ئەو پارەیەی خووشک و براکان دابویانینێ و ئەویش هێندێک پاشکەوتی خۆی بە بێدەنگی مێردەکەی داینێ و بە بار و بارخانە هاتینەوە. قازانجێکی چاکمان لێکرد.
بەو جۆرە ڕێگای ئەو دیومان بۆ کرایەوە. ئیتر بووژاینەوە، پاشکەوتێکی چاکمان پێک هێنا. وای لێهات بارمان بە کەشتی بە دووبەی دا دەهات.
گورچوومان پڕ ببوو، حەوتوی دوو جارمان قورمە سەوزی لێدەنا، قاورمە و سەرووپێ و سەنگەسیر و کفتە و کەباب هەر باسی ناکرێ. هەنگوینی شەمەترێلکە نەبایە نەماندەخوارد!
ئێستا هەر دووعا بۆ عەمر وماڵی مامە دزە دەکەم . ئەگە ئەو ڕاپۆڕتەی ئەو کتێبانەی لێنەداباین، ئێستا برسێتی بڕستی لێبڕیبووین. جا با هەر بۆنی قورمەسەوزیشمان لە سەری هاتبایە.
فارس کوتەنی: (عدو شود سبب خير اگر خدا خواهد.)
ئێستاکە ئەو پیاوەمان گەدەی لە ژێڵڵا هاتووە ، هەر فیکەی سمێڵانی دێ.
ئەمنیش پێنج گەز پەشمینەی ئەسڵ گەزی ملیون و نیوێک نەبێ نایبەستم. خۆ وەرهەمم هەڵێنا لە سۆی سمت و ساتان، هیندەی پشتوێندم بە نێو قەدێوە ڕانەوەستێ! دەتکوت پووشکە بە قوونەم!!
خوا بت حەسێنێتەوە مامە دزە!!
پەروین دانشپەژووهـ
٢٧ی/خەرمانان/٢٧٢٣
ئەم بابەتە لە گۆڤاری ئاگرین چاپ و بڵاو بۆتەوە
کابان ـ ڕۆمان و بەسەرهات و ...
@KABANMUKRYAN2721
«مامە دزە»
ساڵێک و دوان بوو شووم کردبوو. شەوێکیان کە تازە مەمکم دابوو بە کچۆڵەکە و تووندوتۆڵ لەلانکێم نا؛
هەستام پچم بخەوم ، دیتم دیسان
ئەو پیاوەمان لە سەر عەرزی تخێڵ بووە. بە چاوی نیو نووقاو هەست و خۆستی لە خۆی بڕیبوو. دوو سێ جار قاوم لێکرد بێتە سەرجێگاکەی، لە حەوت ساڵی خۆڵای ڕاست ببویەوە. دەتکوت ڕەگە گیایە، هەر چەند قینم ئەهات لەو عادەتەی؛ بەڵام زگیشم پێی دەسووتا. کەپۆت گرتبایە ڕۆحی دەردەچوو. هەموو بەیانانیش دەیکوت ئافرەت دیسان خەجاڵەتی تۆ بووم!
بە ناهوومێدی چوومە نێو جێگاکەم. فکرم لەوە دەکردەوە سبحەینێ نەهار چ بخۆین؟! ئاخر دۆنێ یاڕەماسی کوڵاومان خواردبوو. پێرێ نیسکێنەم لێنابوو، بەسرپێرێ تەماتاومان هەبوو، پێش ئەویش کوولەکە و ماستمان خواردبوو. دەی ڕۆژێکیش هەرلەو حەوتوویەیدا دۆغرمەمان تێکووشیبوو.
ئەی خوایە هەڕگ کوێ بکەمە بان سەرم؟! شتاقی خوڵای لە ماڵێدا شک نابەم. مەگەر خۆمان بە سەر ماڵە بابم دا ببڕین!
دەی کوتم کوڕە خوڵا گەورەترە لە سوڵتان مەحمود. تا سبحەینێ یا عوومر.
لێی خەوتم.
تازە چاوم لە بیرەخەو ڕاچووبوو، جیڕەی درگا هات. کوتم دیسان پشیلە ڕەشەیە. خۆی دە ژوورێ ڕاکردووە.
دەخانوو بەرەیەکی کۆنی بچووک دا بوین، هەر دوو قولانج لە کولانە مریشکەکەی ماڵە مارف ئاغای گەورەتر بوو. میچەکەی داڕەڕا بوو. شەوانە مشک هەر خرتە خرتیان بووو . جاروبار دەهاتنە خوارێ. جارێکیان گۆشتی لە ڕوومەتی کچۆڵەکەی کردبوویەوە!
دوو سێ جار کوتم: ختە! فس! چ دەنگی پشیلەی نەهات. سەرم هەڵبڕی بزانم خشپەی چییە؟ بینیم کابرایەکی قەپەگۆڵەی زەلام لە ژوور سەرم ڕاوەستاوە! لە ترسان قەڵەمی دەست و پێم شکا! بە بیسمیلا بیسمیلا خۆم کرووشمە کرد. کوتی: مەترسە، جندۆکە نیم ! هەستە سەری ئەو یەغدانە پۆڵایەم بۆ هەڵگرە، زێر و نەغدینە چت هەیە وێم دە. ئەگینا بە قوربانی گوللێکت دەکەم! دەمانچەی هەڵکێشا! کوتم مامە دزە گیان! ڕاوەستە با پێت بڵێم.کلیلی ئەو یەغدانەی هەر ئەو پیاوەمان هەڵیدەگرێ. کوتی: ئای لە قوونێ ئەو پیاوەت بم چ پیاوێکە!
کوتم پاشی ئەوەش مشکڵۆزمەت بم یەغدان فلووسێکی تێدا نییە.
کوتی: دەک بە قوڕێداچی بۆ درۆیە دەکەی!
کوڕە کوتم بەو قورئانەی بابم لە سەر ڕانی ڕاستەی داناوە، تاقە بەرموورێکم هەبوو، جەفحەرێک و چوار دەنک سووڕەتی تێدا بوو بە نەپسێنی ڕەشەوە کرا بوو؛ پارەکە چەند مانگ کرێ خانوومان پێنەدرا ، ناعیلاج فرۆشتمان؛ قەرزی کابرامان لێداوە و ئەوی دیشمان دا بە پێشکرێی ئەو کونە گوورگەی.
کوتی: جا ئەتۆ ئەگە ئاوا سواڵێ لە قوونی سەی دەکەی یەغدانی پۆڵات بۆ چییە؟
کوتم: کوڕە بابم ئەوە هی جیازی خۆمە، بۆ ڕووسوری ڕەگەڵیان خستووم! ئێستاش بەتاڵ و حەتاڵە. لە بەر نێوی سوێندی بڕێکی کتیبی سپی تێدایە. کوتی کتێبی سپی چییە؟ چ پووڵی دەکا؟ کوتم: وەڵا بە دەستتەوەت بیبینن دەتگرن. ئەوانە قاچاخن! کوتی: ئای لێی بەم! ئەدی ئەگە وایە بۆچیتانە؟ چییان تێدا نووسراوە؟ ئەسڵەن ئەنگۆ چکارەن؟
کوتم : من و ئەو پیاوەمان مامۆستای قوتابخانەین ، هەموو سەروەت و سامانی ئێمە ئەو کتێبانەیە. هەموو مانگێ ئەو مووچەی وەری دەگرین نیوەی دەدەین بە کتێب و نیوەکەی دیکەی بە تێچووی ڕۆژانەمان. ئەویش هەر تا حەوتوویەک بڕ دەکا! ئیدی ئاوێ بێنە و دەستان پشۆ!
بەو کەسانەش کە کتێبی وا دەخوێننەوە دەڵێن سەریان بۆنی قورمە سەوزی لێدێ. کوتی: جا بۆ قورمە سەوزی خۆتی لێ ناخۆی؟ بۆنەکەی بە کەڵکی چ دێ لە مێشکت؟! وەڵاهی ئەمن منداڵم بێ، قەت ناینێرمە لای مامۆستای وەک ئێوە گوێلکم بۆ بعاملێنی!
ئەنجا لە قوون دەرکەی دانیشت داوای چای کرد. کوتی : زۆر ماندووم ، ئەم شەو هیچ دەسکەوتێکم نەبووە، ئەوە چوارەمین ماڵە. قۆپچی جاکەتەکەی کردەووە، قەڵەم بڕێکی دەرهێنا، دەستی لە گیرفانی پاتۆڵەکەی ڕۆکرد سێوێکی سووری دەرهێنا کووزێکی دامێ. چەند ئاوداربوو!
گورجێکی چایەکەم لە پێش دانا.
کاتی ڕۆیشتن نووکە شەقێکی دە خاڵیگەی ئەو پیاوەمان سرەواند و لەو خەوە قورسەی ڕاچڵەکاند. کوتی: ئەو سمێڵە لە پیاوان نەهاتبێ ئەگە تەرخی ئەو کتێبە سەگباب خێوانەتان پێنەکەم!
.................
هیندەی نەخایاند من و میردەکەمیان لە قووتابخانەی قۆڵبەست کرد.شورت و شۆیان دەرهیناین. ئەوە هیچ، چت خواردووە ترش و چەوەندەر. ئەوەندەیان بە نووکە شەق تێهەڵداین، لەسەر قوون دانەنیشین! یاخوڵا هەژدیهای حەوت سەر پچێ دە خەونیانەوە. زۆریشیان برسی ڕاگرتین تا ڕۆژی ئاخر. سەریان دەکونی مبالێ ناین ، تێروپڕیان گوو دەرخوارد داین!!
لە کۆتاییشدا بەڵگەی ئیخراجییان لە دەستی ناین.
ئیدی خوداوڕاوەستان خەسووم کوتی هەتا لەوەی زیاتر سەری ئەو کوڕەمت بە فەتەڕات نەداوە، هەستن ماوەیەک خۆتان قوتار کەن؛ پچنە ئەو دیوی.
ماڵە خوشکە مێردێکم لە باشوور بوو.زەنگم بۆ لێدان .
خوڵا هەڵناگرێ بە خوڵقێکی گەرم و گووڕ و پاروی گەورەی مێهرەبانی ماوەیەکی چاک میوانداری کردین.
لە هاتنەوە دا پێشنیاری پێکردین هێندێک کەل و پەل دەگەڵ خۆمان بەرینەوە بۆ فرۆشتن.
⬇️⬇️
🔲 مژار:
💐 جەژنی مەولوودی دوایینناردراوی خوا، حەزرەتی موحەممەد(د.خ)💐
✔️وتاروێژ:
💠بیرمەندیبلیمەت و زانایهەڵکەوتە
عەللامە مامۆستا عەبدوڵڵا ئەحمەدیان
🔻 ڕێکەوتی جەژنی مەولوودی 1380ـی هەتاوی، ڕادیۆ دەنگی مەهاباد
🔴فرسودگی
🔺اعتماد ۵ مهر ۱۴۰۲
✍️عباس عبدی
🔘اصطلاح آفتابه خرج لحیم را شنیدهاید؟ آفتابههای قدیمی فلزی و حلبی بودند و بعضاً کنار لولهاش یا زیرش سوراخ میشد و با لحیم کاری آن را درست میکردند. ولی این فرسودگی آن قدر ادامه مییافت که تعمیر به لحاظ اقتصادی به صرفه نمیشد و بهتر بود که یک آفتابه نو خرید. این مرحله از تعمیر را میگفتند که آفتابه خرج لحیم میشود. یعنی خریدن یک آفتابه نو، ارزانتر از تعمیر آن میشود.
🔘ماجرا این است که هر دستگاه متعارفی یک عمر مفید دارد. برای نمونه خودروها دارای عمر مفیدی هستند از آن مرحله که بگذرند، نگهداری خودرو برای فرد یا محیطزیست و جامعه پر هزینه است و زیان دارد و باید آن را اسقاطی در نظر گرفت و خودروی نو خرید. مسکن هم همین گونه است. حتی حیوانات هم همین هستند، به جایی میرسند که هزینه نگهداری آنها بسیار بیش از منافع و سودآوری آنها است. این مرحله نهایت فرسودگی است.
🔘برای نرسیدن به این مرحله باید سرمایهگذاری کرد. بویژه در فنآوریهای جدید که دستگاههای جدید واجد امکانات بسیار بیشتری هستند، مثل این است که اکنون کسی بخواهد از نسل اول تلفنهای همراه استفاده کند که فایدهمندی لازم را ندارد. جامعه و اقتصاد ایران از این حیث در وضعیت فرسودگی قرار دارند. علت اصلی نیز روابط ناکارآمد خارجی در کنار فقدان سرمایهگذاری لازم و نبود سیاستهای علمی است.
🔘به طور متعارف برای جبران فرسودگی و استهلاک باید حدود ۱۰ درصد کل سرمایه موجود را سرمایهگذاری کرد و هر چه تجهیزات و ساختمان و حتی نیروی انسانی فرسودهتر شود، درصد لازم برای حفظ کیفیت موجود نیز بیشتر میشود.
🔘این فرسودگی را در حمل و نقل میتوان دید، اعم از حمل و نقل هوایی یا زمینی یا جادهها و فرودگاهها، و بنادر. در کارخانجات میتوان دید، در صنعت نفت و کاهش بازدهی چاهها و بد شدن وضع بهرهدهی آنها، در صنعت پتروشیمی، فولاد، سیمان هم هست. در صنعت گاز و بویژه انتقال گاز و جلوگیری از اتلاف و کاهش فشار شبکه.
🔘یکی از بدترین جاهایی که این فرسودگی دیده میشود، در تولید برق و شبکه انتقال آن است. در این روزها نیز امنیت شبکه و هک کردن سایتهای اینترنتی برجسته شده که ناشی از مهاجرت کارشناسان آن از کشور است.
🔘فرسودگی به این معنا خوردن از جیب
بدون جایگزین کردن و به روز کردن تجهیزات است. از این نظر بیشترین فرسودگی را در محیط زیست و منابع آبی و کیفیت خاک و حتی شور شدن آن در برخی نقاط شاهدیم.
🔘فرسودگی را حتی در نظام اداری هم میبینیم. گر چه برخی تحولات همچون نقل و انتقال پول و پرداخت انواع قبضها و سایر وجوه از طریق اینترنت به افزایش کارآیی بانکها منجر شده است ولی توقف نسبی در پیشرفت اینترنت و خدمات آن به علاوه ناکارآمدی مقررات اداری و بانکی، آنها را به ساختارهایی فرسوده تبدیل کرده است.
🔘اگر فرسودگی را در بخشهای دیگر از جمله آموزش و بهداشت دنبال کنیم، ماجرا عجیبتر خواهد شد. با توجه به وضعیت کنونی این احتمال وجود دارد که بخش قابل توجهی از تجهیزات پزشکی به علت فرسودگی یا نبودن لوازم جایگزین از گردونه استفاده خارج شوند، یا کاهش کیفیت دارو و سایر امکانات پزشکی موجب ناکارآمدی نظام درمانی خواهد شد.
🔘فرسودگی کادرهای پزشکی و پرستاری برای به دست آوردن درآمد کافی جهت زندگی از طریق افزایش ساعات کاری، فشار مضاعفی را بر این ساختار وارد کرده و کیفیت خدمات را بیش از پیش کاهش میدهد. فرسودگی شدید پزشکان دستیار با هدف کاهش هزینه درمان بزودی عوارض خود را نشان خواهد داد.
🔘همه اینها یک طرف فرسودگی ساختار تصمیمگیر هم یک طرف. ساختاری که مبتنی بر شفافیت، پاسخگویی و علم و مشارکت نخبگان نباشد، از پس مشکلات در حال افزایش بر نخواهد آمد. ساختار فرسوده، ساختاری بسته است و با بیرون از خود تعامل موثری ندارد. مثل ورزشکاری که همیشه تنهایی ورزش میکند و حاضر به رقابت با دیگران نیست.
🔘🔘چنین ساختاری بسیار محافظهکار، و به دور از شجاعت است. جامعه را نیز فرسوده میکند و از رفع فرسودگی جامعه هم استقبال نمیکند، و قادر به رفع این فرسودگی نیز نیست.
س؛ کانال آیندە
کابان ـ ڕۆمان و بەسەرهات و ...
@KABANMUKRYAN2721
دێرینەی شێعری کوردی
@trupkirezgari
هۆنراوەکانی مامۆستا مەلەکشا
@meleksha
خەرمانی وشەی کوردی
@Goli_res
ژیلا حسەینی
@Jilahosaini
دەنگە پەڕتووک
@avindaripartok
پڕۆکسی کوردی
@MTProxyKurdi
مۆسیقای کورمانجی و سۆرانی
@Kurdistan_Music2
ڕستەی جوان
@rstayjoan
مەکۆی ئەدەبی کوردی
@Mekoy_Edebi_Kurdi
فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی
@farhangijin
سکاڵای دڵ
@xoozgaa
ژنانی پێشەنگ
@jnanipesheng
شێعر و وشە
@zhyan_kord
کابان ڕۆمان و بەسەرهات
@KABANMUKRYAN2721
کازیوەی شێعر و گۆرانی کوردستان
@kaziveh2525
دەسەڵاتە ستەمڪارەڪان
سەرەتا لاقێڪت دەشڪێنن
پاشان گۆچانێڪت بەدیاری
پێ دەبەخشن و پێت دەڵێن
سەیرڪە ئەگەر ئێمە نەبین
تۆ ناتوانی بە رێگادا بڕۆی!
#چارلی_چاپلن
س ؛ ڕادۆ ڕەسەن
کاناڵی کابان
@KABANMUKRYAN2721
ژمارە ٢ی گۆڤاری (ڕانانی کتێب) تەرخان کراوە بۆ هەڵسەنگاندنەکان لەسەر کتێبی کوردبوون. لەو ژمارەیەدا زیاتر لە ٧٠ کەس لێکدانەوەیان هەبووە بۆ ئەو کتێبە و شەن و کەویان کردووە. ئەو گۆڤارە لە لایەن (ناوەندی چاپەمەنی ٤٩کتێب) لە سوئێد چاپ و بڵاو دەکرێتەوە و بە دوو فۆڕماتی فیزیکی و دیجیتاڵ ئامادە دەکرێ.
س؛ کاناڵی فەرمی ماملێ
کاناڵی کابان
@KABANMUKRYAN2721
🎧 پایزه
مامۆستا ناسر رەزازی
آهنگ پاییزه
از هنرمند استاد ناصر رزازی
🍃🌹🍃🌹🍃🌹🍃🌹
کاناڵی کابان
@KABANMUKRYAN2721
«سابڵاغ وڵاتم»
سابڵاغ وڵاتم شارە جوانەکەم
هەتا بمێنم دووعات بۆ دەکەم
دەپاڕێمەوە بە دڵ و بە گیان
خودا بتپارێزێ لە دەرد و نەمان
بە داییم ڕاماو چاوت لێدەکەم
ئارەزوی دەوران قەدیمت دەکەم
بە تاسە و کەسەر باست لێدەکەم
خەڵکی ئەو دەورەت شارەزا دەکەم
مێژوو کۆنەکەی کە باسی دەکەم
بۆخۆم دیتوومە دۆست و خزمەکەم
لە پێشا دەڕۆم دەچمە غەربەکەت
نەماوە جوان بوو پردە سوورەکەت
پردی سوور کوانێ؟ بۆ وا نەماوە؟
کوا کڵ و گۆمت بۆ تێکشکاوە
بڵێ بزانم چی لێهات ژیانت
کوا سەوزەزار؟ کوا مێرگەکانت؟
کوانێ گڕاو و ئاوە سوورەکەت
قەبری پیرێژن و قاوەخانەکەت
کوا باغی میکایل و عەیز ئاغا و مێشە
دڵم لە بۆ وان پڕ دەرد و ئێشە
کە دێیە خوارێ تەبسیت نەماوە
ئیدارەی زۆر لێن گومرگیش ماوە
کەم کەم دێمەوە بۆ نێو شارەکەم
کوا شێرەخورشید و حەمام شۆرەکەم
کوا گۆمی قازی خەڵکی ئاو بێنێ
نەما کاک مارف بە کەر ئاو بێنێ
پارکی لێدراوە لە کن ڕووباری
لە جێی بێستانی باجە نازداری
ئەو جار گەیشتمە سەری چوارچرا
ئەو جێیەی کە قازی لە دارێدرا
پردە تازەکەی ڕێگای مەحموودکان
کوا قاوەخانەی بە حەسیرەکان
کوا باغی گوێزی و ئاوی بەستێنێ
سەید عەلی ئەسغەر تێی بچریکێنێ
باغی قادرێکان یا باغی فەقێ
کوا باغی گوڵان کێ لەگەڵم دێ
لە وێڕا دەچمە گۆمی کەنداڵی
گیراوە ئەو لای بە ترمیناڵی
خوارەوەی ئەو شیرکەت نەوتی بوو
جیران چاکەکەی پردی یەرغوو بوو
با دەورێک بدەم بۆ لای خەزایی
بچمە سەر چاکی پیاوی خودایی
بۆ لای چاکەکەی تەپەی تابانی
گەڕێک لێدەدەم بۆ مەحموودکانی
پشتی مەحموودکان عەلی زەمانی
نە باغی ماوە نە مەزراکانی
لە لای ڕۆژهەڵات داشا مەجیدە
لە نێو شارەکەم زۆر بەرز و قیتە
لە نێو داوێنی قبرستان هەبوو
قسنی شێخ تەها و شێخ مەحموود هەبوو
بەرز بوو کێلیان زۆریش بڵیند بوو
کێلێک کون تایبەت کۆخەڕەشە بوو
لە سەر چەندیان چلدانە هەبوون
زۆریان پیاو چاک و بڵیند پایە بوون
لای پردی یەرغوو سێ ئاشان بوو
ئاشی ئاوی بوو جۆگەشی بوو
ئەو سەری شاری چرا بەرق بوو
خەڵک بۆ ئاوی سەرچاوە دەچوو
ناوی ئەو کوچە، کوچەی پشت قەڵا
کوا لە بیر دەچێ چایخانەی قەڵا
بڕێک سەرتری کۆپین ئاوا بوو
سەرتری ئەویش گڕمان ئاوا بوو
لە وێ بۆ سەرێ خانووی لێ نەبوو
کەمتریش خەڵک بۆ پشتەپ دەچوو
بۆ لای ڕۆژ ئاوا دەچوو پادگان
ڕێگای سەردەشتە پشتی تەپەکان
ئەو بەری ڕێگا پردە سوورەکە
ڕەفیقی ئەوە تاقە دارەکە
لە لای ڕۆژئاوا چم پێ نەماوە
لە بن تاقەدار ماندووم حەساوە
دێمەوە نێو شار نیزیک رۆژئاوا
بەپەلە دەڕۆم ڕۆژ نەبێ ئاوا
چونکە ئەو دەمە کاتی ئێوارە
دیمەنی جوانی تەنیا نێو شارە
بە «دادوودادوو» دەگەڕا ماشێن
شەقامی نێو شار دەکرا ئاوپرژێن
کەمێ دوای ئەوان لای بانگی شێوان
فانووس هەڵداکرا لە کوچە و کۆڵان
دەهاتن دەنگی مزگەوت و قورعان
چاوەڕوان بانگ بوون ڕۆژووانەکان
کە بەربانگ دەکرا دوای تەڕاویحان
پڕ بوو لە خەڵک قاوەخانەکان
لە نێو بازاریش دووکاندار هەموو
پێکەوە باش بوون برایەتیان بوو
وەکو برایان دەگەڵ یەک وابوون
شەوان بۆ ماڵ یەک هاتووچوویان بوو
بازار کە سووتا لە یەک هەڵبڕان
یەک یەک دەمردن لێک جودا کران
نێویان لێبێنم با بە تێکڕایی
هەموو موسوڵمان پیاوی خودایی
مەشهور بە کەتە کاکە ڕەحمان بوو
لە هەوەڵ بازار دووکانی هەبوو
بە دوای ئەویش دا کاکە مەجید بوو
بەڵام پێموایە ئەویش کەچەڵ بوو
زۆر بە ڕووخۆشی شتی دەفرۆشت
بە شێعر کوتن پەنیری دەفرۆشت
ڕووبەڕووی ئەویش دووکان چووکەکە
کاکە عەزیز بوو عەزیز سەیدووکە
دوای کاکە مەجید ئەحەدە شەلە
خڕە تۆپنە کەمێک چکۆڵە
ڕووبەڕووی ئەویش خڕە بوو تۆپنە
دەیانکوت ئەو حاجی حەسەنە
لە تەنیشت ئەویش عەلیزادە بوو
هەم دووکانی بوو نەفتیشی بوو
بە دیواری وی ئێرەمی کە بوو
جیران دووکانی حەمە کەوچە بوو
ئەگەر ماندوو بوی جا بحەسێوە
لای دەروێش کەریم چایی بخۆوە
کەریمە درێژ حاجی پەپوولە
شەریکەکەی وی سۆفی ڕەسووڵە
هەر بابە شێخ ما تەنیا لەو بەرە
هیچ کەس نەماوە دەچمە ئەو بەرە
لە پاش دووکانی جەلیل کەڵەباب
گۆشتی دەفرۆشت عوسمانی قەساب
ئەو بەر ڕەشید و کەریم داودی
عەسکەر بەقاڵ بوو دەیفرۆشت سەوزی
بە دوای ئەوان دا ڕێگای قەیسەری
کەباب ـت دەدی ئی حەمە شەلی
تا کە گەیشتی زارکی قەیسەری
قاوەخانەکەی عیمادی ـت دەدی
دوایە دەڕۆیە نێو قەیسەڕێکان
زۆر خۆش بوو بۆنی عەتر و عەنبەریان
خەڕازی لێ بوو ئەوەڵی دووکان
مەجید کەریمی، غەنی بلووریان
دەورانی ئەودەم فەقیر زۆر کەم بوو
ئەگەریش بوایە ڕوویان هەر نەبوو
چاکە و خێراتیش یەک جار زۆریش بوو
قوربانی و زەکات بیست و حەوتیش بوو
جارجار بە چەند ساڵ فەقیرێک بایە
خەیام مەشکەڕەش،خدرە شێت بایە
مەشکەڕەش پیاوێکی چاک بوو
دژی دووپشک و ماری ماڵان بوو
خەیامیش وەکوو سواڵکەران نەبوو
بە شێعر کوتن دەهات و دەچوو
خاڵەسوورەش بوو پێش دایە سوورێ
خدرە شێت لە ماڵ نەدەچوو دەرێ
لە سەهۆڵخانە لە ژیر تەپەکە
کونێکی کردبوو بۆ ماڵ سەیدووکە
فەقیرێکی دی بیلیبیلی بوو
لە کوچە و کۆڵان دەهات و دەچوو
بوکێکی پێ بوو هەڵی دەپەڕان
درێژە👇
ئاڵقەی چۆارم لە پێشەکی دیوانی تاریک و ڕوونی شاعری مەزنی کورد هێمن موکریانی.
کورتەیەک لە بەسەرهاتی ژیانی مامۆستا هێمن موکریانی لە نوسینی خۆیی لە چۆار ئاڵقە دا پێشکەش بە هەموو لاینگرانی ئەو شاعیرە مەزنە دەکەم.
سپاس و پێزانین بۆ هەموو ئەو خۆشەویستانەی لە پێک هێنانی ئەو بەرهەمە یاریدەرم بوون.
سپاس و ڕێز بۆ هونەرمەندان و موزیکزانانی دۆست و هاوڕێم کاک سەلاح خزری،پدرام شەهلایی، مستەفا مەحمودی، کاک ئەسعەد رەزازی و هونەرمەندی لاو و ڕۆح سوک کاک ساسان سەمەدی کە بە تایبەتی موسیقای بۆ ئەم بەرهەمە ساز کرد.
ڕێز و حورمەت بۆ کاک وریا ماملێ و کاک نەبەز جەهانگیری کە لە رێنماییەکانی خۆیان بێ بەشیان نەکردم.
ئەو بەرهەمە،پێشکەش بە ڕوحی بەرزی هێمن موکریانی، ئەو زاتە پیرۆزە و هەست ناسکە دەکەم و هیوادارم نموونەی ئەو گەورە پیاوە لە ناو کوردەواری کەم نەبێت.
موشتاق فەیزیابی
🔘 گوگڵ وەرگێڕی دەنگیی بۆ کوردیی ناوەندی زیاد کرد
🔹 ئێستا لە لیستی زمانەکاندا لە وەرگێڕی ڕاستەوخۆی دەنگیی گوگڵ، زاراوەی کوردیی ناوەندی بەردەستە. بۆكان جاف دامهزرێنهری كۆمهڵهی (گوگڵ كراود سۆرس) له عێراق و ههرێمی كوردستان، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند: کوردیی ناوەندی چووە لیستی زمانەکان لە "وەرگێڕی ڕاستەوخۆی دەنگی" کە پشت بە وەرگێڕی گوگڵ دەبەستێت.
🔹 ڕاشیگەیاند: لێرە بەدواوە هەموو ڤیدیۆیەکانی ئینتەرنێت بە یەک کلیک دەتوانن وەرگێڕانی بۆ بکەن بۆ کوردیی ناوەندی، هەر زمانێک لە هەر شوێنێک بینیتان ڕاستەوخۆ وەرگێڕانی بۆ بکەن.
▫️پێگەی هەواڵیی مەهاباد۳
▫️لاپەڕەی فەرمی شاری مەهاباد
🆔️ @mahabadsey
🌐 mahabadsey.ir
ئەو پارەیەی خووشک و براکان دابویانینێ و ئەویش هێندێک پاشکەوتی خۆی بە بێدەنگی مێردەکەی داینێ و بە بار و بارخانە هاتینەوە. قازانجێکی چاکمان لێکرد.
بەو جۆرە ڕێگای ئەو دیومان بۆ کرایەوە. ئیتر بووژاینەوە، پاشکەوتێکی چاکمان پێک هێنا. وای لێهات بارمان بە کەشتی بە دووبەی دا دەهات.
گورچوومان پڕ ببوو، حەوتوی دوو جارمان قورمە سەوزی لێدەنا، قاورمە و سەرووپێ و سەنگەسیر و کفتە و کەباب هەر باسی ناکرێ. هەنگوینی شەمەترێلکە نەبایە نەماندەخوارد!
ئێستا هەر دووعا بۆ عەمر وماڵی مامە دزە دەکەم . ئەگە ئەو ڕاپۆڕتەی ئەو کتێبانەی لێنەداباین، ئێستا برسێتی بڕستی لێبڕیبووین. جا با هەر بۆنی قورمەسەوزیشمان لە سەری هاتبایە.
فارس کوتەنی: (عدو شود سبب خير اگر خدا خواهد.)
ئێستاکە ئەو پیاوەمان گەدەی لە ژێڵڵا هاتووە ، هەر فیکەی سمێڵانی دێ.
ئەمنیش پێنج گەز پەشمینەی ئەسڵ گەزی ملیون و نیوێک نەبێ نایبەستم. خۆ وەرهەمم هەڵێنا لە سۆی سمت و ساتان، هیندەی پشتوێندم بە نێو قەدێوە ڕانەوەستێ! دەتکوت پووشکە بە قوونەم!!
خوا بت حەسێنێتەوە مامە دزە!!
پەروین دانشپەژووهـ
٢٧ی/خەرمانان/٢٧٢٣
کابان ـ ڕۆمان و بەسەرهات و ...
@KABANMUKRYAN2721
🌸🌸 "شێعر" و "پەخشانە_شێعر"؛
||بەبۆنەی جەژنی مەولوودی حەزرەتی موحەممەد(د.خ)||
☑️ شاعیر و پەخشاننووس :
🟫 بیرمەندیبلیمەت و زانایهەڵکەوتە، عەللامە مامۆستا عەبدوڵڵا ئەحمەدیان
🔶 ڕادیۆ دەنگی مەهاباد، ڕێکەوتی جەژنی مەولوودی ساڵی1380ـی هەتاوی
ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ کۆچی دوایی نووسەر و ڕۆژنامەوان نەمر حەسەن قزڵجی
یاد و ناوی هەرمان!
🆔 @kurdica
کتێبی پێکەنینی گەدا: 👇👇👇
/channel/kurdica/2647
تـۆی لەمن نەسـند پاییز و دووری ،
خۆت مەیلت کەم کرد بەبێ مەجبووری
مــن بـبەرەوە بـۆ ڕابـڕدوومـان ،
تا سەرڕێـژ نەبووە جامی سەبووری.
🍂
ف.عەلیزادە
"فەریمااە"
@tAseydidAr
⚫️ وێنەی ترێ رەشەی سەردەشت کە نێوبانگی جیهانی هەیە
🆔 Join ➣ @hewal
🌐www.hewal.ir
🗓️ 1402/07/04
فولکلور کوردی
فولکلور به مثابه معرفت مشترک جمعی، بخشی اساسی از متن فرهنگ کوردی به حساب می آید،به این معنی که فولکلور چکیده ی روح کوردی است!
در حقیقت، فولکلور، معیار و المان اصیل سنت فکری و ذهن کوردی محسوب می گردد.
بنابراین لازم و ضروری ست که معنویت،اخلاق و جهان بینی کوردی را در فولکلور جستجو کرد و تحقیق نقادانه ای بر آن انجام داد.
از آنجا که فولکلور به عنوان متنی مناسب،آینه ی احساس و بازتاب نمادهای کوردستان است، تعقل و تفحص در خصوص جنبه های فکری و فرمیک فولکلور،نحوه ی برخورد کورد را نسبت به پدیده ها آشکار می سازد.به عبارتی فولکلور، پدیده ای است جهت خردورزی
و تفکر بنیادی در بارەی زیست جهان کورد و جغرافیای کوردستان!
بخش خصوصی(particular)و بخش عمومی(universal)فرهنگ کوردی در سنت فولکلور، انعکاس یافته است.
بنابراین از منظر اندیشه،ضروریست که فولکلور و ویژگیهای مثبت و منفی آن،محور تحقیقات باشد.
فولکلور کوردی را به مثابەی آداب و رسوم و سنت می توان خوانش نمود و بر اساس ترکیبی از عناوین به شکل
دورەای،می توان آن را مورد بحث و تحقیق قرار داد.
ن : جلال حاجی زاده
ت : بەڕۆژ فروغی ۹۸/۲/۲۴
@KABANMUKRYAN2721
📷وێنەیەکی جوانی خوالێخۆشبوو مامۆستا محەممەد ماملێ وێرای خێزانی
➕وێنەی مامۆستا و خێزانی بە ئامێری فۆتۆشاپ لە پەنا یەک داندراوە و ئەم وێنە جوانەی پێ ساز کردووە
س ؛ هەواڵ
کاناڵی کابان
@KABANMUKRYAN2721
سڵاو ورێز .
هەتا حەوت جلد کتێبی(حرکت تاریخی کرد بە خراسان )نەخوێنێوە کەسایەتی بەرزی کاک کلیموللا تەوحدی وەک نووسەرێکی دڵ سۆز و دەروەستێکی کەم وێنە ناناسی ، لێرەش ئەم بوارە نییە ئەو ڕێزارە بناسێنین .
باجارێ سەری کرنۆش دابنوێنین بۆ ئەو بلیمەتە و ویرای دەسخۆشی لە پێکهینانی
(فرهنگسرای کانیمال ) هاوسۆزی خۆمان بۆکۆچی دوایی هاوسەری عەزیزی ڕابگەیەنین و خۆمان بە بەشداری خەمیان بزانین .
خودا لێی خۆش بێ و سەبر و خۆراگریش بە
کانیمال و بنەمالەی ڕێزداریان عەتا بفەرمووی .
ئەسعەد بەرزەنجی
4/ڕەزبەری 2723
📕هرکسی که دور ماند از اصل خویش/ باز جوید روزگار وصل خویش
✍ اسماعیل شمس
🔻از زبان استاد کلیماللە توحدی
ژ دەستێ من، نە تاریخ، خوین دچلکە
چهارسد سالە هینە هین دچلکە
ژ چاڤێ من کە ب کورمانجی دگرین
شەڤێ فیرووزە و ئەفرین دچلکە
از دستهای من ، نە تاریخ ، خون میچکد.
چهارصد سال است ، هنوز میچکد.
از چشمهای من کە بە کوردی[کورمانجی] میگریند.
شبها فیروزە و عفرین میچکد.
🔻دیروز قصد داشتم ضمن نگارش یادداشتی درباره علل اسکان کردهای کرمانج در خراسان در چهارصد سال پیش که حاوی نکاتی جدید در این باره بود، افتتاح فرهنگسرای کانیمال در روستای اوغاز را به جناب آقای استاد کلیم الله توحدی(کانیمال) تبریک بگویم، اما امروز که خبر درگذشت همسر گرانقدر و فداکار او را شنیدم، نمی دانم به ایشان چه بگویم. تبریک به خاطر تحقق رٶیایش و افتتاح فرهنگسرایش یا تسلیت به خاطر رحلت همسر بزرگوارش؟ به هر حال در برابر تقدیر چاره ای جز تسلیم نیست. "چیای پشتێ کانیمالێ، رەفشا مالێ تەڤەهودی، ژە دونێ چوو".این مصیبت دردناک را به استاد توحدی عزیز، فرزندان گرامی اش، خانواده محترم توحدی و جامعه فرهنگی کردهای خراسان تسلیت می گویم.برای ایشان و سایر بازماندگان صبر و بردباری و برای همسر مرحومشان شادی و آرامش روح و بهشت برین را آرزومندم. زان یار دلنوازم شکری است با شکایت/ گر نکته دان عشقی بشنو تو این حکایت.
در ادامه به جای یادداشت خودم یادداشت آقای توحدی را به مناسبت افتتاح فرهنگسرای کانیمال و آهنگ زیبای آقای مهدی عرب زاده، خواننده سرشناس کرد خراسان با عنوان "من کرد هستم" که در مراسم افتتاحیه فرهنگسرا اجرا شد و حاوی تصویر افتتاح این مرکز فرهنگی به دست آقای توحدی و همسر مرحومش است تقدیم خوانندگان گرامی می کنم. برای اطلاع خوانندگانی که شاید چندان با آقای توحدی آشنا نباشند باید بگویم که او احیاگر تاریخ و فرهنگ کردهای خراسان است. آنقدر در این زمینه کار کرده است که آدم از شمارش کارهایش بر نمی آید. ممکن است با برخی کارها و دیدگاههای او موافق نبود، اما هیچ کس نمی تواند فضل و دانش و عشق و تلاشش را نادیده بگیرد. او به تنهایی یک مکتب و یک سنت است. برای آشنایی بیشتر با دیدگاههایش می توانید به کانال او که آیدی آن در زیر آمده است، مراجعه کنید.
🔸درود
مفتخرم که به شما همراهان عزیز اعلام کنم دیروز ۳۱ شهریور بالاخره پس از سه سال کار سخت و فشارها و استرسهای فراوان، #فرهنگسرای_کانیمال افتتاح شد.
از اینکه نتوانستم قبل از مراسم، روز افتتاحیه را اعلام رسمی کنم، پوزش میخواهم.
همسرم؛ خانم حلیمه تقیزاده، بسیار در شرایط بحرانی و سختی به سر میبرد و من تا یک شب قبل از افتتاحیه هم مطمئن نبودم که این مراسم برگزار شود. اما از آنجا که در تمام این سالها، زحمتهای شبانهروزی و فداکاریهایش به خاطر من و دردسرهایم، بیحد و مرز بوده، تصمیم داشتم این فرهنگسرا با دستان او افتتاح شود چنانکه اولین کلنگ ساخت این مجموعه هم با دستان او به زمین خورد.
دیروز بزرگترین افتخارم این بود که همسرم با همه ضعف و بیحالی از مشهد به اوغاز آمد، تمام همت و غیرت کردیاش را جمع کرد، با وجود خستگی و ناخوشی، لباس رنگین نیاکانش را پوشید و حاصل یک عمر رنج و زحمت من و خودش را افتتاح کرد.
از تمامی هنرمندان و دوستانی که مرا در ساخت این مجموعه یاری دادند و مرا از چشمه عشق و محبت بیدریغشان سیراب کردند، ممنونم.
تشکر میکنم از عزیزانی که از راههای دور و نزدیک دیروز آمدید و مجلس ما را با حضورتان رونق بخشیدید. به زودی زمان و ساعت بازدید برای عموم را در اختیارتان قرار خواهم داد.
کورد هاتم و کورد ژی مام، کورد تەرم ژ جێهانێ
جانێ وە و جانێ کورد، کورد بمینن ل دوران🔸
کلیم الله توحدی
@kanimaall
/channel/kurdistanname
دەڵێن جاسووس بوو بۆ ئەجنەبێکان
کەم کەم زۆر دەبوون لە فەقیرەکان
هەتا گەیشتە سەیدی نان و قڕان
پێیان عەیب بوو سواڵ بکەن ئەوان
بۆیان دەبردن دەوڵەمەندەکان
وەریان دەگرت زوو خێر بە خەجاڵەت
سواڵ وەکوو ئێستا نەبوو تیجارەت
بە ڕاستی خەڵک ئەودەم کەیفیان بوو
چاویان لە ماڵ و تەجەمول نەبوو
حەکایەتەخوان دەیانکوت داستان
لە قاوەخانەکان سەواددارەکان
ئەوانی دیکە هەموو جارێ
بۆ جۆرابێنێ هەر شەو لە ماڵێ
کە ماندوو دەبوون میرمیرێن دەکرا
دوای ئەوکایەش شەوچەلە دەخورا
ئەوە کاریان بوو جا هەموو شەوێ
کەمتر دەخەوتن هەتا پارشێوێ
با بڕۆین بۆ لای منداڵەورکان
کایەیان دەکرد لە دەور خوانچەکان
شەڕە گەڕەک بوو بە گۆپاڵەوە
بە ڕۆژ کایەی دی دەحەسانەوە
خولخولە هەبوو دەگەڵ مەزرەقان
چەلێک هەمزەل و دار و هەلوکان
ئاوا بوو سەیر و قومار و کەیفیان
تا تەواو دەبوو مانگی ڕەمەزان
ئەو کاتەی دەبوو بە ڕۆژی جێژنان
مندال جوان دەکران بە جل و بەرگیان
ئەو وەختە ئەوان بە چەپڵەڕێزان
بە تێکڕا دەچوون کانی قەنبەران
هەڵپەڕکێیان دەکرد کوور لە گەڵ کیژان
هەر وەکوو جێژنی خەتەنەسووران
............................
✍️ یوسف شەهریاری
٣ی رەزبەری ٢٧٢٣ی کوردی
کاناڵی کابان
@KABANMUKRYAN2721
لەکوێوە بۆ کوێ
ئاڵقەی چوارەم ـ کۆتایی
کورتەی ژیاننامەی مامۆستا هێمن موکریانی کە لە کتێبی (تاریک و ڕوون)ـدا چاپ کراوە.
خوێندنەوەی: موشتاق فەیزیابی
س؛ڕێگا پادکەست
کاناڵی کابان
@KABANMUKRYAN2721
کایۆنس دوای چەند چرکەیەک و بێدەنگییەکی مانادار، ڕێک وەک مناڵێکی کە کوڵی گریانی هەستابێ، کوتی: وەڵڵا گەر ڕاستیتان دەوێ، من خۆم لێبڕام کە نەیەمەوە؛ بەڵام ئەو زیڕووحە گورگنەخۆرە _خەراجات ـی دەڵێم، ببوورن شۆخلەیلای دەڵێم، لەبیرم چووبووە کە ڕایسپاردم کە لەمەبەولاوە لەلای خەڵکی بە نێوی نوێی نێوی بێنم، بۆ ئەوەی لەلایەکەوە نێودێر بێ و لەلایەکی تریشەوە خەڵک وردەوردە ئاگادار بن کە خاتخەراجات نێوی گۆڕیوە و بۆتە شۆخلەیلا،.. ئەرێ ئەوەم دەکوت، هەر شۆخلەیلا _کە زانی ئێجگار سوورم لەسەر ئەو بڕیارەم و لێبڕاوم کە نەچمەوە قوتابخانە، هەر دوابەدوای ئەوەی زمانم سووتا و بەڕاشکاوی ئەو بڕیارەم بەسەر زماناندا هات، هاوڕێ لەگەڵ ئەوەی کە گسکەکەشی پێ بوو و لە قولی گرتبوو و وڵاتی گسک دەدا، هەڕای کردمێ و لەماڵ وەدەرینام و شارەودەری کردم و لێگدالێگداش بە دەنگی بەرز دەینەڕڕاند: بڕۆ، بڕۆ، بڕۆ... بڕۆ، بڕۆ، بڕۆ... زووبە زووبە هەڕاکە! بە هیچ کلۆجێک ڕانەوەستی و نەکەی بوەستی؛ هەڕاکە و هەرچی زووتر خۆت بگەیێنەوە قوتابخانە! دەنا ئەم حەشیمەتە زگزلە مفتەخۆرە بێچاوڕوویەی وا بە خۆتەوە دەبنە سێزدەینەحس، هەربینا هاتنەوە و وەژوور کەوتن و سەروسەکوت و سەروپۆتەڵاکی نامبارەکیان لە ئاسۆی ژوورەکەمان وەدیار خست و بیرگە و مێشکیان شڵەژاندین و ورگ و زگیان شێلاین و ماڵیان ڕماندین... بڕۆ، بڕۆ، بڕۆ... بڕۆ، بڕۆ، بڕۆ... ببڕاوببڕا نەخەڵەتابی لەمەوبەدوا بیری پشوودان و مانەوە لە ماڵت بە بیریدا بێ و بیرگەت ختووکە بکا... نا نا... هەڕاکە هەڕاکە! هەربینا ئەو گەلحۆگەلحۆیانە هاتنەوە و سەرلەنوێ هێمنایەتیی ژیانی ئاساییان شێواندین و سوکنایی و هێوری ناوماڵیان ڕفاندین و ماڵ و حاڵیان ڕماندین و تەنانەت ئاڵاوواڵای زارۆکانیان ژاکاندین و مناڵ و زارۆکانیان تۆقاندین، ئەو تۆقی نەعڵەتانە! ڕەببی ماڵیان بە سێچەپەی قوڕێ گیرێ! بڕۆ، بڕۆ، بڕۆ تا ئەو بەڵا لابەلایانە و ئەو کوندە ماڵ کاولکەرانە نههاتوونەتەوە... بڕۆ، بڕۆ، بڕۆ... بڕۆ، بڕۆ، بڕۆ.
من کە تا ئەو کاتە بەهۆی کەمئەزموونی و کەمتەمەنیم و پاراستنی مەرجی باوی گەورە و چکۆلەیی چم نەدەکوت و هەر گوێم ڕادەگرت و خۆم دەخواردەوە و خۆم دەبوارد لەوەی نەکا قسەیەکی ئاوا بکەم کە ناجایز بێ، چی دی خۆم پێ ڕانەگیرا و له پڕێکدا کوتم: "کائاڵی گیان! یۆنسبوون تێچووی هەیە!" _ببوورن: "کایۆنس گیان! ئاڵیبوون تێچووی هەیە!"
خوا کاسەرۆکمان وەحەسێنێ کە بەو پیلانەی _ ببوورن: "بەو پلانەی"_ چ توخم و تۆوی غەیبەت و مەیبەتی نەهێشتن و ئەم پەتا ناکۆکیهێنەرەی بنەبڕ و خاشەبڕ کرد. هەر بژی کاسەرۆکی خۆمان "بۆ پیلانی بێوێنەی"، _ببوورن: "بۆ پلانی بێوێنەی" _ وو "بۆ چارەسەری حاکمانەی"، _ببوورن: "بۆ چارەسەری حەکیمانەی"_ !
ئەحمەد ئەحمەدیان
س ؛ میدیای سەربەرزی
کاناڵی کابان
@KABANMUKRYAN2721