۆشه یاری لێیـە....

❤️

" م .هێمن "
@tAseydidAr
کاناڵی تاسەی دیدار...🕊

Читать полностью…

تاســەی دیدار

دەبێ بژین
هەندی کات لەگەڵ گوڵێکی زەرد
هەندی کات لەگەڵ دڵیکی تەنگ
هەندی کات لەگەڵ هیوایەکی کەم...

☘☘

ڕۆژبااش...🌤

🗓ئەمـڕۆ سێ شـەممە :

🌷  19 ی خەزەڵوەری ۲۷۲۶ی کوردی
🌞19 ی  ئابانی۱۴۰۵ی هەتاوی

@tAseydidAr

Читать полностью…

تاســەی دیدار

نامۆ
ـــــــــــــ
بەبێ تۆ چۆن نەگیرێت ،
ئەودڵەی دوور لە تۆیە ..
بەچی هێـدی کەمەوە ،
لەگەڵ خۆیشم ، نامۆیە ..
دڵم لەدەستت دڵگیر‌ ،
ڕۆحم بە داوت ئەسیـر ..
چاویش لەچاوەڕوانی ،
پڕئەسرین و کەمسۆیە ..

ـــ 1401/12/12 ـــ
س.هادەوی (#ساماڵ ـ سەقز)
@samall_hadavi
ــــــــــــــــــــــــــــ

Читать полностью…

تاســەی دیدار

شێعـر کوردی "تەنـز " ....

🪴😊🪴

@tAseydidAr

Читать полностью…

تاســەی دیدار

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
وەرە لـە تـەنیشتـی یـەکتـر 🍃
با وانـەی ئـەویـن بخـــــوێنین 🍃
تۆ، من لەبەر کە، لە دڵی خۆت 🍃
منیش هەرچی غەیری تۆ بێت 🍃
لـە دڵ ئـەیســـڕمــەوە بۆت 🍃
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#ساماڵ هادەوی
@samall_hadavi
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂

Читать полностью…

تاســەی دیدار

وەرە با پێت بڵێم دووریـت،
خەریکە چیم بەسەر دێنـێ
فرمێسکی بێوچان مـەگەر،
زامی دڵم بسرەوێنێ ،

ئازاری بێ تۆیی قورسـە
ڕێی هەناسەی لێ کپ کردووم ،
قەسیەتی بێ بەزەییانـە
گیانی شیرینم بستێنـێ ،

بە کەرەمت بکە ڕەحمـێ
با نەسووتێ باخی ژینـم ،
ئەم بێشەڵانە دەمێکـە 
لەکوڵە و تاوەگڕ دێنـێ....

🍁🍁

"م .موختار_فەتحـی "

@tAseydidAr

Читать полностью…

تاســەی دیدار

پـەری!
دەرکەم لێ کـەرەوه ،
بارانێکـی لێڵ دەبـارێ ،
ئیمشەو هـاتووم
خەمـەکانم لە باوشـتا بتوێنمـەوە.....

❤️


"م . جەلال .مەلەکشـا "

🗓ئەمـڕۆ شـەممە :

🌷 16 ی خەزەڵوەری ۲۷۲۶ی کوردی
🌞16 ی  ئابانی۱۴۰۵ی هەتاوی

@tAseydidAr

Читать полностью…

تاســەی دیدار

غەریب

@tAseydidAr

🍃🍂🍃🍂🍃🍂

Читать полностью…

تاســەی دیدار

ـــ "عەباس کەمندی "...
لە سەرەتا و... بێ کۆتا....

🪴🪴🪴

@tAseydidAr

Читать полностью…

تاســەی دیدار

@tAseydidAr

Читать полностью…
Subscribe to a channel